سەبر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئارامگرتن، نەخشاندن لە لایەن هانس سێبالد بێهام، 1540

سەبر یان سەبووری توانای بەرگەگرتن و ڕاوەستانە بە هەلومەرجی سەخت و قورسە.[١] سەبر لەوانەیە بەردەوامبوون لە بەرامبەر دواخستنی کارێک یان شتێک بێت و بەرگەگرتن و هاندانە بەبێ وەڵامدانەوە بە بێڕێزی یان تووڕەییەوە یان خۆڕاگریی کەسێکە لە کاتێکدا لەژێر فشاردایە، بەتایبەتی کاتێک ڕووبەڕووی کێشە درێژ خایەنەکان دەبێتەوە، یان دەتوانیت بۆ ماوەیەکی درێژ چاوەڕێ بکات بەبێ بێزاربوون. سەبر ئەو ئاستەیە کە مرۆڤ پێش بێڕێزی دەتوانێت خۆڕاگر و زانا بێت بەرامبەر ئەو سەختیانەی ڕۆژانە دێتە پێشی. هەروەها بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بە سیفەتی کەسایەتییەکی خاوەن خۆڕاگری.

لەڕوانگەی زانستییەوە[دەستکاری]

لە دەرووناسیی پەرەسەندوو و زانستی دەماری مەعریفیدا، سەبووری وەک کێشەیەکی بڕیاردان لە نێوان دوو هەڵبژاردندا، وەک هەڵبژاردنی خەڵاتێکی بچووک لە ماوەیەکی کورتدا یان هەڵبژاردنی خەڵاتێکی بەنرختر لە درێژخایەندا، خوێندراوەتەوە. لە هەموو گیانلەبەران، بە مرۆڤیشەوە، مەیلی پاداشتی کورتخایەن زیاترە لە پاداشتی درێژ خایەن. هەرچۆنێک بێت، پاداشتە درێژخایەنەکان زۆربەی کات قازانجی زیاتریان هەیە لە پاداشتی کورتخایەن.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Lawrence Perison, Abel (January 14, 1830). Address on Temperance, Delivered in the South Meeting House, Salem. Harvard University. p. 31.
  2. ^ O.,G.,J., Al-Ubaydli,Jones,Weel (2013). "Patience, cognitive skill, and coordination in the repeated stag hunt" (PDF). Journal of Neuroscience, Psychology, and Economics. 6 (2): 71–96. doi:10.1037/npe0000005.{{cite journal}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)
  3. ^ Stevens, J. R.; Hallinan, E. V.; Hauser, M. D. (2005). "The ecology and evolution of patience in two New World monkeys" (PDF). Biology Letters. 1 (2): 223–226. doi:10.1098/rsbl.2004.0285. PMC 1626214. PMID 17148172.

داڕێژە:Wikiquoade