بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مێژووی ڕاپەڕینی کورد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مێژووی ڕاپەڕینی کورد کتێبێکە لە نوسینی عەلائەدین سەجادی.[١][٢][٣] کتێبەکە لە ڕۆژی ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٥٩ بڵاوکراوەتەوە.

یەکەم جار ساڵی ١٩٥٩ لە بەغدا لە چاپخانەی مەعاریف چاپکراوە. جارێکیش لە ساڵی ١٩٩٦ لە ئێران لە سەقز چاپ کراوەتەوە.[٤]

ناوەرۆک

[دەستکاری]

لەبەرگی دەرەوی نوسراوە: (پاگژی ئاگادارییەک لە سەرچاوە و بناغە و ئامار و شوێن و ژیانی کۆمەڵایەتی کورد، دروستبوون و پێکھاتنی قەومییەت، لاپەڕەیەکی درێژی کارەساتەکانی کورد لە ھەموو ڕوویەکەوە. بەجۆرێکی تێکڕایی «تەئریخێکی سیاسی عالەمی کورد» لە دەورەکانی کۆن و تازەدا)

لەبەرگی ناوەوەی نوسراوە: (کۆمەڵە کارەساتێکی مێژوویی شۆڕشی گێتی کوردییە، کە لە کانگای دەرونێکی پڕ خرۆشەوە پاڵەوانەکانی شۆڕشی ئەو گێتەیییە دەستیان داوەتێ و لاپەڕەیەکی زێڕیینیان ھێناوەتە بەرھەم پێویستە ھەموو کوردێک، بەڵکو ھەموو بێگانەیەک ئاگاداریی بەسەر ئەم زانیاریانەدا پەیداکا بۆ ئەوە بە دانایی خۆی ببێ بە ئەندامێکی توانا)

سەرچاوەکانی نووسەر

١_شرفنامە… شەڕەفخانی بەدلیسی

٢_تاریخ مردوخ… آیت اللە الکردستانی

٣_تاریخ اردلان… ناصر آزادپور

٤_اسرار بارزان… دکتۆر اسماعیل اردلان

٥_خلاصة کرد و کردستان… محمدامین زکی

٦_مشاھیر الکرد… محمدامین زکی

٧_امارة بھدینان… صدیق الدملوجی

٨_تاریخ الوزارات العراقیة… سید عبدالرزاق الحسنی

٩_الضحایا الثلاثات… عبدالمنعم الغلامی

١٠_القضیک الکردیة … دکتۆر بلەچ. شێرکۆ

١١_بارزان المظلومة… معروف جیاووگ

١٢_یاداشت… ڕەفیق حیلمی

١٣_مێژووی ئەدەبی کوردی… عەلائەدین سەجادی

١٤_ھەڵکەوتێکی دێڕی… حوسین حوزنی موکریانی

١٥_مەسەلەی کوردەکان… و.جی. ایفلنستن. وەگێڕانی عبدالقادر حیشمەت

١٦_از مھاباد خونین… نجفقلی پسیان

١٧_مرگ بود بازگشت ھم بود … نجفقلی پسیان

١٨_یاداشتی دەسنوس لە بارەی سابڵاخەوە… عبدالرحمان زەبیحی

١٩_الخرائط والمساحات العراقیة

٢٠_ئەو شۆڕشانەی کە لە بارەی عێراقەوە دەرچوون

٢١_ڕۆژنامەکوردییەکان

٢٢_گۆڤاری گەلاوێژ

ناواخنی کتێبەکە

[دەستکاری]
  • مێژوویەکی کورتی کورد
  • ژمارەی کورد
  • ژیانی کۆمەڵایەتی کورد
  • قەومییەت
  • شۆڕشی بەدرخانییەکان
  • شۆڕشی حەمەپاشا ڕەواندز
  • شۆڕشی سەردار ڕەشی
  • شۆڕشی شێخ مەحموود
  • شۆڕشی بەرزان
  • شۆڕشی سمکۆ
  • شۆڕشی سابڵاخ.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ کوردیپێدیا، Kurdipedia-. «عەلائەدین سەجادی». Kurdipedia.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ سەجادی، مروارییەک بە گەردنی نیشتمانەوە (بە ئۆكراینی)، لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە، لە 2021-02-22 ھێنراوە {{citation}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  3. ^ کاندیدەکانی کورد و زۆرینەی ریفۆرمخوازان لە ئیران رەت کرانەوە، باسنیوز، ٢ی شوباتی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ سەجادی، عەلادین (1996). مێژووی ڕاپەڕینی کورد. موسسە انتشارات سقز (محمدی).{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)