بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:بووکی دەریا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تکایە لەخۆڕا وشە مەتاشن و ئەگەریش وشەی نوێ ساز دەکەن تکایە هەر چاو لە زمانی فارسی و عەرەبی مەکەن. بووکی دەریا ڕێک فارسییە تەنیا وشەکانی کراونەتە کوردی. 89.196.40.179١٧:٤٥، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: وا دیارە ئەو ئای پییەی سەرەوە لە ناوی «بووکی دەریا» ناڕازییە، بەڵام پێشنیاری ناویشی نەکردووە. ھەروەھا @شەمە: لێرە داوای گواستنەوەی کردووە و وتوویەتی بیکەنە «لالەی دەریا». ⇐ئارام وتووێژ٠٧:٥٢، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم ج ناوێک بۆ ئەمە باشە. ناشزانم مەبەست لە لالە چییە. چالاک وتووێژ١٠:٠٠، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشەکە ئەوەیە ناوی (بوکی دەریا) کە لە گۆگڵ سێرچی بۆ بکەیت گیاندارێکی تر ئەهێنێت کە بە ئینگلیزی (Dugong) ناویەتی، بەس زانیارییەکانی ئەم وتارە لەسەر گیاندارێکە بە ئینگلیزی (Jellyfish ) ناویەتی، منیش ئەزانم وشەی “لالە” زانستی نیە بەس لە هەموو ئەو شوێن و ماڵپەڕانەی زانیاری لەسەر بڵاوکراوەتەوە لەژێر ئەم ناوەن (لالەی دەریا، لالەی زەریا) کورد گرنگی نایا بە داڕشتنی ناوی تازە و کوردیی پەتیی و فراوانکردنی فەرهەنگی خۆی بۆیە زۆربەی ناوەکان لەخۆوە و تێکەڵەی فارسی و عەرەبی و ئینگلیزن!. شەمە (لێدوان) ‏١٨:١٩، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]