مارشەمعوون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مار

بنیامین XIX شەمعوون
پیرۆزی خۆر
مارشەمعوون پێش ١٩١٣
کڵێساکڵێسای ڕۆژھەڵات
Installed٣٠ی ئازاری ١٩٠٣
Term ended٣ ئازاری ١٩١٨
پاشینەمار شەمعوون XX پاولۆس (١٩١٨‒١٩٢٠)
Orders
پلەکاسۆلیکۆس‒پاتریارک
Personal details
لەدایکبوون١٨٨٧
ھەکاری، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
مردن٣ی ئازاری ١٩١٨(١٩١٨-٠٣-٠٣) (٣٠ ساڵ ژیاوە)
سەڵماس، ئێران
نەتەوەئاشووری
Denominationمەسیح

بنیامین مار شەمعوونی نۆزدەیەم (١٨٨٧ – ٣ی ئازاری ١٩١٨) (بە سوریانی: ܡܪܝ ܒܢܝܡܝܢ ܫܡܥܘܢ ܥܣܪܝܢ ܘܩܕܡܝܐ) یان بنیامین XIX شەمعوون، و بە مارشەمعوون ناسراوە؛ وەک ١١٧یەمین کاسۆلیکۆس‒پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژھەڵات کاری کردووە.

ژیان[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٨٧ لە گوندی قۆچانیس لە پارێزگای ھەکاری، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی (ئێستا باکووری کوردستان) لەدایکبووە. باوکی ناوی ئێشای بوو، برای شەمعوونی شازدەیەم بوو، دایکی ناوی ئاسیات بوو، شەش خوشک و برای ھەبوو: ئیشایا، زایا، پاولۆس (کە شوێنی گرتەوە وەک پاتریارک)، داود، ھورمز، سوورما.[١]

لە یەکەمی ئازاری ١٩٠٣ لەلایەن مامی، پاتریارکی کاسۆلیکەوە، وەک میترۆپۆلیتانێک پیرۆز کرا، کە ئەویش لە ١٦ی ئازاری ١٩٠٣ کۆچی دوایی کرد. تەمەنی ھەژدە ساڵ بوو کاتێک ئەو پۆستەی بەدەست ھێنا و بۆ ماوەی ١٥ ساڵ مایەوە.

کوژران[دەستکاری]

لە ٣ی ئازاری ١٩١٨ مارشەمعوون لەگەڵ ١٥٠ پاسەوانەکەی لەلایەن سمکۆی شکاک (ئیسماعیل ئاغا شکاک) سەرکردەی کورد، لە شارۆچکەی کوھناشەھر لە سەڵماس (ڕۆژھەڵاتی کوردستان) لەژێر ئاڵاکەی خۆیدا کوژرا (بڕوانە کۆمەڵکوژی ئاشوورییەکان).[٢][٣]

وتەکانی[دەستکاری]

  • «مەحاڵە من و گەلەکەم دوای بینینی ئەو ھەموو دڕندەییانەی کە لەلایەن حکومەتەکانەوە بەرامبەر گەلی ئاشووری کراوە، ڕادەست بین؛ براکەم یەکە، گەلەکەم زۆرە، پێم باشترە براکەم لەدەست بدەم بەڵام نەتەوەکەم ھەر بوونی ھەبێت».[٤]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Shumanov, Vasily. "Mar Binyamin Shimmun". The Lighthouse.
  2. ^ "The Invitation of His Holiness the Patriarch Mar Binyamin".
  3. ^ Reforging a Forgotten History: Iraq and the Assyrians in the Twentieth Century by Sargon Donabed. Edinburgh University Press.
  4. ^ Mar Benyamin ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.