محەممەدڕەزا عارف
| محەممەدڕەزا عارف محمدرضا عارف | |
|---|---|
| محەممەدڕەزا عارف لە ساڵی ٢٠٢٤ | |
| دووەمین و ھەشتەمین جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران | |
| لە پۆستدایە | |
| گرتنە دەست ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ | |
| سەرۆک کۆمار | مەسعوود پزیشکیان |
| پێشینە | محەممەد موخبیر |
| لە پۆستدا بووە ٢٦ی ئابی ٢٠٠١ – ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٥ | |
| سەرۆک کۆمار | محەممەد خاتەمی |
| پێشینە | حەسەن حەبیبی |
| پاشینە | پەرویز داوودی |
| ئەندامی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەم | |
| لە پۆستدایە | |
| گرتنە دەست ١٦ی ئازاری ٢٠٠٢ | |
| دەستنیشان کراوە لەلایەن | عەلی خامنەیی |
| سەرزک | ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی عەلی مەوەحیدی کرمانی (کاتی) مەحموود ھاشمی شاھروودی سادق لاریجانی |
| ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی | |
| لە پۆستدا بووە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦ 2016 – ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠ | |
| ناوچەی بەربژێری | تاران، ڕەی، شەمیرانات و ئیسلامشەھر |
| زۆرینە | ١،٦٠٨،٩٢٦ (٤٩٫٥٥٪) |
| چوارەمین بەڕێوەبەری دامەزراوەی سەرۆکایەتیی ئێران | |
| لە پۆستدا بووە ٢٦ی ئابی ٢٠٠١ – ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٥ | |
| سەرۆک کۆمار | محەممەد خاتەمی |
| پێشینە | محەممەد ھاشمی ڕەفسەنجانی |
| پاشینە | عەلی سەعیدلوو |
| جێگری سەرۆک کۆمار سەرۆکی ڕێکخراوەی بەڕێوەبردن و پلاندانانی وڵات | |
| لە پۆستدا بووە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠ – ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ | |
| سەرۆک کۆمار | محەممەد خاتەمی |
| پێشینە | محەممەدعەلی نەجەفی |
| پاشینە | محەممەد سەتاریفەر |
| وەزیری پۆست و تەلەگراف و تەلەفۆن | |
| لە پۆستدا بووە ٢٠ی ئابی ١٩٩٧ – ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٠ | |
| سەرۆک کۆمار | محەممەد خاتەمی |
| پێشینە | محەممەد غەرەزی |
| پاشینە | نەسروڵڵا جەھانگەرد (کاتی) |
| بیست و حەوتەمین سەرۆکی زانکۆی تاران | |
| لە پۆستدا بووە ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٤ – ٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ | |
| پاڵێوراوە لەلایەن | محەممەدڕەزا ھاشمی گوڵپایەگانی |
| پێشینە | غوڵامعەلی ئەفرووز |
| پاشینە | مەنسوور خەلیلی عێراقی |
| وەزیری فەرھەنگ و فێرکاریی باڵا (کاتی) | |
| لە پۆستدا بووە ١٦ی ئابی ١٩٨٤ – ٢٠ی ئابی ١٩٨٤ | |
| سەرۆک کۆمار | عەلی خامنەیی |
| سەرۆک وەزیران | میرحوسێن مووسەوی |
| جێگر | بەخۆی |
| پێشینە | محەممەدعەلی نەجەفی |
| پاشینە | ئیرەج فازڵ |
| وردەکاریی تاکەکەسی | |
| لەدایکبوون | ١٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٥١ یەزد، ئێرانی پەھلەوی |
| پارتی سیاسی | فراکسیۆنی ئومێد[١] |
| لایەنگیری سیاسی تر |
بەرەی بەشداریی ئێرانی ئیسلامی (ئەندامی دامەزرێنەر)[٢] |
| ھاوسەر(ەکان) | حەمیدە مورەویج فەرشی |
| منداڵ(ەکان) | ٣ |
| خوێندن لە | زانکۆی تاران زانکۆی ستانفۆرد |
| پیشە | سیاسەتوان و مامۆستای زانکۆ |
| واژوو | |
| ماڵپەڕ | ee٫sharif٫edu |
محەمەدڕەزا عارف (بە فارسی: محمدرضا عارف، لەدایکبووی ١٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥١) ئەندازیار، مامۆستای زانکۆ و سیاسەتوانێکی چاکسازیخوازی ئێرانییە، کە لە ساڵی ٢٠٢٤ەوە وەک ھەشتەمین جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لە دەوڵەتی مەسعوود پزیشکیاندا کار دەکات.[٣][٤] ئەو ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە ئەندامی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەمە.
ئەو پێشتر نوێنەری تاران و سەرۆکی فراکسیۆنی ئومێدی سەر بە چاکسازیخوازان لە پەرلەمانی ئێران بوو. ھەروەھا عارف لە ساڵی ٢٠١٥ەوە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی باڵای داڕشتنی سیاسەتی چاکسازیخوازانی پێبووە.[٥]
عارف لە ساڵی ٢٠٠١ ھەتا ٢٠٠٥، لە سەردەمی سەرۆکایەتیی محەممەد خاتەمی و مەحموود ئەحمەدینەژاد جێگری دووەمی سەرۆک کۆمار بووە.[٦] ئەو پێشتر وەک وەزیری پۆست و تەلەگراف و تەلەفۆن و سەرۆکی ڕێکخراوەی بەڕێوەبردن و پلاندانانی وڵات لە یەکەمین کابینەی خاتەمیدا کاری کردووە. عارف ھەتا ساڵی ٢٠٢١، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ڕۆشنبیری بوو. ئەو ھەروەھا ئەندازیاری کارەبا و مامۆستای زانکۆیە لە زانکۆکانی تاران و سەنعەتیی شەریف. لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠١٣دا خۆی بەربژێر کرد، بەڵام دواتر کشایەوە بۆ ئەوەی دەرفەتێکی باشتر بە بەرەی چاکسازیخوازان بۆ سەرکەوتن بدات.[٧] [٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «A look at Iranian newspaper front pages». Iran Front Page. ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ Buchta، Wilfried (٢٠٠٠)، Who rules Iran?: the structure of power in the Islamic Republic، Washington DC: The Washington Institute for Near East Policy, The Konrad Adenauer Stiftung، لاپەڕە ١٨٠، ژپنک ٠-٩٤٤٠٢٩-٣٩-٦
- ↑ «Pezeshkian names Aref as first vice president». Tehran Times (بە ئینگلیزی). ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «https://president.ir/en/153003». president.ir. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە(یارمەتی)|سەردێڕ= - ↑ «Iranian Reformists and February Parliamentary Elections»، Iranian Diplomacy، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە، لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە
- ↑ Political posts of Mohammad-Reza Aref 14 December 2013 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «Aref withdrew from the election».
- ↑ «Iran's Mohammad Reza Aref quits presidential race». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٣. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.