ئیسلام و داھاتووی پەسەندکردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئیسلام و داھاتووی پەسەندکردن
Islam and the Future of Tolerance
250px
نووسەران ماجد نەواز، سم ھریس
زمان ئینگلیزی
بابەت ئیسلام
بڵاوکەرەوە چاپەمەنیی زانکۆی ھارڤارد[١]
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
تشرینی یەکەمی ٢٠١٥
جۆری کتێب چاپ (بەرگڕەق)
لاپەڕەکان ١٢٠
ژپنک (ISBN) 978-0-674-08870-2
پێش ئەو Waking Up: A Guide to Spirituality Without Religion

ئیسلام و داھاتووی پەسەندکردن: گفتوگۆیەک کتێبێکی ساڵی ٢٠١٥ یە بە ھاوبەشی لە نێوان نووسەری ئەمریکی سام ھاریس و چالاکەوانی بەڕیتانی ماجد نەواز نووسراوە. کتێبەکە لەسەر شێوازی گفتوگۆیە و پێکھاتووە لە ئاڵوگۆڕی بۆچوونی نێوان ھاریس (بێ باوەڕ "ئەتایست" ڕەخنەگر لە ئایین) و نەواز (ئیسلامی گۆراو بۆ چالاکەوانی لیبڕاڵی "ئازادڕەو").[١] ھاریس مشتومڕ لەسەر مەترسی ڕێبازەکانی ئیسلام دەکات و لە کاتێک دا نەواز بەرگری لە ئیسلام دەکات و پێی وایە دابونەریتی گواستراوەی نەوە بۆ نەوە پێچی لێ داوە بە دەوری ئەو ڕێبازانە مەترسیدارانەدا.[٢] نەواز زیاتر لەسەری دەڕوات و پێی وایە کە وەکو ھەر ئایینێکی دی، ئیسلامیش کراوەیە بۆ چاکسازی و دەتوانێت شوێنی خۆی بدۆزێتەوە لە جیھانی سیکۆلاردا (عەلمانی دا).[٣]

کتێبەکە لەبەر ھۆکارێکی ڕوون بڵاوکراوەتەوە ئەویش فراونکردن و زیاتر ڕونکردنەوەی مشتومڕە ئالۆزەکانی ئیسلامە "بەبێ بوونی دەمارگیری و کاریکاتێر (وێنەی پێکەنیناوی)".[٣] بەھامان شێوە سەرنج دەخاتە سەر جیاوازیەکانی نێوان ئایینی ئیسلام و ڕوانگەی (فکری) ئیسلامی.[٤]

پێشوازی کتێبەکە[دەستکاری]

گۆڤاری The Economist لە پێداچوونەوەکەی دا، دەیگووت "گفتوگۆیەکی کورت بەڵام چڕپڕە" و تێبینی ئەوەیان کردبوو کە "کە ھەندێک جار بەرێز نەواز زیاد لە پێویست ڕاستگۆیە."[٥] گۆڤارەکە بەردەوام دەبێت و دەڵێت کە نەواز ئیسلامیە چاکسازیخوازەکانی پێ کەمینەیە بەڵام پێ داگیری دەکات لەسەر ئەوەی کە ئیسلامیەکان کەمینەن لەبەر ئەوەی زۆرینەی ئیسلامی خۆپارێزن (کۆنەخوازن).[٥] دوای سەرنج و وردبوونەوە لە ڕێژەی ئیسلامیە سیاسیەکان، لیبڕاڵەکان (ئازادڕەوەکان) و خۆپارێزە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگەی موسوڵمان دا و پێشبینی کردنی ئەگەری سەرکەوتنی لیبڕاڵەکان بە بە پشتگیری خۆپارێزەکان بۆیان، گۆڤاری The Economist ڕایدەگەیەنێت بە ئەکێکی "قورس و درێژخایەن" و دەڵێت "جێی سەرنج نییە کە بۆچی بەرێز ھاریس ھێندە بەنەرم و نیانی گومانکارە."[٥]

گۆڤاری سیاسی و ڕۆشنبیری بەڕیتانی New Statesman ناوی دەبات بە "شتێکی ھاوشێوەی یەکشاخە (ئاژەڵێکی خەیاڵییە)" و پشتیوانی لە کتێبەکە دەکرد لە "گفتووگۆکردن لەسەر ئیسلام و جیھاد لە گۆشە نیگایەکی مێژووی و فەلسەفیەوە، بەبێ ھیچ کاریگەریەکی ھەست و باوەڕ."[١] بڕایەن ستیوارت لە گۆڤاری (پێداچوونەوەی نەتەوەیی - National Review) بە ئەڕێنی ھەڵی سەنگاند و پشتگیری نووسەرەکانی کرد بۆ "ھەوڵەکانیان بۆ داگیرساندنی پریشکەیەک".[٦]

ھەروەھا گۆڤاری Publishers Weekly پێداچوونەوەیەکی ئەرێنی بۆ کردبوو و ئاماژەی کردە کە "ھاریس کەسایەتی خۆی دەپارێزێت، پرسیار دەکات و دەرئەنجامەکان ئاڕاستەی نەواز دەکات، نەوازیش وەڵامەکانی دروست و گونجاون کە ھەم ھاندەرن ھەم پڕن لە زانیاری."[٧] بە باوەڕی ستیڤن پینکەری زانا "ئەم گفتوگۆ ڕاستگۆ و ژیرانەیە لێکۆڵینەوەیەکی نایابی لایەنی ڕۆشنبیری و ڕەوشتی بابەتەکەیە."[١]

لە Kirkus Reviews نووسراوە کە "کۆمەڵە دیدگایەکی فراوان ئەم گفتوگۆیەی بەنرختر کردووە بەڵام ئەو خوێنەرانەی بۆچونیان ھەیە دەربارەی ئیسلام بێ ھیچ پێشینەیەک سوودێکی زۆر لەم کتێبە وەردەگرن."[٨] تارا سۆننشاین لە ڕۆژنامەی New York Journal of Books دا نووسویەتی "ئەو وەڵامەی ھاریس و نەواز پێشنیاری دەکەن لەوانەیە لە ھونەری گفتوگۆی دێرین دا بدۆزرێتەوە کە ئەم کتێبە ئەوە پێشکەش دەکات."[٨]

بۆ یەکێک لە پێداچوونەوەکانی نیۆڕک تایمز The New York Times، نووسەری کەنەدی ئیرشاد مەنجی نووسیویەتی، "ھێنان و بردن لە گفتوگۆکەیان دا کۆمەڵێک سەرلێشێوان ڕوون دەکاتەوە لەناو مشتومڕی گشتی دا سەبارەت بە ئیسلام." بەردەوام دەبێت و دەڵێت "ھاریس دروستە لەسەر ئەوەی کە لیبڕاڵیەکان دەبێت بێدەنگیان بشکێنن دەربارەی ھاندەری ئایینی پشت زۆربەی تیرۆرە ئیسلامییەکان. لە ھەمان کات دا دەبێت ئاماژە بەو پێوەرە دوو لایەنەیە بکەن لە وەڵامی لیبڕاڵیەکانە بۆ ئیسلامیەکان: بێ باوەڕەکان ھێندە ژاوە ژاو نانێنەوە دەربارەی کینەیان بەرامبەر موسوڵمانەکان."[٩]

فیلم[دەستکاری]

فیلمێکی بەڵگەنامەیی بەھەمان ناوی کتێبەکە لە ١١ کانوونی یەکەمەی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە، کە سەرنج دەخاتە سەر گفتوگۆی نێوان ھاریس و نەواز وە ھەروەھا چاوپێکەوتن لەگەڵ دۆگلاس مورای و ئەیان ھیرسی عەلی لەخۆدەگرێت.[١٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]