مەریخی (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
The Martian
مەریخیەکە
دەرھێنەرڕیدلی سکۆت
بەرھەمھێنەرسیمۆن کینبێرگ
ڕیدلی سکۆت
مایکل شەیفەر
ماڕک ھەفام
نووسیندریو گۆدارد
سەرچاوەی چیڕۆک( The Martian)
لەنووسینی : ئاندی وێر
کاستمات دەیمن
جێسیکا چاستاین
چیتوێل ئێجیۆفۆر
مایکل پێنا
جێف دانیێلس
سبەستیان ستان
مۆسیقاھاری گرێگسن ویلیامس
دەستکاریپێترۆ سکالیا
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەفۆکسی سەدەی ٢٠ەم
ڕێکەوتی دەرچوون٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥
ویلایەتە یەکگرتووەکان
ماوەی فیلم١٤١ خولەک
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون١٠٨ ملیۆن دۆلار
داھات٤٧٩.٤ ملیۆن دۆلار

مەریخییەکە (واتا کەسێکی دانیشتووی مەریخ) (بە ئینگلیزی: The Martian) فیلمێکی ئەمریکی زانستی و سەرکێشیە. دەرھێنراوە لەلایەن ڕیدلی سکۆت و لەنواندنی مات دەیمنە. چیرۆک فیلمەکە لە کتێبەکەیەوە وەرگیراوە بەھەمان سەردێر کە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن دریو گۆداردەوە نووسرابوو. لە فیلمەکە دەیمن ڕۆڵی ئاسمانەوانێکی ناسا دەبینێ کە وادەندرێ لەسەر ھەسارە مەریخدا مردوو، بەڵام زیندوو دەمێنێتەوە و داوای یارمەتی لە حکومەتی ئەمەریکی دەکات. ھەروەھا فیلمەکە چەندان ئەکتەری تری گەورەی وەک جێسیکا کاستەین، کریستن ویگ، جێف دانیێل، مایکڵ پێنا، کەیت مارا، شۆن بێن، سباستیان ستان و چیتوێل ئێجیۆفۆری تیایە.

فیلمەکە سەرەتا لە فیستیڤاڵی جیھانی تۆرنتۆ لە کەنەدا بەشێوەیەکی سەرەتایی نیشان درا لە ڕێکەوتی ١١ی سێتپێمبەری ٢٠١٥. کۆمپانیای فۆکسی سەدەی ٢٠ەم لە ٣٠ی سێتێمبەری ٢٠١٥ لە بەڕیتانیادا بڵاوی کردەوە، و لە ٢ی ئۆکتۆبەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پەخش کرا، و بەھەرسێ شێوازی 2D و 3D و 4D خرایە بەردەست.[١]

چیرۆک[دەستکاری]

تیمی ئەرکی ئارێس ٣، لە ئەرکێکیاندا لەسەر ھەسارەی مەریخە ڕووبەرووی گەردەلوولێکی بەھێز دەبنەوە کە ناچاریان دەکات ئەرکەکە جێبێلن و بگەڕێنەوە بنکەکانیان، لەکاتی بەجێھێشتنەکەدا ئاسمانەوان ماڕک واتنی بەجێ دەمێنێ و بەر گەردەلووکە دەکەوێ، بەڵام تەواوی تیمەکە ڕزگاریان بە سەرکردایەتی مێلیسا لویس مەریخ بەناچاری جێدێڵن. ڕۆژێک دوای ئەم کارەساتە واتنی خەبەری دەبێتەوە لەنێو خۆڵ کەوتووە و دەگەڕێتەوە تاقیگاکانیان لەسەر مەریخ کە ماون، بەڵام ناتوانێ پەیوەندی ببەستێ لەگەڵ ناسا، دوای ئەوەی ژماردنێک دەکات ئەوەی بۆ دەردەکەوێ کە خواردنەکەی بەشی تەنھا ٣٠٠ ڕۆژ دەکات.

واتنی بە زیرەکی خۆی لە ڕووەکسازیدا، ھەڵدەستێ بە درووستکرنی باخچەیەکی تایبەت بە ڕووەک چاندن کە تیایدا ژمارەیەکی زۆری پەتاتە دەچێنێ لەوێدا، بەڵام واتنی ھێشتا پێویستە بە برە ئاوێکی زۆر دەبێ. بۆیە ھەڵدەستێ بە دروستکرنی ئاوێکی زۆر لەڕێگای ھایدرۆجینو ئۆکسجینەوە. دواتر بۆی دەردەکەوێ کە بەمشێوەیە تاکو سێ ساڵی تر دەتوانێ لەژیاندا بمێنێتەوە و بگات بە شوێنی ئەرکی ئارێس  ٤، کە دوای ١٤٨٠ ڕۆژ ئەم ئەرکەکە ئەنجام دەدرێ لەلایەن ھەمان تاقمەکەی خۆیەوە. واتنی ڕۆژانە ڤیدیۆی یادگاری تۆمار دەکات و باسی حاڵی خۆی دەکات بۆ کامێراکە. لەلایەکی تر لەسەر زەوی ناسا ئەوە ڕادەگەیەنێ کە ئەرکی ئارێس ٣ شکستی ھێنا بەھۆی گەردەلوولێکەوە و ئاسمەوانەوان مارک واتنی مردووە.

دوای چەندین ڕۆژ، دوو ئەندازیاری ناسا بەناوەکانی (ڤینسێنت کەپوور) و (مایندی پاڕک) ھەڵدەستن بە سەیرکردنەوەی وێنە سەتەلایتیەکان و ئەوەیان بۆ دەردەکەوێ کە واتنی زیندووە و نەمردووە. بەھۆی ترسیان لە مردنی واتنی، بەڕێوبەری تێدی ساندەرس بڕیار دەدات کە ھەواڵەکە بەتیمی ئارێس ٣ ڕانەگەیەنێت کە واتنی نەمردووە و زیندووە، نەوەک دواتر بمرێت و ورەی تیمەکە بۆ ئەرکی ئارێس ٤ دابەزێنێ. ناسا ھەڵدەستی بە ڕاگەیاندنی مانەوە لەژیانی واتنی بە میدیاکان و ئەمەش دەبێتە ھەواڵێکی گەرمی راگەیاندنەکان لەسەرانسەر دونیا. دواتر واتنی ھەڵدەستێ بەگەڕان بۆ ڕێگەچارەیەک کە بتوانێ پەیوەندی لەگەڵ ناسا ببەستێ، شوێنی ئامێرێکی کۆن ئاشکرا دەکات بەناوی (پاسفایندەر - ڕێگا دۆزەرەروە) کە لەساڵی ١٩٩٧ەوە لەسەر مەریخ جێھێڵدراوە ، بەڵام واتنی ئەوەی بۆ دەردکەوێ کە لایەنی کەم دەکرێ ھەوڵ بدات بەوھۆیەوە پەیوەندی بە ناساوە بکات لەڕێگای نامەوە.

واتنی بەردەوامە لە گرینگیدان بە خواردن چاندنەکان، لەولایەشەوە ڤینسێنت کەپوور لەڕێگای وێنە سەتەلایتیەکانەوە دەزانێ کە واتنی ئامێرەکەی دۆزیوەتەوە، و ئەویش ھەڵدەستێ بە ھێنانی ئامێرێکی (پاسفایندەر- ڕێگادۆزەروە) یەکی تر، تا بتوانێ قسە لەگەل واتنی بکات. بەمشێوەیەش واتنی یەیەکم نامە دەگۆڕێتەوە لەگەڵ ناسا و زانیاریەکی زۆریان لێوەردەگرێ. ناسا ھەڵدەستێ بە ئاگادارکردنەوەی تیمی ئارێس ٣ و پێیان دەڵێ کە ھاوڕێکەیان واتنی زیندووە. بەھۆی ھەڵەیەکی تەکنیکی واتنی ژووری پەتاتەکانی دەتەقێنەوە و خواردنەکانی بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم دەبنەوە، سەرئەنجام داوای یارمەتی دەکات. میچ ھێندرسن و بروسی بەڕێوبەر پیلانی ناردنی کەلوپەل و خواردن دەدەن بۆ مەریخ بۆلای واتنی تاکو بتوانن لەژیاندا بیھێلنەوە تاکو چوارساڵی داھاتوو، تا ئەوکات ئەرکی ئارێس ٤ ئەنجامدەدرێ و لەگەڵ ئەوەشدا واتنی ئەوکات ڕزگار دەکەن. بەڵام ئەو سارووخەی کە دەیانەوێ بینێرن بەھۆی ھەندێ کەموکورتیەوە دەتەقێتەوە و واتنی بەجارێک بێھیوا دەبێت.

بەڕێوبەرایەتی ئاسمانەوانی چین(CNSA) ھەڵدەستێ بە پێشکەشکردنی ئۆفەریک بە ناسا: مووشەکێکی تایبەت کە توانای ھەیە کەلوپەلەکان بگەیێنیتە مەریخ. بەمشێوەیەش ناسا دوو ھەڵبژاردەی دەبێ یاخود موشەکەکە بەکاردێنێ بۆ ناردنی خواردەمەنی و شتومەک بۆ واتنی، و واتنی تا کاتی دیارکریکراوی ئەرکی ئارێس ٤ لەژیاندا بمێنیتەوە دواتر ڕزگار بکرێ، یاخود بیکاتە ھاوکاری تیمی ئارێس ٣ کە بەوھۆیەوە ئەو تیمە دەتوانن ڕاستەوخۆ بچن بۆ ڕزگارکردنی واتنی. دوای گفتوگۆ ناسا بڕیاردەدات کە تیمی ئارێس ٣ بنێرێ بۆ ڕزگارکردنی ڕاستەوخۆی واتنی، کە ئەگەر شسکتیشی زیاترە لەسەرکەوتن. بۆیە داوا لە واتنی دەکرێ بەڕێبکەوێ بەرەو شوێنی ئارێس ٤.

دوای حەوت مانگ، واتنی بە ئۆتۆمبێلە ئاسمانەوانیەکە دەگاتە بنکەی ئەرکی ئارێس ٤، و لەوێش داوای لێدەکرێ ئەو مووشەکەی بەکاریدێنێ پێویستە کێشەکەی زۆر سوک بکرێ، بۆیە واتنی ھەڵدەستێ بەفڕێدانی زۆربەی کەلوپەلەکانی سەر موشەکەکە و ھەروەھا لای سەرەوەی موشەکەکەش ناچارە لێبکاتەوە و بە جلێکەوە دایدەپۆشێت کە شتێکی مەترسیدارە. لەلایەکی ترەوە تاقمی ئارێس ٣ش نزیک دەبنەوە لە واتنی و چاوەڕێ دەکەن واتنی بە مووشەکەوە لێیان نزیک بێتەوە تاکو ڕزگاری بکەن. واتنی ساروخەکە دەفڕێنێ وەک دوایین ھیوای ڕزگاربوون. کاتێ دەگاتە لایان، تیمی ئارێس ٣ ئەوا بۆیان دەردەکەوێ کە واتنی بەشێوەیەکی زۆر لەوان دوورە، بۆیە ھەڵدەستن بە تەقاندنەوەی بەشی پشتەوەی بنکە ئاسمانیەکەیان تاکو بتوانن ھێواشتر ببنەوە بەبێ سەرفکردنی سوتەمەنی زیاتر. سەرکردەی تیمەکە فەرماندە لێویس بەھۆی حەبلێکەوە دەیەوێ ئەوەندەی بکرێ نزیک بێتەوە لەموشەکەکەی واتنی بەڵام ھەر دووری نێوانیان دەمێنێ، واتنی لەنێو موشەکەکەی بەشێکی لای دەستی لە جلە ئاسمانەوانیەکەی دەدڕێنێ و قایشی سەلامەتیەکەی لێدەکاتەوە بەھۆی ئەو گوشارەی لای دەستی درووست دەبێ واتنی دەفڕێتە لای فەرماندە لێویس و لەوێشدا بە ئەستەم واتنی دەگرنەوە و ڕزگاری دەکەن.

دوای گەڕانەوەی بۆ سەرزەوی، واتنی دەست دەکات بە "ڕۆژی ژمارە یەک" لە ژیانە نوێکەی، کە پۆستێکی تایبەتی وەرگدەگرێت لە ناسا، کە ئەویش ڕیێنماییکەری تایبەتیە بۆ ئاسمانەوانەکان. فیلمەکە بەوە کۆتایی دێت کە ئەندامانی تیمی ئارێس ٣ سەیری ھەواڵەکان دەکەن کە باس لەوە دەکات ئەرکی ئارێس ٥ یش بەسەرکەوتووی ئەنجام درا و دڵیان زۆر خۆشە بەو ھەواڵە و ھەریەکەوە لەگەڵ خێزانەکەیەتی.

ئەکتەران و ڕۆڵەکانیان[دەستکاری]

Matt Damon
Jessica Chastain
مات دەیمن و جێسیکا چاستاین دوو ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە
  • مات دەیمن لەڕۆڵی ماڕک واتنی
  • جێسیکا چاستاین لەڕۆڵی مێلیسا لویس
  • کریستن ویگ لەڕۆڵی ئانی مۆنتڕۆس
  • جێف دانیێلس لەڕۆڵی تێدی ساندەرس
  • مایکڵ پێنا لەڕۆڵی ڕیک مارتینێز
  • چیتوێل ئێجیۆفۆر لەڕۆڵی ڤینسێنت کەپوور
  • شۆن بێن لەڕۆڵی میچ ھێندەرسن
  • کەیت مارا لەڕۆڵی بێس جۆھانسن
  • سبەستیان ستان لەڕۆڵی کریس بێک
  • دۆنالد گلۆڤەر لەڕۆڵی ڕیچ پێرنەل

بەرھەمھێنانی فیلمەکە[دەستکاری]

قۆناغی پەرەپێدان[دەستکاری]

بەرھەمھێنەر سیمۆن کینبێرف ھەڵسا بە پەرەپێدانی فیلمەکە کاتێ کۆمپانیای فۆکسی سەدەی ٢٠ەم پێشنیاری نۆڤلەکەی کرد بکرێتە لە فیلم لەساڵی ٢٠١٣.دریو گۆدارد ھەڵسا بە نووسینەوەی چیڕۆکەکە بۆ فیلمەکە ، ھەروەھا وادانرا کە فیلمەکەش دەربھێنێ ، بەڵام لەوەیاندا بۆی نەکرا.ڕیدلی سکۆت بە دەرھێنەری سەرەکی فیلمەکە دانرا ، و دەیمنیش ھەر لەسەرەتاوە ڕۆڵی ئەکتەری سەرەکی پێدرابوو.کاری وێنەگرتنی فیلمەکە لە نۆڤەمبەری ٢٠١٤ دەستی پێکرد و نزیکەی ٧٠ ڕۆژی خایاند.نزیکەی ٢٠ ستەیجی تایبەت لەشاری بوداپێستھەنگاریادا دروست کران ، کە یەکێک بوو لە گەورەترینەکان لەمێژووی سینەما.[٢]

وێنەگرتن[دەستکاری]

دۆڵی ڕەم لە ئوردن ، شوێنی سەرەکی وێنەگرتنی فیلمەکە.

ستۆدیۆکانی کۆردا لەدەرەوەی بوداپێست،ھەنگاریا ھەڵبژێدران تاکو دیمەنە نێوخۆییەکانی فیلمەکە لەوێدا بەکۆتا بێنن.فیلمەکە لە ٢٤ ی نۆڤەمبەری ٢٠١٤ لەوڵاتی ھەنگاریا دەست کرا بە وێنەگرتنی.دەرھێنەر ڕیدلی سکۆت کامێرای 3D بەکارھێناوە بۆ کاری وێنەگرتنەکە.ھەروەھا ٢٠ ستەیجی تایبەت بۆ فیلمەکە درووستکرابوون.دیمەنی چاندی پەتاتەکان لەشوێنی نزیک لە ستۆدیۆکان گیرابوو ، کەتیایدا چەندین جار و بەشێوەی جیاواز چێنرابوون بۆ فیلمەکە. تیمێکی ناسا کە لەشەش کەس پێکھاتبوون ھەستان بەدروستکردنی جلوبەرگێکی تایبەتی ئاسمانەوانی بۆ ئەکتەرانی فیلمەکە.[٣]

دەرھێنەر ڕیدلی سکۆت ڕۆڵەکەی مات دەیمنی (واتنی) بە ڕۆبنسن کروس وەسف دەکرد ، بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز لەبەرئەوەی واتنی لەنێو فیلمەکەدا لەزۆربەی ئەرکەکانی پشت بە کامێرای سەردەم دەبەستێ.

بەشداربوونی ناسا[دەستکاری]

مات دەیمن کاتێ جێ دەستی لەسەر چیمەنتۆیەک دادەنێ لەیەکێک لە تاقیگاکانی ناسا ، کە یارمەتیدەر بوونە لە وێنەگرتنی فیلمەکە.

کاتێ سەرەتا نۆڤلی فیلمەکە بڵاوکرایەوە ، ناسا ھەڵسا بە بانگھێشتکرنی ئاندی وێری نووسەری نۆڤلەکە تاکو ببێتە ئەندامێک لە ناسا.کاتێ ڕیدلی سکۆت دانرا بۆ دەرھێنانی فیلمەکە ، ئاندی ویر یەکسەر پەیوەندی بە ناساوە کردبوو تاکو ھاوکاربن لە وێنەگرتنی فیلمەکە.ھەروەھا دەرھێنەر سکۆت ڕیدلی چەندەھا جار لەگەڵ بەرپرسانی تایبەتی ناسا دانیشتبوو بۆ تاوتوێکردنی فیلمەکە.لەکۆتاییدا ناسا بڕیاریدا یارمەتیدەرێکی سەرەکی بێ لەدەرھێنانی فیلمەکە بەپاڵپشتکردنی فیلمەکە بەنوێترین تەکنەلۆژیای ئاسمانەوانی.جەیمس گرین بەڕێوبەری ھەسارەیی ناسا ، دەیڤ لاڤێری بەرپرسی گەشتکردنە گەردوونیەکانی ناسا ، دانران بۆ یارمەتیدانی ڕیدلی سکۆت لە فیلمەکە.سکۆت بە لەر دەرھێنانی فیلمەکە دوو جاری تر بەتایبەتی لەگەڵ گریندا گفتوگۆیان کردبوو.ھەروەھا ڕیدلی ھەفتانە سەدان پرسیاری ناردووە بۆ گرین تاکو گرین بیداتە دەستی شارەزایانی بواری ئاسمانەوانی و لەوێدا پشتڕاست بکرێتەوە لەڕووی زانستیەوە.ھەروەھا ناسا ڕاھێنانی بە ئەکتەرانی فیلمەکەش کردووە و نیشانیشی داون کە کاری ئاسمانەوانی چۆنە و بەکارھێنانی ئامێرەکانیان لەسەر مەریخ چۆن دەبێت لەڕێگای کۆرسێکی تایبەتەوە.بەگشتی ناسا تاکو کۆتایی فیلمەکە بست بە بستی فیلمەکەی پشکنیوە و یارمەتیدەرێکی گەورەی دەرھێنانی فیلمەکە بوو.

مۆسیقای فیلم[دەستکاری]

ھاری گرێگسن ویلیامس تایبەت بە کرا بە دانانی گۆرانی و میوزیکەکانی نێو فیلمەکە ، ئەمە چوارەمین کاری دەرھێنەر ڕیدلی سکۆت گرێگسن بوو ، کە پێشتر بەیەکەوە لە فیلمەکانی Kingdom of Heaven , Promethues , Exodus  بەیەکەوە کاریان کردبوو ، و گۆرانیەکانی فیلمەکەش گشتی لە گۆرانیەکانی ساڵانی ٧٠ەکاندا وەرگیرابوون ، ئەمانەش لیستی گۆرانیەکانن:

  • "Turn the Beat Around" لەلایەن Vicki Sue Robinson
  • "Hot Stuff" لەلایەن Donna Summer
  • "Rock the Boat" لەلایەن The Hues Corporation
  • "Don't Leave Me This Way" لەلایەن Thelma Houston
  • "Starman" لەلایەن David Bowie
  • "Waterloo" لەلایەن ABBA
  • "Love Train" لەلایەن The O'Jays
  • "I Will Survive" لەلایەن Gloria Gaynor

دەرچوون[دەستکاری]

مات دەیمن لەگەڵ ھاوسەرەکەی لوسیانا بۆزان بارۆسۆ لە فیستیڤاڵی فیلمی تۆرنتۆ لەساڵی ٢٠١٥

فیلمەکە لە ١١ی سێپتێمبەری ٢٠١٥ لە فیستیڤاڵی فیلمی تۆرنتۆ بەشێوەیەکی سەرەکی پیشان درا.دواتر لە ٣٠ی سێتێمبەری ٢٠١٥ لە بەڕیتانیادا بڵاوی کردەوە ، و لە ٢ی ئۆکتۆبەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پەخش کرا. ھەروەھا سەرکەوتێکی بەرچاوی بەدەستھێنا لە بۆکس ئۆفیس کە لەڕۆژی یەکەمدا ٤٦ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی لەیەکەم ڕۆژدا قازانج کرد ، و بەگشتی لە ھەفتەی یەکەمدا ١٧٢ ملیۆن دۆلار ، بەگشتی فیلمەکە سەرکەوتوو بوو لە بۆکس ئۆفیسی ئەمەریکی.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Lee, Hyo-won (October 19, 2015). "South Korea Box Office: 'Martian' Dominates for Second Consecutive Week". The Hollywood Reporter. Archived from the original on November 8, 2020. Retrieved October 19, 2015.
  2. ^ Kroll, Justin (March 12, 2013). "Fox Finds 'Martian' For Simon Kinberg". Variety. Archived from the original on September 23, 2015. Retrieved August 25, 2015.
  3. ^ Sneider, Jeff (May 15, 2013). "Drew Goddard in Negotiations to Write and Direct 'The Martian' for Fox". TheWrap. Archived from the original on January 6, 2017. Retrieved August 25, 2015.
  4. ^ "The Martian". Toronto International Film Festival. Archived from the original on July 30, 2015. Retrieved August 12, 2015. ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

١.ویکیپیدیای ئینگلیزی