دایک (ڕۆمان)
| دایک | |
|---|---|
![]() | |
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٩٠ |
| سەرناو | МаTь |
| کاری وەرگیراو | The Mother |
| جۆر | ڕۆمان |
| چەشن | خەیاڵی سیاسی، خەیاڵی مێژوویی |
| دانەر | مەکسیم گۆرکی |
| ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٧ |
| وڵاتی بنەڕەت | ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی |
| زمان | زمانی ڕووسی |
| دۆخی چاپکردن | پاوانی گشتی، پاوانی گشتی |
دایک (بە ڕووسی: Мать) ڕۆمانێکی نووسەر مەکسیم گۆرکییە و باس لە ھەلومەرجی شۆڕشی بەلشەفیک دەکات بۆ دامەزراندن و بەھێزکردنی ئەو سیستمە سۆسیالیستییەی کە تێیدا کرێکاران یەکیان گرت و ماڵ و موڵکی بۆرژوازییەکانیان زەوت کرد. لە ساڵی ١٩٠٦ نووسراوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٠٦ لە گۆڤاری ئەپڵتۆن بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە، دواتر لە ساڵی ١٩٠٧ بە زمانی ڕووسی، وەشانێکی ھەیە کە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبی، لەلایەن دار ئەلتەنوویر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و لە ساڵی ١٩٨٣ دەرچووە بە وەرگێڕانی «الأخوين فؤاد» و «سهيل أيوب»، و وەشانێکی کوردیشی ھەیە لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان لە ساڵی ٢٠٢٢ چاپکراوە لە وەرگێڕانی زاھیر محەممەد.
پاڵەوانی ئەم ڕۆمانە، بەپێی ناونیشانی ڕۆمانەکە، دایکێکە کە چلەکانی تەمەن تێپەڕ ناکات و بۆ کوڕەکەی تێدەکۆشێت، بەڵام دوای ئەوەی لە ئاوات و ئامانجەکانی تێگەیشت، وا دیار بوو کە دایکەکە بۆ ھەمووان خەبات دەکات، بەتایبەت ئەو کرێکارانەی کە لەو قۆناغەدا بەدەست نادادپەروەری چینی موڵکدارەوە دەناڵێنن کە خاوەنی ئامرازەکانی بەرھەمھێنان بوون.
ڕۆمانەکە بۆ زۆر زمان وەرگێڕدرا، و کرا بە کۆمەڵێک فیلم، و شانۆنووسی ئەڵمانی بێرتۆڵت برێخت و ھاوکارەکانی شانۆنامەی دایکیان ئەنجامدا لە ساڵی ١٩٣٢ کە لەسەر بنەمای ڕۆمانەکە وەریانگرتبوو.[١] [٢] [٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «تحميل رواية الأم – مكسيم غوركي Pdf – قهوة 8 غرب | قهوتك بطعم الكتب». لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «الأم». لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «المراقب العراقي». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
