لەمیا بەشار
ڕواڵەت
لەمیا بەشار | |
|---|---|
لەمیا حاجی بەشار لە ساڵی ٢٠١٧ | |
| لەدایکبوون | لەمیا حاجی بەشار ١٩٩٨ (تەمەن ٢٧–٢٨) |
| پیشە | چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ |
| چالاکبوون | ٢٠١٤–ئێستا |
لەمیا حاجی بەشار (لەدایکبووی ١٩٩٨ لە گونجی کۆچۆ، شەنگال) چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی ئێزیدییە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بەھۆی کارەکانییەوە بەھاوبەشی لەگەڵ نادیە موراد خەڵاتی خەڵاتی ساخارۆڤی پێبەخشرا.[١][٢] لەمیا لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام لەگەڵ چەندەھا کچە ئێزیدی دیکە دەڕفێندرێت و ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی دەبێتەوە ھەروەھا مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی وەک کۆیلەی سێکس پێدەکرێت.[٣][٤] ھەروەھا لەلایەن داعشەوە بەزۆر جلی (حیزامی) خۆکووژی لەبەرکراوە بۆ بە ئەنجامگەیاندنی کردەی خۆکووژی.[٣]دواتر لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن خێزانەکەیەوە ھەوڵی ڕزگارکردنی دەدرێت لە لایەن قاچاغچییەکانەوە. لە کاتی ڕزگاربوونی بەر مین دەکەوێت و بەمھۆیەوە برینداردەبێت و بۆچارەسەریش ڕەوانەی ئەڵمانیا دەکرێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Sakharov prize: Yazidi women win EU freedom prize». BBC News. ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی بیروڕا بەخشرایە نادیە موراد و لەمیا بەشیر[بەستەری مردووی ھەمیشەیی], ئێن ئاڕتی.
- 1 2 Kamali Dehghan، Saeed؛ Graham-Harrison، Emma (٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦). «Yazidi women who escaped from Isis win EU human rights prize». The Guardian. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Nadia Murad and Lamiya Aji Bashar winners of 2016 Sakharov Prize». European Parliament. ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- دەروازەی ئایین
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ژن
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی مافەکانی مرۆڤ
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە لەمیا بەشار تێدایە.
پۆلەکان:
- لەدایکبووانی ١٩٩٨
- زیندووان
- براوەکانی خەڵاتی ساخارۆڤ
- ئێزدییەکانی عێراق
- ژنان لە سیاسەت
- ژنان لە عێراق
- ژنان لە پاراستنی مافی مرۆڤ
- ئێزدییەکانی ئەڵمانیا
- کوردەکانی باشووری کوردستان
- چالاکوانە عێراقییەکانی مافەکانی مرۆڤ
- ژنانی سیاسیی کورد
- چالاکوانانە کوردەکانی مافی مرۆڤ
- چالاکوانە کوردەکانی مافی ژنان
- سیاسەتمەدارانی سەدەی ٢١ەمی عێراق
- کوردەکانی سەدەی ٢١ەم