قوڵایییەکانی خواروو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قوڵایییەکانی خواروو
نووسەرمەکسیم گۆرکی
ڕێکەوتی پەخش١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٠٢
شوێنی پەخشھۆڵی شانۆییی ھونەری مۆسکۆ، مۆسکۆ، ڕووسیا
زمانی ڕەسەنڕووسی

قوڵایییەکانی خواروو (بە ڕووسی: На дне، لاتینی: Na dne، وشە بە وشە: لە خوارەوە) شانۆیەکی شانۆنامەنووس مەکسیم گۆرکییە کە لە ١٩٠٢ نووسراوە و لەلایەن ھۆڵی شانۆییی ھونەری مۆسکۆوە بەرھەمھێندراوە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٠٢، لە دەرھێنانی کۆنستانتین ستانیسلاڤسکی. شانۆیییەکە بووە یەکەم سەرکەوتنی سەرەکی، و بووە نیشانەیەکی ڕاستی گەری کۆمەڵایەتی ڕووسیا.[١] شانۆیەکە باس لە کۆمەڵەیەکی ھەژاری ڕووسی دەکات کە لە پەناگەیەکی نزیک ڕووباری ڤۆڵگا دەژین.

لە پەخشە سەرەتایییەکانیدا، قوڵایییەکانی خواروو ڕەخنەی لێگیرا لەبەر پەیامە ڕەشبینی و ئاکارییە ئاڵۆزەکەی. خستنەڕووی چینە نزمەکان بە تەواو تاریک و نائازادگەرانە بینرابوو، و گۆرکیش بەڕوونی دیاربوو کە حەزی دەکرد کە کەسایییەتی زیاتری لەبیر نەکراو دروستبکات زیاتر لەوەی کە چیرۆکێکی ڕێک و پێک دروستبکات. ھەرچۆنێک بێت، لەم ڕووەوە، شانۆیییەکە بەگشتی بە شاکارێک دانراوە.

بابەتی ڕاستی توند دژی درۆی خەم ڕەوێن شانۆیییەکە پڕ دەکاتەوە لە سەرەتاوە بۆ کۆتایی، کاتێک زۆرینەی کەسایییەتییەکان بڕیار دەدەن کە خۆیان فریو بدەن لەسەر خەمباری ڕاستی حاڵەتەکەیان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ The New York Times Guide to Essential Knowledge: A Desk Reference for the Curious Mind. Macmillan. 2011. p. 62. ISBN 978-0-312-64302-7.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]