دۆناڵد گلۆڤەر
Jump to navigation
Jump to search

دۆناڵد لە نمایشی فیلمی مەریخییەکە، ٢٠١٥
دۆناڵد مکینلی گلۆڤەر جونیۆر (بە ئینگلیزی: Donald Glover) (لەدایکبووی ٢٥ی سێپتێمبەری ١٩٨٣) هەروەها لە بواری گۆرانیگوتن ناسراوە بە جایڵدش گامبینۆ ئەکتەرێک و ڕاپەرێکی ئەمریکییە. دۆناڵد کاتێ وەک نووسەری زنجیرەی کۆمیدی (Thirty Rock) دەستبەکاربوو سەرنجی میدیاکانی بۆخۆی ڕاکێشا. دواتر دۆناڵد لە زنجیرەی سیتکەمی (Community)یشدا ڕۆڵی ترۆی بارنسی بینی. لەساڵی ٢٠١١ بۆندێکی لەگەڵ ستۆدیۆکانی گلاسنۆت مۆرکرد بۆ راپ گوتن لەژێر ناوی چایڵدیش گامبینۆ. لەهەمان ساڵیشدا هەستا بە بلاوکردنەوەی ئەلبوومی Camp. و هەروەها ئەلبوومی Because the Internetیش لەساڵی ٢٠١٣. دۆناڵد بەهۆی ئەلبوومی Because the Intetnetەوە دوو جار پاڵێورا بۆ خەڵاتی گرامی. لەساڵی ٢٠١٥شدا لە چەندان فیلمی جیاوازدا دەرکەوت بەهێزترینیان فیلمی مەریخییەکە بوو.

دۆناڵد لە کۆنسێرتێک لە نیویۆڕک، ٢٠١٢
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |