مارگرێت تاچر
مارگرێت تاچر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Margaret Thatcher | |
![]() | |
لەدایکبوون | ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٥ Grantham، شانشینی یەکگرتوو |
مردن | ٨ی نیسانی ٢٠١٣ The Ritz Hotel, London، شانشینی یەکگرتوو | (٨٧ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Margaret Hilda Roberts |
Noble title | بارۆن |
شوێنی ناشتن | Royal Hospital Chelsea |
باوک | Alfred Roberts |
دایک | Beatrice Ethel Stephenson |
ھاوسەر | Denis Thatcher |
منداڵ | Mark Thatcher، Carol Thatcher |
پیشە | سیاسەتوان، کیمیازان، خۆدژیاننامەنووس، barrister، کەسایەتی دەوڵەت |
بواری کار | سیاسەت، کیمیا |
پەروەردە | City Law School، Kesteven and Grantham Girls' School، Somerville College |
شوێنی کار | لەندەن |
ئەندامی حیزبی | Conservative Party |
نەژاد | White British |
ئایین | Methodism، Anglicanism |
ئەندامی | ئەنجومەنی پادشایی، Privy Council of the United Kingdom، Carlton Club، Pilgrims Society |
لایەنگیریی سیاسی | right-wing |
وێبگە | http://margaretthatcher.org |
Depicted by | Conservative Party Conference, Brighton 1982، Margaret Thatcher، Margaret Thatcher |
کتێبنامە | bibliography of Margaret Thatcher |
مارگرێت هیلدا تاچر بارۆنێس تاچر ناسراو بە مارگرێت تاچر (بە زمانی ئینگلیزی: Margaret Thatcher؛ لە دایکبووی ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٥ - مردووی ٨ی نیسانی ٢٠١٣) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی بەریتانی بوو، ئەو لە ماوەی ١٩٧٩ بۆ ١٩٩٠ بووە یەکەم سەرۆکوەزیرانی ژن لە مێژووی شانشینی یەکگرتوو. ئەو سەرکردایەتی پارتی کۆنەپارێزی بەریتانی کرد لە ماوەی ١٩٧٥ بۆ ١٩٩٠.[١] لە سەددەی بیستەم، زۆرترین ماوە وەک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کاری کردووە. لەلایەن ڕۆژنامەنووسێکی سۆڤییەتەوە لە ڕۆژنامەی ئەستێرەی سوور نازناوی "خانمی ئاسنین" لێننرا،[٢] ئەم ناوەش بەهۆی شێوازی کارکردنی بوو، دواتر ئەم ناوە بووە نازناوێک بۆ ئەو. هەندێکجار شێوازەکەی بە تاچریزم ناو دەبردرێت.
تاچر لە کۆلێژی سەمڤیل، لە ئۆکسفۆرد لە بەشی کیمیا خوێندی، ئەو ماوەیەکی کەم خەریکی توێژینەوە بوو دەربارەی کیمیا، دواتر بوو بە پارێزەر. لە ساڵی ١٩٥٩، بووە ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا. دواتر لە ماوەی ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٧٠ بۆ ٤ی ئازاری ١٩٧٤، لە سەردەمی کابینەی ئێدوارد هیت کرا بە سکترێری دەوڵەت بۆ کارووبەری پەروەردە و زانست. لە ساڵی ١٩٧٥، بەسەر ئێدوارد هیت سەرکەوت و بووە سەرکردەی پارتی کۆنەپارێزی بەریتانی،[٣] بەڵام لە هەڵبژاردننەکان سەرکەوتوو نەبوو بۆیە وەک سەرکردەی حیزبێکی بەرهەڵستیار (ئۆپۆزسیۆن) مایەوە تا ساڵی ١٩٧٩. دواتر لە هەڵبژاردنەکانی ١٩٧٩، سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە یەکەمین سەرۆکوەزیرانی ژنی بەریتانیا.
مارگرێت تاچر لە ڕۆژی ٨ی نیسانی ٢٠١٣ لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.[٤][٥]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Margaret Thatcher | Biography & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-24.
- ^ Gavrilov, Yuri (24 January 1976). "The 'Iron Lady' Sounds the Alarm". Red Star. Vol. 28, no. 1–13. Translated by داڕێژە:Text. pp. 3, 17.
- ^ Perkins, Anne (2013-04-08). "Margaret Thatcher obituary". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2021-02-24.
- ^ Gregory, Joseph R. (2013-04-08). "Margaret Thatcher, 'Iron Lady' Who Set Britain on New Course, Dies at 87 (Published 2013)". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-02-24.
- ^ Barbash, Fred (2013-04-08). "Margaret Thatcher, former British prime minister, dead at 87". Washington Post (بە ئینگلیزی). ISSN 0190-8286. Retrieved 2021-02-24.