بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەبدوڵڵا ئەحمەدیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان

لەدایکبوون١٩٣٣
مەرگ٢٠٠٤ (٧١ ساڵ ژیاوە)
شوێنی گۆڕگۆڕستانی بەداق سوڵتانی مەھاباد
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترڕێنما
پیشەمەلا، مامۆستای ئایینی
ئایینئیسلام (سوننە)
باوان
  • قادر (باوک)

مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان (١٩٣٣ – ٢٠٠٤) مەلا و مامۆستایەکی ئایینی کورد بوو. ئەو بێجگە لە بواری ئایینی، زانستی لە بوارەکانی گەردوونناسی، ئەندازیاری و بیرکاریدا ھەبوو.[١]

ژیاننامە

[دەستکاری]

عەبدوڵڵا ئەحمەدیان لە ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی دەرمانی سەر بە شارستانی مەھاباد لە بنەماڵەیەکی جووتیار و مەزھەبی لەدایکبوو. ئەو خوێندنی سەرەتایی لای مەلا سەید ھاشم حوسێنی دەستپێکرد، لە تەمەنی سێزدە ساڵیدا دەچێتە شاری مەھاباد و لای مەلا سادق واسیقوبیللا درێژە بە خوێندن دەدات. ئەحمەدیان بۆ خوێندن چەندین گوند و شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەگەڕێت و لای زۆربەی مامۆستا ئایینییەکانی بەناوبانگی سەردەمی خۆی دەخوێنێت، کە لەوانە مامۆستایان عێزەدین حوسێنی، محەممەد وەڵزی، عیسامەددین شەفیقی، باقر بالک و عەلی وەڵزی دەرسیان پێ گوتووە. لە ساڵی ١٩٥٣، مەلا عەلی وەڵزی مۆڵەتی مەلایەتی و مامۆستایی پێدەدات و مامۆستا باقر بالکیش مۆڵەتنامەی بۆ دەنووسێت. ئەو ھەروەھا لە ڕادیۆ مەھاباد کاری پێشکەشکاری کردووە و نزیکەی ٥٠٠ بەرھەمی ئەدەبی، ئایینی و کۆمەڵایەتی پێشکەشکردووە. مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان لە ساڵی ٢٠٠٤ و لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا لە شاری مەھاباد کۆچی دواییی کرد.[١][٢]

کتێبەکان

[دەستکاری]

مەلا عەبدوڵڵا ٣٠ کتێبی نووسیون، کە لەوانە ١٨ کتێب بە زمانی فارسی، ١١ کتێب بە زمانی کوردی و ١ کتێبیش بە زمانی عەرەبییە.[١][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 «ژیاننامەی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. «ملا عبدالله احمديان؛ مبلغی وارسته و متعهد به اخلاق دينی» (بە فارسی). iqna.ir. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. «مولف عبدالله احمدیان» (بە فارسی). aqeedeh.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.