ماجید نەواز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ماجید نەواز
Maajid Nawaz speaking at LibDem campaign event.jpg
لەدایکبوونماجید عوسمان نەواز
(١٩٧٧-١١-0٢) ٢ی تشرینی دووەمی ١٩٧٧ (تەمەن ٤٣ )
ساوتئێند-ئان-سی، ئێسیکس، ئینگلتەرا
پیشەنووسەر • دامەزرێنەری کویلیام
نەتەوەبەریتانی
پەروەردەیاسا و عەرەبی (کارناسیی ئاداب ٢٠٠٧)
تیۆریی سیاسی (ماستەر لە زانست ٢٠٠٨)
دەرچووی زانکۆیسۆوس، زانکۆی لەندەن
قوتابخانەی ئابووریزانیی لەندەن
چەشنناخەیاڵی
بابەتئیسلامەتی • لیبراڵیزم
کارە بەرچاوەکانڕادیکاڵ
لەسەر کفر
ئیسلام و داھاتووی پەسەندکردن
ھاوسەرڕەبیعە ئەحمەد (ھاوسەرگیری ١٩٩٩–٢٠٠٨)
ڕاچێل ماگارت (ھاوسەرگیری ٢٠١٤)
مناڵەکان٢
وێبگە
وێبگەی فەرمی

ماجید عوسمان نەواز (ئوردوو: [ˈmaːdʒɪd̪ nəwaːz]؛ لەدایکبووی ٢ی تشرینی دووەمی ١٩٧٧)[١] چالاکەوانێکی بەڕیتانی و پێشکەشکارێکی ڕادیۆیییە. دامەزرێنەری ڕێکخراوی «کوەیڵم»ە، کە دەستەیەکی خاوەن بیرۆکەن لە دژی توندڕەویی و ئامانجیان بەرھەڵستیکردنی وتەبێژانی فەرمی ئیسلامییە توندڕەوەکانن و بەھەمان شێوە پێشکەشکاری بەرنامەیەکی ڕادیۆیییە لە کەناڵی LBC ھەموو ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەیەک پەخش دەکرێت.

لە (ساوس ئێند، ئێسکس - Southend-on-Sea, Essex) لە خێزانێکی پاکستانی بەڕیتانی ھاتووەتە دونیاوە، نەواز ئەندامی پێشووی کۆمەڵەی ئیسلامی (حزب التحریر) بووە. ئەندام بوونی لەو حیزبەدا بووە ھۆی گیرانی لە میسر لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠١ و لە بەندینخانەدا مایەوە ھەتا ٢٠٠٦. خوێندنەوەی کتێب لەسەر مافەکانی مرۆڤ و مامەڵەکردنی لەگەڵ (ڕێکخراوی بەخشینی نێودەوڵەتی - Amnesty International) بووە ھۆی ئەنجامی گۆڕانی دڵ و دەروونی: (حزب التحریر) بەجێھێشت لە ٢٠٠٧ دا، دەستی ھەڵگرت لە مێژووە ئیسلامییەکەی و بانگەشەی دەکرد بۆ ئیسلامێکی سیکۆلار «عەلمانی». دوای ئەم ھەڵگەڕانەوەیەی، نەواز یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی کوەیڵم بەھاوبەشی ئیسلامییە پێشووەکان کە ئێد حوسەین یەکێک بوو لەوانە.[٢] خۆژیاننامەیەکی نووسی بە ناوی ڕادیکاڵ (٢٠١٢) لەو کاتەوە بووەتە ڕەخنەگرێکی بەرچاو لە ئیسلامییەت لە شانشینی یەکگرتوودا.

ستوون نووسێکی حەفتانەیە لە ماڵپەڕی The Daily Beast، نووسینەکانی لە ڕۆژنامەی نێودەوڵەتی جۆراوجۆردا بڵاوکراوتەوە، زوو زوو لە تەلەڤیزیۆن دا دەردەکەوێت و وانەی وتووەتەوە لە (پەیمانگای بەرگری شانشینی یەکگرتوو - UK Defence Academy) و (ناوەندی مارشەڵ بۆ لێکۆڵینەوەی ئاسایش - Marshall Center for Security Studies). کتێبی دووەمی (ئیسلام و داھاتووی پەسەنکردن ٢٠١٥ - 2015 Islam and the Future of Tolerance)، بە ھاوبەشی لەگەڵ زانای دەمارەخانە (سام ھاریس) کتێبەکەی لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ بڵاوکردووەتەوە و پاڵێوراوی دیموکراتە لیبڕاڵەکانی لەندەن بوو لە ھەڵبژاردنی گشتی ساڵی ٢٠١٥ دا.[٣]

ژیاننامە[دەستکاری]

نەواز لە (ساوس ئێند، ئێسکس - Southend-on-Sea, Essex) لە دایک و باوکێکی بەڕەسەن پاکستانی لەدایکبووە.[٤] دایکی نەواز (ئابی) ژنێکی لیبڕاڵی ئەدەب دۆست بوو لە تەمەنی نۆ ساڵی دا خێزانەکەی کۆچیان کردبوو بۆ ساوس ئێند. باوکی نەواز (مۆ) ئەندازیاری کارەبا بوو کە دەست بەکاربوو لە ھێزی دەریای پاکستانی و بەڵام دواتر واز دەھێنێت بەھۆکاری پزیشکی کە تووشی نەخۆشی سیل ببوو.[٥] دواتر ئیشی بۆ کۆمەڵەی دیوان دەکرد لە ئیسلام ئاباد – پاکستان، کە دۆسیەیەکی دادگای بردەوە بەرامبەر خاوەنکارەکەی لەبەر قەدەغەکردنی یەکێتییە بازرگانییەکانییەکان.[٥] دوای چوونی بۆ شانشینی یەکگرتوو، مۆ لە کۆمپانیایەکی نەوتی ئیشی دەکرد لە لیبیا، لە نێوان لیبیا و شانشینی یەکگرتوودا ھاتوچۆی دەکرد ھەتا کاتی خانەنشین بوونی. ماجید برایەکی بەتەمەنتر و خوشکێکی گەنجتر لە خۆی ھەیە. لە یاداشتنامەی (ڕادیکاڵ) دا ناسناوی عوسمان بۆ براکەی بەکاردێنێت.[٥]

نەواز لە خوێندنگەی دواناوەندی وێستکڵیفی کوڕان خوێندویەتی.[٦] دواتر لە زانکۆی لەندەن یاسا و زمانی عەرەبی خوێندووە لە کۆلێژی لێکۆڵینەوەی ڕۆژھەڵاتی و ئەفریقی پاشان بڕوانامەی ماستەر بەدەست دەھێنێت لە بیردۆزی سیاسی لە پەیمانگای لەندەن بۆ ئابووری.[٧] لە تەمەنی ٢١ ساڵی دا ھاوسەرگیری دەکات لەگەڵ ڕابیە ئەحمەد کە ھاوەڵی (حزب التحریر) و خوێندکاری زیندەزانی بوو.[٨] کورێکیان بوو بە ناوی عەمار، کە بە ناوی یاوەرەکەی محەممەدەوە (عەمار ئیبن یاسر) ناویاننابوو.[٥][٩] دوای بڕیارەکەی نەواز بۆ دەرچوون لە (حزب التحریر)، نەواز و ڕابیە جیابوونەوە.[١٠]

لە ٢٠١٤ دا، ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ ڕەیچڵ مەگارت کە ھونەرمەند و نووسەرێکی بەڕەچەڵەک ئەمریکییە بۆ مۆزەخانەیەکی ھونەری ئیشی دەکرد لە لەندەن.[١١][١٢] لە شوباتی ٢٠١٧ دا، نەواز و مەگارت یەکەم منداڵیان بوو، کوڕێک بە ناوی جیبڕایل.

لە شوباتی ٢٠١٩ دا، نەواز دەستدرێژی و بێ ڕێزی کرابووە سەر لەلایەن پیاوێکی سپی پێستی ڕەگەزپەرستەوە.[١٣]

چالاکیی ئیسلامی[دەستکاری]

بەشداری لەگەڵ پارتی ئازادی «حزب التحریر»[دەستکاری]

نەواز دووچاری ڕەگەزپەرستی بووەتەوە بەدرێژای ژیانی، چ لەلایەن ھاوپۆلەکانییەوە بووبێت یان لەلایەن پۆلیس و دەستە ئاژاوەگێرەکانی سەر شەقام. ھەستی دابەشبوونی لە نێوان ناسنامە پاکستانی و بەڕیتانییەکەی دا ھۆکاری گرنگ بوون لە ھەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی خۆی.[٢][٨][١٤]

برا گەورەکەی بە نازناوی عوسمان، ناونووس کرا لە (حزب التحریر) دا لەلایەن نەسیم غانی کە دواتر دەبێتە سەرکردەی پارتەکە لە شانشینی یەکگرتوودا. دواتر عوسمان نەوازی قایل کرد بۆ بەژداریکردن لە کۆبوونەوەکانی پارتەکەدا کە لە ماڵەکانی ساوس ئێند دەبەسترا.[١٥] لەو کۆبوونەوانەدا، ڤیدیۆ پیشانی ئامادەبووان دەدرا کە باسی کۆمەڵکوژی مۆسۆڵمانەکانی بۆسنەی دەکرد. ئەم ڤیدیۆیانە بووە ھاندەری نەواز لە بە ئەندامبوونی فەرمیانە لە (حزب التحریر) دا.[٨]

کاتێ خوێندکاری کۆلێژی نیوھام بوو، و دواتر خوێندکاری کۆلێژی لێکۆڵینەوەی ڕۆژھەڵاتی و ئەفریقی، نەواز بە خێرای پلەی بەرز بۆوە. لە تەمەنی ١٧ ساڵی دا لە زانکۆی کامبریج خوێندکاری ناونووس دەکرد و دواتر لە تەمەنی ١٩ ساڵی دا لێپرسراوی نەتەوەی (حزب التحریر) بوو لە شانشینی یەکگرتوودا.[١٦] نەواز بووە قسەکەرێکی نەتەوەیی و ناونووسەرێکی نێودەوڵەتی بۆ پارتەکە و گەشتی دەکرد بۆ پاکستان و دانیمارک بۆ بڵاوکردنەوەی بیرۆکەکانی پارتەکە و دامەزراندنی خانەی ڕێکخراوەیی.[٨]

زیندانیکردن لە میسر[دەستکاری]

وەک بەشێک لە خوێندنی بڕوانەمەی بەکالیۆرۆسەکەی کە لە یاسا و زمانی عەرەبی دا، نەواز دەبوو بە ناچاری سالێکی لە دەرەوە (لە وڵاتی میسر) بەسەر ببردایە، گەیشتنی بۆ میسر پێش یەک ڕۆژ لە ڕوودانی ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول.[١٧][١٨] لەبەر ئەوەی ڕێکخراوە ئیسلامییە سیاسییەکانی وەک (حزب التحریر) قەدەغەکرابوون لە میسر، نەواز دەست بەسەرکرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دا کرا لە ئەلێکساندریا لەلایەن دەزگای ئاسایشی میسری (ئاسایشی نەتەوەیی - أمن الدولة). وەک زۆربەی زیندانییە بیانییەکان، نەواز ئەشکەنجە نەدرابوو بەڵام دووچاری ھەڕەشەی ئەشکەنجەدان ببۆوە لە کاتی لێکۆڵینەوەدا و گەواھی ئەشکەنجەدانی زیندانییەکانی تری کردووە.[٨][١٩] پاشان گواسترابۆوە بۆ بەندینخانەی تۆڕا و لەوێ دادگای کرابوو. دۆسیەکەی بەڕێوەبرابوو لەلایەن پارێزەر سادق خان و فەرمان درا بە پێنج ساڵ زیندانی کردنی.[[٢٠][٢١] لە کاتی دادگای کردنەکەی ڕێکخراوی Amnesty International گرتیانە خۆیان وەک زیندانی ھۆشی،[٨][٢٢][٢٣] و یارمەتیان دا گەڕانەوەی بۆ لەندەن مسۆگەر بکات.[٢٤]

دەرچوون لە «حزب التحریر»[دەستکاری]

لە کاتی زیندانی کردنی لە بەندینخانەی تۆڕا، نەواز چاوی کەوتبوو بە تۆڕێکی فراوانی موسوڵمان لە چەندەھا پێشینەی بیری جیاواز: جیھادییەکان، ئیسلامییەکان، ئیسلامە سیکۆلارەکان و ئیسلامە لیبڕاڵییەکان.[٢٥]

لە نێوان جیھادییەکان دا ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆرستی (الجماعة الإسلامیة‎) و بکوژانی سەرۆکی پێشووی میسر (ئەنوەر سادات) شی تێدابوو.[٢٥] چاوی کەوتبوو بە ئیسلامی (د. عیسام ئەل عریان) کە وتەبێژی دەستەی (جماعة الإخوان المسلمین‎) بوو.[٢٨] و محەممەد بەدیع‎، کە لە گەنجێتی دا دەستنووسی ڕێنمایییە ئیسلامییەکانی سەید قوتبی لە زیندان دەرکردبوو بە قاچاخ و بڵاویکردبۆوە.[٢٦] لەگەڵ ڕووناکبیرە ئیسلامییەکان دا، نەواز دڕێژەی بە خوێندنەکەی دەدا بە دانیشتن لەگەڵ خوێندکارە دەرچووەکانی زانکۆی ئەزھەری قاھیرە و کۆلێژی زانستەکان.[٢٩] شارەزا بوو لە زمانی عەرەبی و لەگەڵی دا زانیارییە سەرەکییەکانی ئیسلام فێردەبوو. ھەروەھا نیوەی قورئانی لەبەرکرد.[١٤][٢٥] لەلایەنە لیبڕاڵییەکەیەوە، ھاوڕێیەتی لەگەڵ نووسەر و دەروونناس سەعدەدین ئیبراھیم دەکر. ھەروەھا سوودی وەرگرت لە ھاوەڵێتی بەندکراوی سیاسی میسر (ئەیمەن نور) کە سەرۆکی (پارتی سبەی - حزب الغد‎) و پاڵێوراوی دەنگدانی سەرۆکایەتی ٢٠٠٥ بوو.[٢٧][٢٨]

بە ھێواشی و وردە وردە لە ڕوانینی جیھانی (حزب التحریر) جیابۆوە. لە ساڵی ٢٠٠٧ دا ڕابردووە ئیسلامییەکەی پاشەکشێ پێ کرد و بانگەوازی ئیسلامێکی سیکۆلاری دەکرد.[٢٩] لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ پێشکەشکارێکی ئەمریکی لە (ڕادیۆی نەتەوەیی گشتی - National Public Radio)، نەواز ڕوونی کردەوە کە جگە لە تێکەڵبوونەکان لە بەندینخانە، ڕۆمانەکەی (کێلگەی ئاژەڵ - Animal Farm)ی جۆرج ئۆڕێڵ کاریگەرییەکی گەورەی ھەبوو لەسەر ھەڵگەڕانەوەکەی.[١٤]

چالاکی دژە توندڕەویی[دەستکاری]

دوای تەواوکردنی ماوەی ئاسایی بەندکردنی لە میسڕ. نەواز گەڕایەوە بۆ شانشینی یەکگرتوو لە ٢٠٠٦. لە ٢٠٠٧ دا دەستی لە کارکێشایەوە لە (حزب التحریر) دا و گەڕایەوە بۆ تواوکردنی خوێندنەکەی لە کۆلێژی لێکۆڵینەوەی ڕۆژھەڵاتی و ئەفریقی.[٣٠][٣١] دواتر ھەستا بە دامەزراندنی ڕێکخراوی کوەیڵم. لێدوانی دا بە لیژنەی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر بابەتی توندڕەوی ئیسلامی.[٣٢] ھەروەھا دوا لە کۆنفڕانسێکی ڕێکخراو لەلایەن (لێپرسراوی چالاکییە تایبەتییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان)ەوە کە بانگەشەی دەکرد بۆ تێپەڕاندنی ھێزی زبر و ڕوانین لە شێوازی تازە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی.[٣٣]

نەواز پێگەیەکی سەرەکی ھەبوو لە دەرچوونی تۆمی ڕۆبنسن لە بەرەی ڕاستڕەوی (یانەی بەرگری ئینگلیزی - English Defence League EDL) کە ڕۆبنسن دامەزرێنەری بوو. نەواز چاوی کەوت بە ڕۆبنسن لە ٢٠١٣ لە کاتی تۆمارکردنی فیلمی بەڵگەنامەیی (کاتێک تۆمی چاوی کەوت بە مۆ - When Tommy met Mo) بۆ کەناڵی BBC و پاشانیش چاوی کەوت بە لێپرسراوی EDL کێڤن کارۆڵ. چیرۆکە تایبەتییەکەی نەواز لە ھەڵگەڕانەوەی لە ئیسلامی توندڕەو و کارەکانی بۆ بەرەنگاری توندڕەوی لە ڕێکخراوی کوەیڵم دا بووە ھۆی ھاندانی ڕۆبینسن و کاڕۆڵ بۆ دەست لەکارکێشانەوەیان لە EDL.[٣٤]

دواتر ڕۆبینسن داوای لێبوردنی کرد لە موسوڵمانەکان بۆ ئەو ترسەی چالاکییەکانی (EDL) دروستی کردبوو.[٣٥] ئەم ڕەفتارە بەرزنرخێندرا لەلایەن کوەیڵم و وتیان کە «ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ پەیوەندییەکانی کۆمەڵگە لە شانشینی یەکگرتوودا»، و بەردەوام بوونی تێکۆشان دژی ھەموو جۆرەکانی توندڕەوی، بە توندڕەوی ئیسلامی و توندڕەوی پاش (نازی)یش.[٣٦]

لە تەممووزی ٢٠١٢دا، خۆژیاننامەکەی بە ناوی (Radical) بڵاوکردەوە.

چالاکییەکان لە پاکستان[دەستکاری]

نەواز بە ھاوبەشی کۆمەڵەیەکی چالاکەوانی دامەزراند لە پاکستان بە ناوی (خودی – Khudi) کە مەبەست لێی تێکۆشانە دژی توندڕەوی.[٣٧] لە ٢٠٠٩ دا بە ھاوەڵی لەگەڵ دەستەیەکی ئاسایش و بەرنامەی (Newsnight)ی کەناڵی BBC، نەواز لە گەشتێکی دژ بە توندڕەوی لە زیاد لە ٢٢ زانکۆ وتاری دا و خوێنکارانی ناونووس دەکرد لە سەرتاسەری پاکستان دا.[٣٨]

پیشەی سیاسی[دەستکاری]

پاڵێوراوی دیموکراتی لیبڕاڵی[دەستکاری]

بەیاوەری شاندی (ھاوڕێ دیمکراتە لیبڕاڵەکانی ئیسڕایل) سەردانی ھەردوو لایەنی ململانێی ئیسڕایل-فەلەستینی کرد. لە ئەیلوولی ٢٠١٣ دا، نەواز و دەستەی (Camden District)ەکەی خەڵاتی (Dadabhai Naoroji)یان پێ بەخشرا لەبەر پشتگیریکردنی ئەندامانی پارتی BAME (ڕەش پێستی، ئاسیای ڕەگەزە کەمەیاتییەکان).[٤٥] خەڵاتەکە لەلایەن ئەندام پەرلەمان (تیم فارۆن)ەوە پێشکەشی کرا. ھەر لە ھەمان ساڵ دا، لە ڕیزبەندی The Daily Telegraph دا بە ٥٠ کاریگەرترین دیموکراتە لیبڕاڵەکان ناوی ھاتبوو.[٣٩]

مەسیح و کارتۆنی مۆ[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٤ دا نەواز تووشی ھەڕەشەی کوشتن بۆوە دوای بڵاوکردنەوەی کارتۆنی (مەسیح و مۆ) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کە پیشاندەر بوو بۆ پەیامبەر محەممەد.[٤٠] نەواز بڕیاری دابوو کە کارتۆنەکە بڵاوبکاتەوە دوای ئەوەی لە بەرنامەیەکی کەناڵی BBC دا، کارتۆن دەربارەی پەیامبەر محەممەد لەسەر دوو کراسی ئامادەبووی بەرنامەکە سانسۆرکرابوو (سڕدڕابۆوە).[٤١] سیاسەتمەداری پارتی ڕێز (جۆرج گالوەی) داوای لە موسوڵمانان کرد کە دەنگ بە دیموکراتە لیبڕاڵەکان نەدەن ھەتا نەواز یەکێک بێت لە ئەندامەکانی.[٤٢] ٢٤ی کانوونی دووەم، داخوازینامەیەک بۆ سەرۆکی دیموکراتی لیبڕاڵ (نیک کلێگ) بەرزکرایەوە بە لابردنی نەواز وەک پاڵێوراوی پەرلەمان بەھۆی گەیشتنی ٢٠٠٠٠ واژوو بۆ پارتەکە.[٤٣] لە ٢٦ی کانوونی دووەم دا، کلێگ بەرگری کرد لە مافی ئازادی ڕادەربڕینی نەواز و وتی کە ھەڕەشەی کوشتنەکان «ناپەسەند» ن.[٤٢][٤٤]

بانگەشەی (ناوەندی یاسای ھەژاری باشوور – SPLC)[دەستکاری]

لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ دا، ناوەندی یاسای ھەژاری باشووری ئەمریکی نەوازی بە «توندڕەو دژی ئیسلام» تۆمەتبار کرد،[٤٥] چەمکێکی ناکۆک لەسەر لەلایەن چەندەھا ڕاگەیاندن و نەواز خۆیەوە.[٤٦][٤٧][٤٨][٤٩][٥٠] ڕێکخراوی لانتۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری نامەیەکی گشتی نووسی بۆ SPLC بەمەبەستی پاشەکێش کردنی وتەکەیان.[٥١] نەواز نیازی پیشاندا کە دۆسیەیەکی دادگای پێشکەش بە دادگا دەکات لە دژی SPLC بەھۆی تۆمەت دروستکردن بۆی.[٥٨] دواتر SPLC لە نیسانی ٢٠١٨ دا وتەکانی لەسەر ئینتەرێت سڕییەوە.[٥٢] لە حوزەیرانی ٢٠١٨ دا، SPLC داوای لێبوردنی کرد و بڕی ٣٫٣٧٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دا بە نەواز و کوەیڵم وەک «ئابونە بۆ کارەکانیان لە بەرەنگاری کردنی دەمارگیری و توندڕەوی دژی موسوڵمانان».[٥٣]

بەپێی دەقی ڕێکەوتنەکە داوای لێبوردنەکەی SPLC دەبێت لەسەر پەڕە جیاوازەکانی ماڵپەڕەکەیان بە ڕوونی و بە شێوەیەکی دیار پیشان بدرێت و ھەروەھا بنێردرێت بۆ ھەموو ناونیشانە ئیمێڵەکان کە لە تۆماری ناویشانەکانی SPLC دا ھەیە.[٦٣]

ڕوانینەکان[دەستکاری]

ئەم بەشە تەنھا ئەم ڕوانینانەی تێدایە کە لە دوای پاشەکشەکردنی لە توندڕەوی ئیسلامی ھەیبوو.

ئاسایش و مافەکانی مرۆڤ[دەستکاری]

نەواز دژایەتی ئەمانەی دەکرد: ھەڵسەنگاندنی ڕەگەزیی موسوڵمانەکان، بەندکردنی ماوەیەکی زیاتری گومانلێکراوانی تیرۆریستی، ئەشکەنجەدان، کوشتنی ئەنقەست و ھێرشی فرۆکەی بێ فرۆکەوان.[٥٤][٥٥] نەواز بەھەمان شێوە دژی یاسای تیرۆرستی ساڵی ٢٠٠٠ بوو کە خۆی ڕۆژێک لە ڕۆژان بەھۆیەوە دەستگیر کرابوو، و داوای مافێکی جیھانی دەکرد بۆ ھەبوونی پارێزەر و مافی بێ دەنگی بۆ ھەموو گومانلێکراوان لە ھەموو دۆسیەیەک دا.[٥٦] لە مشتومرێک دا کە لە ناوەندی ئەورووپی مارشاڵ بۆ لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەڕێوەچوو، پێشنیاری کرد بۆ چاوپێخشاندنەوەی چەمکی مێژوویی لە مامەڵەی حکوومەتی بەڕیتانیادا لەگەڵ تیرۆریستی دا و داوای وەڵامێکی وردتری دەکرد بۆ چارەسەرکردنی بیرۆکەی ئیسلامییەت بەبێ بەزاندنی ئازادییە بنچینەیەکانی ھاونیشتمانیان.[٥٧]

بە بۆچوونی نەواز، سەقامگیری ئاسایش نابێت ھەرگیز فێڵ لە مافە ئازادییەکانی ھاووڵاتیان بکات.[٥٨] نەواز یەکێک بوو لە ١٢ ڕاوێژکارەکەی حکوومەتی بەڕیتانیا کە لە ٢٠٠٩ دا نامەیەکی کراوەی بۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی بەڕیتانیا (گۆردن بڕاون) نووسی و داوای لێ کرد ئیسڕایل بە لێپرسراو بزانێت بۆ ھێرشەکانی سەر غەزە.[٥٩] بەھەمان شێوە دژی حەماسە کە بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی لەقەڵەمی دەدات.[٦٩]

دوای ھێرشەکەی سان بێرناردینۆ لە ساڵی ٢٠١٥ دا، کە لە دوای ئەمەوە گفتوگۆی ھەڵسەنگاندنی ڕەگەزی دروست بوو، ناواز بیرۆکەکەی ڕوون کردەوە کە ھەڵسەنگاندنی ڕەگەزی یان ئایینی «پێوەرێکی خراپە» کە «ڕێگری ناکات لە تیرۆرستی».[٦٠]

جیھادییەت و دەوڵەتی ئیسلامی[دەستکاری]

لە وتارێک دا بۆ ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت Wall Street Journal، نەواز ئاماژەی بەوە کرد کە ھەموو جۆرە جیھادییەکان دەگەڕێن بە دوای دروستکردنی جیاوازی لەڕێی «ناکۆکی کردنی موسوڵمانەکان لە دژێ ناموسوڵمانەکان لە ڕۆژاوادا و موسوڵمانە سونییەکان دژی موسوڵمانە شیعەکان لە ڕۆژھەڵات دا».[٦١] ئەو سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی کە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش – ISIL) دامەزراوە بۆ ھاندانی بەریەک کەوتنی شارستانییەکان و ئێمە دەتوانین خۆمان لەو بەریەک کەوتنە لابدەین لەڕێی جودا کردنەوە و دابڕانی جیھادییەکان لە موسوڵمانە ئاسایەکان. ھەروەھا قسەی کرد لەسەر ئەوەی پاپا فرانچیس ھێرشەکانی سەر پاریسی بە جەنگی جیھانی سێیەم ناو بردوە و نەواز پێی وایە کە مرۆڤایەتی دووچاری جەنگێکی تری جیھانی نابێتەوە بەڵکو یاخبوونێکی جیھادی جیھانی. بە باوەڕی نەواز یاخیبوون جیاوازە لە شەڕی باو بەوەی کە یاخیبووەکان تا ڕادەیەک پشتگیری ئەو کۆمەڵگانەیان ھەیە کە لێوەی ھاتوون؛ و لەبەر ئەوەی کە یاخیبوونە بۆیە شێوازی دژە یاخیبوونیش دەبێت پەیام و جەنگی سایکۆلۆژی ببێتە بەشێکی گرنگ، بەمەبەستی دابڕان لە نێوان یاخیبووەکان و ئەو کۆمەڵگانەی ئامانجیانە.[٦١] لەسەر ئاستی بەرجەستە بوون باوەڕی بە ھاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی ھەبوو دژی داعش، بە پێشڕەوی ھێزە سوننییە عەرەبەکان و پاڵپشتی ھێزە تایبەتییە نێودەوڵەتییەکان.[٦١]

نەتەوایەتی و جووڵانەوە ڕاستە توندڕەوەکان[دەستکاری]

لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی CNN، سەرزەنشتی بریارەکانی دۆناڵد ترەمپی دەکرد بە قەدەغەکردنی چوونەژوورەوەی موسوڵمانەکان بۆ ناو ویلایەتە یەکگرتووەکان. ڕوونی کردەوە کە سەرکردەکان لایەنگرەکانیان جۆش دەدەن و بەڵێنی ڕاونگەی خەیاڵاویان پێ دەدەن، دواتر ناتوانن بەڵێنەکانیان ببنە سەر ئەوا لایەنگرەکانیان خۆیان ھەڵدەستن بە ئەنجامدانی بەڵێنەکان. ئەو نیگەرانی دەربڕی لەوەی کە لایەنگرە بێ ھیوابووەکانی ترەمپ دەرئەنجامەکەیان ئەوەیە کە «یان دەچنە ڕیزی فاشیستەکان یان دەچنە ڕیزی ڕاستە توندڕەوەکان» و خۆیان بەڵێنەکان بە ئەنجام دەگەیەنن سەبارەت بەو ھەشت ملیۆن موسوڵمانەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دا دەژین.

ئەوە کینە نییە بەرامبەر بە ئیسلام ئەگەر بە وردی بیپشکنیت و لێی بکۆڵیتەوە ھەروەک چۆن کینە نییە بەرامبەر بە مەسیحییەت ئەگەر بە وردی بیپشکنیت و لێبکۆڵیتەوە.

— ماجید نەواز پرسیارە گەورەکان (بەرنامەی BBC)[٦٢]

کتێبەکان[دەستکاری]

  • نەواز، ماجید (٢٠١٢). بنەڕەتی:گەشتی چوونەدەرەوەم لە ئیسلامی توندڕەو. و.ە. ئاڵن.
  • نەواز، ماجید؛ ھاریس، سام (٢٠١٥). ئیسلام و داھاتووی پەسەنکردن. ڕاگەیاندنی زانکۆی ھارڤەرد

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The Quilliam Foundation Ltd. - Annual Return" (PDF). Archived (PDF) from the original on 1 January 2017. Retrieved 31 December 2016.
  2. ^ ئ ا Nawaz, Maajid (26 February 2015). "I was radicalised. So I understand how extremists exploit grievances". The Guardian. Archived from the original on 14 February 2017. Retrieved 12 December 2016.
  3. ^ "UK vote could create cross-border dynasty". Al Jazeera. 15 January 2014. Archived from the original on 17 January 2014. Retrieved 16 March 2014.
  4. ^ Shariatmadari, David. "Maajid Nawaz: how a former Islamist became David Cameron's anti-extremism adviser". The Guardian. Archived from the original on 22 October 2016. Retrieved 21 October 2016.
  5. ^ ئ ا ب پ Nawaz (2012): pp.  20–30.
  6. ^ Christine Sexton (25 June 2009). "Ex-extremist: My message of peace to the Islamic world". Southend Standard. Archived from the original on 17 November 2015. Retrieved 14 November 2015.
  7. ^ "Lib Dem Profile of Maajid Nawaz". Archived from the original on 13 April 2014. Retrieved 13 April 2014.(خۆتۆمارکردن پێویستە)
  8. ^ ئ ا ب پ ت ج "News". Women-Without-Borders. 12 April 2008. Archived from the original on 1 February 2009. Retrieved 18 March 2012.
  9. ^ Charles Moore (journalist) (30 Jul 2012). "An insider's exposé of Islamist extremism". The Telegraph. Archived from the original on 31 March 2014.
  10. ^ Cosmo Landesman (1 September 2013). "Maajid Nawaz: a tortured jihadist blossoms into Clegg's darling". The Sunday Times. Archived from the original on 29 October 2013. Retrieved 24 October 2013.
  11. ^ "Rachel Maggart Info". Archived from the original on ٩ی تەممووزی ٢٠١٥. Retrieved 7 July 2015. Check date values in: |archive-date= (help)
  12. ^ For the date, see "1:40 PM". Twitter. 19 October 2014. Archived from the original on 8 March 2016. Retrieved 14 April 2015.
    For the name, see "6:26 PM". Twitter. 12 April 2015. Archived from the original on 5 March 2016. Retrieved 13 April 2015.
  13. ^ "Maajid Nawaz". www.facebook.com. Archived from the original on ١ی شوباتی ٢٠١٩. Retrieved ١٧ی ئازاری ٢٠١٩. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help)
  14. ^ ئ ا ب "How Orwell's 'Animal Farm' Led A Radical Muslim To Moderation". NPR. Archived from the original on 13 October 2017. Retrieved 3 April 2018.
  15. ^ Driscoll, Margaret. "Maajid Nawaz: And most other jihadists are just like me too". Archived from the original on 14 July 2015. Retrieved 13 July 2015.
  16. ^ "A Global Culture to Fight Radicalization". TED.com. Archived from the original on 14 July 2015. Retrieved 13 July 2015.
  17. ^ "Talk: From Islamism to Secular Liberalism: Socrateslezing". Archived from the original on 6 March 2016. Retrieved 23 March 2016.
  18. ^ Casciani, Dominic (2006-03-03). "UK | Freed Britons attack government". BBC News. Retrieved ٢٠١٢-٠٣-١٨.
  19. ^ Nawaz (2012): p. 241.
  20. ^ Nawaz (2012): p. 257.
  21. ^ "Egypt trial Britons' case resumes". news.bbc.co.uk. Archived from the original on 23 September 2017. Retrieved 6 June 2017.
  22. ^ Nawaz (2012): pp.  250–57.
  23. ^ "Amnesty International - Library - Egypt: Opening of trial of three Britons and 23 Egyptians raises unfair trial and torture concerns". Mafhoum.com. Archived from the original on 9 June 2011. Retrieved 18 March 2012.
  24. ^ Thomas Chatterton Williams (28 March 2017). "Can a Former Islamist Make It Cool to Be Moderate?". New York Times. Archived from the original on 29 March 2017. Retrieved 29 March 2017.
  25. ^ ئ ا ب Nawaz (2012): pp.  262–63.
  26. ^ "Democracy is our revenge". New Statesman. Archived from the original on 14 July 2015. Retrieved 13 July 2015.
  27. ^ "CS Monitor: Radical". Archived from the original on 14 July 2015. Retrieved 13 July 2015.
  28. ^ "Maajid Nawaz: The Repentant Radical". Newsweek. Archived from the original on 14 July 2015. Retrieved 13 July 2015.
  29. ^ Morris, Nigel (19 July 2013). "Former Islamist Maajid Nawaz to fight marginal parliamentary seat for Lib Dems in 2015 election". The Independent. Archived from the original on 9 September 2017. Retrieved 19 July 2013.
  30. ^ Nawaz (2012): pp.  323–5.
  31. ^ Nawaz (2012): p. 331.
  32. ^ "Events". Washingtoninstitute.org. Archived from the original on 23 February 2009. Retrieved 18 March 2012.
  33. ^ "[PDF]: US Special Operations command Conference" (PDF). Archived (PDF) from the original on 24 September 2015. Retrieved 9 July 2015.
  34. ^ Malik, Shiv (11 October 2013). "Ex-EDL leader Tommy Robinson says sorry for causing fear to Muslims". The Guardian. Archived from the original on 20 October 2013. Retrieved 29 October 2013.
  35. ^ "EDL: Tommy Robinson and deputy Kevin Carroll quit far right group". Archived from the original on 8 October 2013. Retrieved 12 December 2016.
  36. ^ Siddique, Haroon (8 October 2013). "Tommy Robinson quits EDL saying it has become 'too extreme'". The Guardian. Archived from the original on 8 October 2013. Retrieved 8 October 2013.
  37. ^ Charlotte Higgins (12 August 2012). "Reformed Islamist extremist spreads virtues of democracy through Pakistan". The Guardian. Archived from the original on 6 November 2013. Retrieved 3 November 2013.
  38. ^ "Former Islamist takes on Pakistan extremism". Archived from the original on 4 July 2015. Retrieved 3 July 2015.
  39. ^ Osley, Richard (25 July 2013). "Lib Dems hope Maajid Nawaz can boost their election hopes in Hampstead and Kilburn". Camden New Journal. Archived from the original on 1 February 2014. Retrieved 22 January 2014. More than one of |archiveurl= and |archive-url= specified (help); More than one of |archivedate= and |archive-date= specified (help); More than one of |deadurl= and |dead-url= specified (help)
  40. ^ Ex-radical speaks with suicide bomb victim's father Archived 10 February 2015 لە وەیبەک مەشین., thejc.com.
  41. ^ "Top 50 most influential Liberal Democrats: 26-50". The Daily Telegraph. Archived from the original on 25 September 2018. Retrieved 3 April 2018.
  42. ^ ئ ا Keith Perry "Lib Dem candidate receives death threats for tweeting Prophet Mohammed cartoon" Archived 25 February 2018 لە وەیبەک مەشین. Daily Telegraph 21 January 2014
  43. ^ Nick Cohen "The Liberal Democrats face a true test of liberty" Archived 23 November 2016 لە وەیبەک مەشین., The Observer, 25 January 2014
  44. ^ Jessica Elgot "George Galloway And Muslim Activists Round On Lib Dem Candidate Maajid Nawaz" Archived 23 January 2014 لە وەیبەک مەشین., The Huffington Post, 21 January 2014
  45. ^ "Field Guide to Anti-Muslim Extremists" (PDF). Splcenter. Southern Poverty Law Center. Archived (PDF) from the original on 29 October 2016. Retrieved 3 November 2016.
  46. ^ Graham, David A. (29 October 2016). "How Did Maajid Nawaz End Up on a List of 'Anti-Muslim Extremists'?". The Atlantic. Archived from the original on 14 August 2017. Retrieved 29 October 2016.
  47. ^ Nawaz, Maajid (29 October 2016). "I'm A Muslim Reformer. Why Am I Being Smeared as an 'Anti-Muslim Extremist'?". The Daily Beast. Archived from the original on 30 October 2016. Retrieved 29 October 2016.
  48. ^ "Branding Moderates as 'Anti-Muslim'". Wall Street Journal. 30 October 2016. Archived from the original on 31 October 2016. Retrieved 31 October 2016.
  49. ^ Cohen, Nick (31 October 2016). "The white left has issued its first fatwa". The Spectator. Archived from the original on 31 October 2016. Retrieved 31 October 2016.
  50. ^ "SPLC receives backlash after placing activist Maajid Nawaz on 'anti-Muslim extremist' list". Yahoo! News. 31 October 2016. Archived from the original on 1 November 2016. Retrieved 1 November 2016.
  51. ^ "Lantos Foundation Calls Out Southern Poverty Law Center". Lantos Foundation. 8 November 2016. Archived from the original on 10 November 2016. Retrieved 10 November 2016.
  52. ^ Crowe, Jack (19 April 2018). "Southern Poverty Law Center Quietly Deleted List of 'Anti-Muslim' Extremists After Legal Threat". National Review. Archived from the original on 28 May 2018. Retrieved 9 June 2018.
  53. ^ "Muslim Anti-Extremist Maajid Nawaz on Maher; Talks Lawsuit Against Southern Poverty Law Center". www.realclearpolitics.com. Archived from the original on 30 September 2017. Retrieved 28 June 2017.
  54. ^ "US drone killing of Anwar al-Awlaki reinforces terrorists". Archived from the original on 3 May 2017. Retrieved 12 December 2016.
  55. ^ "Racial Profiling: Maajid Nawaz debates MP Khalid Mehmood". Archived from the original on 2 December 2016. Retrieved 23 March 2016.
  56. ^ "Maajid Nawaz speaks out against Schedule 7 terror laws at Liberal Democrats Conference". Archived from the original on 13 July 2015. Retrieved 1 July 2015.
  57. ^ "Maajid Nawaz moderates discussion on Violent Extremism in Europe". Archived from the original on 14 July 2015. Retrieved 4 July 2015.
  58. ^ OPINION: Palestine must be free ... from Hamas Archived 10 February 2015 لە وەیبەک مەشین., jewishnews.co.uk.
  59. ^ "Guardia Letter: Advisor to Gordon Brown". Archived from the original on 9 July 2015. Retrieved 12 December 2016.
  60. ^ "Why ISIS Just Loves Profiling". DailyBeast. Archived from the original on 8 January 2016. Retrieved 4 January 2016.
  61. ^ ئ ا ب "How to beat Islamic State". Wall Street Journal. Archived from the original on 27 June 2017. Retrieved 8 March 2017.
  62. ^ "Being offended by cartoons discussed on #BBCTBQ". Skeptical-science.com. Archived from the original on 25 July 2015. Retrieved 19 July 2015.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

وێنە دەرەکییەکان
ماجید نەواز
RKZ Photoshoot