مەکسیم گۆرکی
مەکسیم گۆرکی | |
---|---|
![]() | |
Алексей Максимович Пешков ![]() | |
لەدایکبوون | ١٦ی ئازاری ١٨٦٨ (بەپێی ڕۆژژمێری جولیانی) ![]() نیژنی نۆڤگۆرۆد ![]() |
مەرگ | ١٨ی حوزەیرانی ١٩٣٦ ![]() Gorki-10، مۆسکۆ ![]() |
گۆڕ | Kremlin Wall Necropolis ![]() |
پیشە | نووسەر، playwright، ڕۆماننووس، خۆدژیاننامەنووس، diarist، ڕۆژنامەوان، شاعیر، dramaturge، opinion journalist، سیاسەتوان ![]() |
شوێنکار | |
کارەکان | My Childhood، The Life of Klim Samgin، The Mother، Twenty-six Men and a Girl، قوڵایییەکانی خواروو ![]() See Maxim Gorky bibliography ![]() |
حیزب | Russian Social Democratic Labour Party ![]() |
ھاوسەر | Yekaterina Peshkova، Maria Andreyeva ![]() |
مناڵ | Maxim Peshkov ![]() |
خەڵاتەکان | |
واژوو | |
![]() |
ئەلێکسی مەکسیمۆڤیچ پێشکۆڤ (٢٨ی ئازاری ١٨٦٨ – ١٨ی حوزەیرانی ١٩٣٦) ناسراو بە مەکسیم گۆرکی، چیرۆکنووس و شانۆنووسی ڕووس بوو. لە سەردەمی ئیمپراتۆری ڕووسیا و سۆڤیەتی چالاکی ئەدەبی و ئینقلابی بووە. لە ساڵی ١٩١٣ لە ڕووسیا دوور خرایەوە و چوو بۆ دوورگەی کاپری لە وڵاتی ئیتالیا، دواتر لە سەردەمی ستالیندا بەھۆی ھەژاری گەڕایەوە بۆ ڕووسیا و ڕێزێکی زۆری لێ گیرا. کتێبەکانی گۆرکی لە بەناوبانگترین کتێبەکانی نووسەرانی سۆسیالیستن و گۆرکی خۆی یەکێکە لەو کەسانەی کە ئەدەبی ڕووسیای پێ دەناسرێت.[١][٢][٣]
کارەکانی[دەستکاری]
- دایک (ڕۆمان).
- ڕۆمانی منداڵی.
- منداڵی 1913-1914
- دوژمن؛دراما؛1906
ژیانی[دەستکاری]
مەکسیم گۆرکی لە ساڵی 1868ز، لەدایکبوو و لە تەمەنی یازدە ساڵی بێ دایک و باوک بوو، داپیرەی ئەرکی بەخێوکردی گرتە ئەستۆ داپیرەی لە شێوەی باسکردنی چیرۆکەکان زۆر نایاب بوو بەهۆیەوە بوو کەسێکی بەهرەمەند لە دانانی چیرۆکیدا. مردنی داپیرەی زۆر کاری تێکرد بەشێوەیەک هەوڵیدا خۆی بکوژێت. لە ئیمپراتۆرێتی ڕوسی، بۆ ماوەی پێنج ساڵ چەندین جار کاری خۆی گۆڕیوە.[٤]
واتای وشەی گۆرکی بە زمانی ڕوسی "تاڵ" نوسەر ئەمەی هەڵبژاردوە بۆ تاڵی ژیانی خەڵکی ڕوس لە ژێر دەستەڵاتی حوکمی قەیسەری بە هەردوو چاوی ئەوەی بینیوە لە کاتی ڕێگای دوور و درێژی بۆ دەست کەوتنی کار و کەسابەت، و ئەمە پێچەوانە بوەوە لە پەرتوکەکانی بەتایبەت پەرتوکی دایک.[٤]
هاوڕێی لینین بوە دوای بینینی لە ساڵی 1905ز
مردنی کوڕی مەکسیم گۆرکی بە ناوی مەکسیم بشکۆف ساڵی 1935ز، دوای ساڵێک خۆی مرد لە 18 کانونی دووەم ساڵی 1936ز لە مۆسکۆ.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ http://www.librarything.com/author/gorkymaxim
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٦ی تەممووزی ٢٠٠٩. Retrieved ٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٩. Check date values in:
|accessdate=, |archivedate=
(help) ٦ی تەممووزی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ https://archive.is/20120907055526/www.maximgorkiy.narod.ru/PHOTOS/6/stalin.jpg
- ^ ئ ا Muchnic, Helen (2021-05-04), "Maxim Gorky", From Gorky to Pasternak, Routledge, pp. 29–103, ISBN 978-1-003-15607-9, retrieved 2021-07-14