شەکیلا
شەکیلا | |
|---|---|
شکیلا | |
شەکیلا لە ٢٠١٧ | |
| لەدایکبوون | شەکیلا موحسینی سەداقەت ٣ی ئایاری ١٩٦٢ تاران، ئێران |
| نەتەوە | ئێرانی |
| شارۆمەندێتی | ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| خوێندنگە | کۆلێژی پالۆمەر |
| کار | ئەندامی دەنگدانی خەڵاتەکانی گرامی |
| مناڵ(ەکان) | ٢[١] |
| پیشەی مۆسیقی | |
| بنەچە | سان دیێگۆو، کالیفۆرنیا |
| چەشنەکان | |
| پیشە(کان) |
|
| ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩٠–ئێستا |
| کۆمپانیاکان | |
| وێبگە | shakila |
شەکیلا موحسینی سەداقەت (بە فارسی: شکیلا محسنی صداقت, romanized: Šakīlā Moḥsenī Sadāqat)، بە شەکیلا (بە فارسی: شکیلا, romanized: Šakīlā ناسراوە؛ لەدایکبووی ٣ی ئایاری ١٩٦٢ لە تاران، ئێران) گۆرانیبێژ-گۆرانینووسێکی فارس-ئەمریکیی نیشتەجێی سان دیێگۆو، کالیفۆرنیایە.[٢] ھونەرمەندێکی نێونەتەوەیییە کە بە زمانە جۆراوجۆرەکان خزمەتی کردووە لەوانەش فارسی، کوردی، ئینگلیزی، تورکی، ھیندی و ئیسپانی. براوەی خەڵاتێکی ئۆسکاری مۆسیقای فارسییە لە ٢٠٠٦ و خەڵاتێکی مۆسیقای جیھانییش لە ٢٠١٥.[٣][٤][٥] شەکیلا سەروو بیست ئەلبومی بە زمانی فارسی ھەروەھا ژمارەیەک ئەلبومی بە ئینگلیزی بڵاوکردووەتەوە. لە سەرەتادا گۆرانیی دەربارەی گیانپەرستی، ئەوین، ئاشتی و بەئاگاھاتن دەڵێت. ھۆنراوەی گۆرانییەکانی لەلایەن ڕۆمی و ھەڵبەستوانە گەورەکانی تر ئیلھام بەخشن.[٦] ھەروەھا ئەندامێکی دەنگدانی فەرمییە لە خەڵاتەکانی گرامی.[٧]
پیشە
[دەستکاری]شەکیلا پیشە پیشەگەرییەکەی لە تەمەنی نۆ ساڵیدا دەست پێ کرد کاتێک بۆ نمایشکردن لەسەر تەلەڤیزیۆنێکی ئێرانی بانگھێشت کرابوو. دواتر، چوو بۆ سان دیێگۆو و لەوێ لە کۆلێژی پالۆمەر مۆسیقای خوێند. شەکیلا یەکەم دەرکەوتنی ئەلبومیی بە ناونیشانی کامی با مەن مۆدارا کۆن لە ١٩٩٠ بڵاو کردەوە.[٨] دووەم ئەلبومی، گێریێھ دەر ڕەغبەر، لە ١٩٩٢ بڵاو کردەوە.[٩] لە ١٩٩٣دا، شەکیلا لەگەڵ کۆمپانیای تۆمارکردنی تەرانەی فارسی واژووی کرد و سێیەم ئەلبومی خۆیی بە ناونیشانی غەیبەتێ نوور بڵاو کردەوە.[١٠]
لە ١٩٩٧ تا ٢٠٠٨، شەکیلا واژووی لەگەڵ کۆمپانیای تۆمارکردنی کاڵتێکس ڕیکۆردز لە لۆس ئانجلەس کرد و زیاتر لە ھەشت ئەلبومی لەگەڵیاندا بڵاو کردەوە. لە ٢٠١٣دا، شەکیلا کۆمپانیای تۆمارکردنی خۆیی بە ناوی شەکیلا ئینتەپرایزز (Shakila Enterprises) دامەزراند. زیاتر لە دە تاکەگۆرانیی لە کۆمپانیای تۆمارکردنەکەی خۆی بڵاو کردەوە.[١٠]
لە ٢٠١٤دا، شەکیلا تاکەگۆرانیی Treasure Withinی بڵاو کردەوە کە گەیشتە لوتکەی #١ لە ھێڵکارییە جۆراوجۆرەکانی بیلبۆرد.[١٠] ئەلبومی «١١:١١ شاری ئەوین»ی لە ٢٠١٥ بڵاو کرایەوە. ١١:١١ شاری ئەوین زیاتر لە ٤٣ ھەفتەی لە #١ لە چەند ھێڵکارییەکی بیلبۆرد بەسەر برد.[١١] لە ٢٠١٦دا، شەکیلا ئەلبومی «پرژاندنی فرمێسکەکان»ی بڵاو کردەوە کە ئەمیش بۆ چەند ھەفتەیەک لە لوتکەی #١ لە ھێڵکارییەکانی بیلبۆرد مایەوە.[١٢][١٣] شەکیلا خەڵاتی ئۆسکاری مۆسیقای فارسی لە ٢٠٠٦ و خەڵاتی مۆسیقای جیھانیی لە ٢٠١٥ بردەوە. دوو جار لە مۆسیقای ھۆلیوود لە خەڵاتی میدیا پاڵێوراوە.[١٤]
خەڵاتەکان
[دەستکاری]- خەڵاتی ئۆسکاری مۆسیقای فارسی – (٢٠٠٦)
- خەڵاتی مۆسیقای جیھانی- (٢٠١٥)[٥]
- مۆسیقای ھۆلیوود لە خەڵاتی میدیا - دوو جار پاڵێورا
- خەڵاتی مۆسیقای یەک جیھان - پاڵێورا (٢٠١٥)
دیسکۆگرافی
[دەستکاری]| ئەلبوم | گۆرانییەکان | ساڵ |
| ئێی فەلەک (تاک) |
|
١٩٨٠کان |
| کامی با مەن مۆدارا کۆن |
|
١٩٩٠
ئۆ-ئاڕ بڵاوکردنەوە: ١٩٩٣ پارس ڤیدیۆ |
| گێریێھ دەر ڕەغبەر |
|
بڵاوکردنەوە: ١٩٩٢
پارس ڤیدیۆ |
| غەیبەتێ نوور |
|
١٩٩٣
تەرانە ئینترپرایزس ئینک |
| کۆنسێرتی زیندوو |
|
١٩٩٥ |
| ئاخەرین کۆکەب |
|
بڵاوکردنەوە: ١٩٩٥ |
| ئێرسیێھایێھ ئاتێفی |
|
بڵاوکردنەوە: ٢٤ی نیسانی ١٩٩٧
کاڵتێکس ڕیکۆردز |
| زەبانێھ نێگاھ |
|
بڵاوکردنەوە: ١٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩
کاڵتێکس ڕیکۆردز |
| ئاشکێ مەھتاب |
|
بڵاوکردنەوە: ١ی ئازاری ٢٠٠٠
کاڵتێکس ڕیکۆردز |
| ئاڤا |
|
بڵاوکردنەوە: ١ی نیسانی ٢٠٠١
کاڵتێکس ڕیکۆردز |
| کۆنسێرتی زیندوو |
|
٢٠٠١ |
| ئانسوویێ بی-سو |
|
بڵاوکردنەوە: ١ی ئایاری ٢٠٠٢
کاڵتێکس ڕیکۆردز |
| جەدۆویێ سۆکۆوت |
|
بڵاوکردنەوە: ١٠ی شوباتی ٢٠٠٤
کاڵتێکس ڕیکۆردز |
| لەبێ خامۆوش |
|
بڵاوکردنەوە: ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥
کاڵتێکس ڕیکۆردز |
| شۆعلێیێ بیدار |
|
بڵاوکردنەوە: ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨
کاڵتێکس ڕیکۆردز |
| مۆجدێیێ ئازادی |
|
بڵاوکردنەوە: ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩
ئارت & شەکیلا پرۆدەکشنز |
| فریشتێھ بانو |
|
بڵاوکردنەوە: ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢
تەرانە ئینترپرایزس ئینک |
| شەھزادەیێ ڕۆیایێ مەن |
|
بڵاوکردنەوە: ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣
شەکیلا ئینترپرایزس |
| ئێل کۆرازۆن |
|
بڵاوکردنەوە: ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣
شەکیلا ئینترپرایزس |
| دوور بکەوەرەوە |
|
بڵاوکردنەوە: ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣
شەکیلا ئینترپرایزس |
| X Mass (War is Over Angelic Version |
|
بڵاوکردنەوە:٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣
شەکیلا ئینترپرایزس |
| ھەسرەت |
|
بڵاوکردنەوە:١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣
شەکیلا ئینترپرایزس |
| Treasure Within – Ganje Nahan |
|
بڵاوکردنەوە:٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤
شەکیلا ئینترپرایزس |
| دێلھۆری |
|
بڵاوکردنەوە:٢٠ی ئازاری ٢٠١٤
شەکیلا ئینترپرایزس |
| سەغفێ شێکەستێھ |
|
بڵاوکردنەوە:١٤ی ئایاری ٢٠١٤
شەکیلا ئینترپرایزس |
| تەنیا تۆ |
|
بڵاوکردنەوە:١٤ی ئابی ٢٠١٤
شەکیلا ئینترپرایزس |
| بەڵێن بۆ ئاشتی |
|
بڵاوکردنەوە:١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤
شەکیلا ئینترپرایزس |
| ڕەفتەم مارا بێبەخش |
|
بڵاوکردنەوە:٢٠١٥
شەکیلا ئینترپرایزس |
| Minevisam & Modara Dance Medley |
|
بڵاوکردنەوە:٢٠١٥
شەکیلا ئینترپرایزس |
| My Light Valentine's MAXI Single |
|
بڵاوکردنەوە:٢٠١٥
شەکیلا ئینترپرایزس |
| ١١:١١ شاری ئەوین |
|
بڵاوکردنەوە:٢٠١٥
شەکیلا ئینترپرایزس |
| گەنجێ نەھان |
|
بڵاوکردنەوە:٢٠١٥
شەکیلا ئینترپرایزس |
| ھەبسێ خانێگی |
|
بڵاوکردنەوە:٢٠١٦
شەکیلا ئینترپرایزس |
| ھەدیسێ ئاشێنایی "ڕیمیکس" |
|
بڵاوکردنەوە:٢٠١٦
شەکیلا ئینترپرایزس |
| پێیک سەھەری |
|
بڵاوکردنەوە:٢٠١٦
شەکیلا ئینترپرایزس |
| Splashing Tears |
|
بڵاوکردنەوە:٢٠١٦ |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «بیوگرافی شکیلا (خواننده) +عکس فرزندانش». لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Persian American singer based in California ١٤ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Retrieved 24-12-2016
- ↑ دانلود-آھنگ-از-شکیلا ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Retrieved 24-12-2016
- ↑ Persian Traditional Music- Shakila Persian Music Academy Awards Winner ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Retrieved 24-12-2016
- 1 2 Global Music Award Winner ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Retrieved 24-12-2016
- ↑ زندگیھشکیلادرسایتآفتاب ١٤ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Retrieved 24-12-2016
- ↑ Shakila is an official voting member of Grammy Awards ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Retrieved 24-12-2016
- ↑ Became a professional singer in 1990, by releasing her first album "Kami Ba Man Modara Kon" Retrieved 24-12-2016
- ↑ Geryeh Dar Ragbar Traditional ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Retrieved 24-12-2016
- 1 2 3 Shakila's discography at Allmusic.com Retrieved 24-12-2016
- ↑ «Billboard Charts». billboard.com. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.[[0=ts_chart_artistname%3AShakila&f[1]=ss_bb_type%3Achart_item&type=2&artist=Shakila بەستەری مردوو]]
- ↑ "Splashing%20Tears"&f%5b1%5d=itm_field_chart_id%3A353&refine=1 «Splashing Tears at the Billboard Charts». billboard.com. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ↑ Persian Billboard #1 Artist SHAKILA sings about ocean’s mass extinction ٦ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Retrieved 27-12-2016
- ↑ Shakila has received two Hollywood Music in Media Awards nominations ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Retrieved 27-12-2016