ماتریاڵیزم
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (ئازاری ٢٠٢٦) |
ماتریاڵیزم یا ماددەباوەڕی شێوەیەک مۆنیزمی فەلسەفییە کە ماددە بە جەوھەری بنەڕەتیی سروشت دەزانێ و، دەڵێ ھەموو شتەکان، تەنانەت زەین و ھۆش، بەرھەمی کاردانەوە ماددییەکان و شتە ماددییەکانن. ماتریاڵیزم زەین و ھۆش دەکشێنێتەوە بۆ سەر پرۆسەگەلی فیزیکی، وەکوو کاردانەوە کیمیایییەکانی مێشک و کۆئەندامی دەماری و، لەو باوەڕەدایە کە ئەگەر ماددە نەبێ، «وشیاری»ش نابێ.
ماتریاڵیزم ڕێک دژی ئیدیالیزمە، کە بە گوێرەی، ھۆش جەوھەرە بنەڕەتییەکەیە، نەک ماددە.
ماتریاڵیزم و فیزیکاڵیزم پەیوەندییەکی نزیکیان ھەیە. فیزیکاڵیزم لە زگی ماتریاڵیزمەوە دەرھاتووە و دەڵێ ھەرچی ھەیە لە کۆتاییدا فیزیکییە. «فیزیکی» یانی بابەتی سەر بە زانستە فیزیکییەکان؛ «فیزیکی» بەربڵاوترە لە «ماددی»، ماددەی ڕووت دەگرێتەوە و شتگەلی تریش، وەکوو وزە و ھێز و بۆشایی و کات و لەمانە. بۆیە، ھەندێ کەس بەکارھێنانی وشەی فیزیکاڵیزمیان بە لاوە پەسەندترە؛ ئەوانی تر، فیزیکاڵیزم و ماتریاڵیزم بە ھاومانا دادەنێن.[١]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Materialism (www.britannica.com)
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |