محەممەد مەلا فایەق
محەممەد فایەق سەعید ناسراو بە محەممەد مەلا فایەق (لەدایکبووی ١٩٧١ لە سلێمانی) مەلا و نووسەرێکی ئیسلامیی کوردە.
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستە ئیسلامییەکاندا لە بەغدا بەدەست ھێناوە،[١] و ئێستا لە یەکێک لە قوتابخانەکان مامۆستای زمانی عەرەبیە، وانەی زمانی عەرەبی و پەروەردی ئیسلامی گوتووەتەوە و خەریکی گوتنەوەی وانەی ئایینیش بووە. لە ٢٠١٣وە تا ئێستا وتاربێژی مزگەوتی حاجی عەباسی باراوییە لە گەڕەکی قڕگە لە سلێمانی.[٢]
کەسایەتی
[دەستکاری]مامۆستایەکی ناودار و بەتوانای کوردستانە، سیمایەکی نوورانی و ئارای هەیە و هەمیشە بە جلوبەرگی کوردییەوە دەردەکەوێت، دەنگ و ڕەنگێکی کاریگەری هەیە، لەگەڵ کێش و سەروای چیرۆکەکاندا یاری بە چینە دەنگییەکانی و سەروای دەربڕینی دەکات. باوکی زانایەکی گەورەی کوردە و سەر بە ئەهلی تەسەوفە بەڵام جیاواز لە ڕێچکە و ڕێبازی باوکی، خۆی بە ئەهلی سەلەفی ساڵح دەزانێت و سەرەڕای ئەمانەش مامۆستا محەمەد هیچ دەستە و گرووپێکی دیاریکراوی دروست نەکردووە و ئاڕاستەیان بکات و بەرنامەیان بۆ دابنێت، بەڵکوو وەک خۆی دەڵێت ئەوەی لە بەرژەوەندی ئایینی خودا و موسڵماناندا بێت لەسەر سەکۆکەیەوە دەریدەبڕێت و موسڵمانانیش ئازادن لە جێبەجێکردنیان. خاوەنی کەناڵێکی یوتیوب و کۆمەڵێک تۆڕی کۆمەڵایەتی گەورەیە و لەو ڕێگەوە وتار و ئامۆژگارییەکانی بڵاودەکاتەوە و ڤیدیۆکانی پڕبینەرترینن و هەوادارێکی زۆرباشیان هەیە.
نەخۆشکەوتن
[دەستکاری]لە ڕۆژی هەینی ٢/١٠/٢٠٢٠ مامۆستا محەمەد تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، تووشی لەرز و هەناسەتەنگی و هەندێک جاریش پێویستی بە ئۆکسجین دەکرد، دوایی مانەوەی لە نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست تەندروستی بەرەو باشتر ڕۆشت و گەڕایەوە بۆ کاری وتاربێژی
بەرھەمەکان
[دەستکاری]مامۆستا محەمەدی مەلا فایەق شارەزووری خاوەنی چەندین کتێب و بەرھەمی نوسراوە، نموونەی کتێب و بەرھەمەکانی:[ژێدەر پێویستە]
- ١. ژیانی پێغەمبەرم محەمەد لە قورئان و سوننەتدا لە ٣ بەرگ پێکھاتووە
- ٢. زنجیرەی ژیانی دوای مردن کە پێکھاتووە لە ٤ بەرگ:
- ٣. مردن و ژیانی نێو گۆڕ لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا
- ٤. ڕۆژی دوایی لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا
- ٥. بەھەشت لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا
- ٦. دۆزەخ لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا
- ٧. نیشانەکانی دووڕوو لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا
- ٨. زەواج لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا
- ٩. ئارامگرتن لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا
- ١٠. خۆبەزلزانین و خۆبەکەمزانین لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا
- ١١. مافەکانی دراوسێ لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا
- ١٢. ئەو گوفتار و ڕەفتارانەى پێغەمبەر محەمەد ﷺ خۆشیویستوون و ڕقی لێیان بووە
- ١٣. نیشانەکانی حەجی وەرگیراو
- ١٤. ئامۆژگاریەکانی حەجی ماڵاوایی
- ١٥. ئادابەکانی قوربانی
- ١٦. ئادابەکانی کۆڕ و دانیشتن
- ١٧. باشترین کارەکانی موسوڵمانان کامەیە؟
- ١٨. چۆنیەتی ئەنجامدانی عەمرە
- ١٩. گەورەییی دوو شارە پیرۆزەکە مەککە و مەدینە
- ٢٠. ئاکار و ڕەفتار و ھەڵسوکەوتەکانی پێغەمبەر
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «زانیاریی نوێ لەبارەی تەندروستیی مەلا محەممەد مەلا فایەق شارەزووری». www.rudaw.net.
- ^ «زانیاری نوێ لەبارەی تەندروستیی مامۆستا مەلا محەممەد مەلا فایەق شارەزووری». www.shanpress.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |