محەممەد پێغەمبەری خودا (فیلم)
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
محەممەد پێغەمبەری خودا | |
دەرھێنەر | مەجید مەجیدی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | محەممەد مەھدی حەیدەرییان محەممەد ڕەزا سابیری |
نووسین | مەجید مەجیدی کەمبوزیا پەرتۆڤی |
کاست | محەممەد یارم تاقلۆ |
مۆسیقا | ئەی ئار ڕەحمان |
وێنەگری سینەمایی | ڤیتۆریۆ ستۆرارۆ |
دەستکاری | ڕۆبێرتۆ پرپینانی |
ماوەی فیلم | ١٧١ خولەک |
وڵات | ئێران |
زمان | فارسی عەرەبی ئینگلیزی |
تێچوون | ٤٠ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی |
محەممەد پێغەمبەری خودا (بە فارسی: محمد رسولالله) فیلمێکی ئێرانییە، لەلایەن مەجید مەجیدییەوە دەرھێنراوە و مەجیدی و کەمبوزیا پەرتۆڤی نوسیوویانە، فیلمەکە باسی کاتی منداڵی پێغەمبەری ئیسلام دەکات، بە گرانترین فیلمی مێژووی سینەمای ئێران دادەنرێت.[ژێدەر پێویستە]
بەرھەمھێنان
[دەستکاری]فیلمەکە کاری وێنەگرتنی لەلایەن ڤیکتۆریۆ ستۆریۆی ئیتاڵییەوە بۆ کراوە و مۆسیقاکەشی لەلایەن ڕاکا ڕەحمانی ھیندییەوە بۆ کراوە کە ھەردووکیان پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بوون. شوێنی فیلمەکە لە شاری قومی ئێران بووە کە شارەکانی مەککە و دەوروبەری بە تایبەتمەندی ١٤٠٠ ساڵ پێش ئێستا بۆ دروستکراوە و دوای تەواوبوونی فیلمەکەش ھەمان شوێن بۆ فیلمی دیکەی مێژووی بەکار ھاتووە. فیلمەکە خاوەنی تێچووترین فیلمی مێژووی ئێرانییە و بەشێک لە فیلمەکە کە باس لە جەنگی فیل دەکات لە ئەفریقای باشوور وێنەیگیراوە. فیلمەکە باس لە ژیانی پێغەمبەری ئیسلام دەکات تا ١٢ ساڵی، لەگەڵ ئەوەشدا بە شێوەی فلاشباک باسی ٥٠ ساڵ پێش لە دایکبوونی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلامیش دەکات. فیلمەکە لەلایەن بەشێک لە وڵاتانی عەرەبییەوە ڕەخنەی توندی لێگیراوە بە تۆمەتی ئەوەی بە ئاڕاستەی ئایینزای شیعەدا بابەتەکان شکاوەتەوە، بەڵام مەجیدی مەجیدی لە وەڵامی ئەو ڕەخنانەدا وتی «من نەک تەنھا سەرچاوەی شیعە بەڵکو لە زۆرینەی سەرچاوەکانی دیکە سودم وەرگرتووە و لە فیلمەکەشدا ئەوە ڕوونە». فیلمەکە بۆ براوەی ئۆسکاری ساڵی ٢٠١٦ ھەڵبژێردرا بەڵام دواتر لە خشتەی فیلمەکاندا نەیتوانی پارێزگاری لە شوێنەکەی بکات.
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی محەممەد
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی عەرەبستانی سعوودی
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |