بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەڕی واترلۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

Battle of Waterloo
بەشێک لە ھەڵمەتی واترلۆ

شەڕی واترلۆ, لەلایەن ویلیام سادلێری (نیگارکێش)
ڕێکەوت١٨ی حوزەیرانی ١٨١٥[١]
شوێن
واترلۆ بەلجیکا، ھۆڵەندا (بەلجیکای ئێستا)
50°40′48″N 4°24′43″E / 50.680°N 4.412°E / 50.680; 4.412پۆتانەکان: 50°40′48″N 4°24′43″E / 50.680°N 4.412°E / 50.680; 4.412
ئەنجام سەد ڕۆژ، بردنەوەی ھاوەپەیمانان
شەڕکەرەکان
داڕێژە:Country data First French Empire France
فەرماندە و سەرکردەکان
داڕێژە:Country data First French Empire ناپلیۆن I
داڕێژە:Country data First French Empire میشێل نێی
شانشینی یەکگرتووری بەریتانیای مەزن و ئیرلەند Duke of Wellington
Kingdom of Prussia Gebhard Leberecht von Blücher
ھێز

کۆی گشتی: ۷۲،۰۰۰[٢]-٧٣,٠٠٠[٣]

  • ٥٠٬٧٠٠ ھێزی پیادە
  • ١٤٬٣٩٠ سوارەکان
  • ٨٬٠٥٠ تۆپخانە و ئەندازیاران
  • ٢٥٢ چەکەکان

کۆی گشتی: ١١٨،٠٠٠-١٢٠،٠٠٠[٢]
سوپای ویلنگتۆن: ٦٨،٠٠٠[٤][٥]

  • شانشینی یەکگرتوو: ٣١٬٠٠٠ (٢٥٠٠٠ بەریتانی و ٦٠٠٠ لەشکری پاشای ئەڵمانی)
  • ھۆڵەندا: ١٧٬٠٠٠
  • ھانۆڤەر: ١١٬٠٠٠
  • برونسویک: ٦٬٠٠٠
  • ناساو: ۳،۰۰۰[٦]
  • ١٥٦ چەکەکان[٧]

سوپای بلوچەر:

  • پڕوسیا: ٥۰،٠٠٠[٨]
زەرەر و زیانە گیانییەکان

کۆی گشتی: ٤١,٠٠٠-٤٢,٠٠٠[١]

  • ٢٤٬٠٠٠ بۆ ٢٦٬٠٠٠ زیانی جەستەیی، لەوانە ٦٬٠٠٠ بۆ ٧٬٠٠٠ گیراو[٩]
  • ١٥٬٠٠٠ ون بوونەکان[١٠]
  • ٢ ستانداری ھەڵۆی ئیمپراتۆری گیران

کۆی گشتی: ۲۳،۰۰۰[٢]- ٢٤٫٠٠٠
سوپای ویلنگتۆن: ١٧٬٠٠٠

  • ٣٬٥٠٠ کوژراو
  • ١٠٬٢٠٠ بریندار
  • ٣٬٣٠٠ ون بووەکان[١١]

سوپای بلوچەر: ٧٬٠٠٠

  • ١٬٢٠٠ کوژراو
  • ٤٬٤٠٠ ون بووەکان
  • ١٬٤٠٠ ون بوو[١١]
ھەردوولا: ٧٬٠٠٠ ئەسپی کوژراو

شەڕی واترلۆ (بە ئینگلیزی: Battle of Waterloo) شەڕێکی یەکلاکەرەوە بوو کە لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٨١٥ لە گوندی واترلۆ لە نزیک برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ڕوویدا، دوا شەڕەکانی ئیمپراتۆری فەڕەنسی ناپلیۆن بۆناپارت بوو، کە تێیدا بە شکستێکی گەورە و چاوەڕواننەکراو بۆ سەرکردەیەکی بە ئەزموونی وەک ئەو کۆتایی‌ پێھات و ئەمەش وای کرد دواتر ئینگلیزەکان وەک کەسێکی بەدبەخت وەسفی بکەن چونکە ڕووبەڕووی شەڕی واترلۆ بووەتەوە.[١٢]

پاشخانی مێژووی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨١٣ ناپلیۆن بڕیاریدا شەڕ لە دژی ڕووسیا ڕابگەیەنێت و سوپایەکی زەبەلاحی ئامادە کرد بۆ دەستبەسەرداگرتنی، سەرەڕای سەرکەوتنە سەربازییەکەی، بەڵام مەودای دوور و سەرما سوپاکەی ماندوو کرد و زۆربەیان لە ڕێگەی گەڕانەوەیان بۆ پاریس لەناوچوون، وڵاتانی ئەورووپا دەرفەتێکیان بۆ نەھێشتنی ناپلیۆن دۆزییەوە، ھەربۆیە پرووسیا، بەریتانیا، نەمسا، سوێد، ئیسپانیا و پورتوگال بڕیاریاندا شەڕ دژی ناپلیۆن ڕابگەیەنن کە بە ھاوپەیمانی شەشەم ناسراوە، ناپلیۆن سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا لە شەڕی درێسدن لە مانگی ئابی ٢٧ی ساڵی ١٨١٣ّز، بەڵام سوپای ھاوپەیمانان دووبارە ھێزیان کۆکردەوە و لە ژمارەی سەربازەکانی ناپلیۆن زیاتر بوون، لە نێو ئەو شەڕانەدا شەڕی میللەتان بوو کە تێیدا ناپلیۆن زیانێکی زۆری پێگەیشت و گەڕایەوە پاریس، و سەرەڕای پێداگری لەسەر تەواوکردنی شەڕەکە، بەڵام ھێزەکانی ئامادە نەبوون ئەو کارە بکەن، لە مانگی نیسانی ساڵی ١٨١٤، لویسی ھەژدەھەم دەسەڵاتی فەڕەنسای گرتە دەست و ناپلیۆن دوورخرایەوە بۆ دوورگەی ئەلبا، بەڵام توانی لە ٢٦ی شوباتی ١٨١٥ خۆی ھەڵبێت و لەگەڵ کەشتییەکانیدا گەیشتە کەنارەکانی فەڕەنسا، و ئەو فەوجە سوپایەی کە ڕاسپێردرابوو ڕووبەڕووی ناپیلۆن ببێتەوە لەگەڵ ناپلیۆن بەرەو پاریس بەڕێکەوتن، ناپلیۆن ھەوڵی گەڕاندنەوەی شکۆمەندی ئیمپراتۆرییەتەکەی و سەرکەوتنەکانی پێشووی دەدا.[١٢]

ڕووداوەکانی شەڕەکە[دەستکاری]

شەڕەکە بۆ ماوەیەک بەھۆی باران و قوڕ لە ڕۆژی پێشوودا دواکەوت و ئەمەش ڕێگری لە جووڵەی تۆپخانەکان کرد، شایەنی باسە کە وێلینگتۆن ھێزەکانی خۆی لە پشت گردێکەوە دانابوو بۆ پاراستنی لە ھێرشەکانی ناپلیۆن، جگە لەوەش، ئەو گردە ڕۆڵێکی سەرەکیی ھەبوو لە کۆتایی ھێنانی شەڕەکە، و پێش دەستپێکردنی شەڕ فەڕەنسییەکان ھەوڵیاندا قەڵایەکی بجووک کۆنتڕۆڵ بکەن کە دەکەوێتە ڕۆژاوای گۆڕەپانی شەڕەکە کە لەلایەن ئینگلیزەکانەوە داگیرکرابوو، بەڵام شکستیان ھێنا، نیوەڕۆی ئەو ڕۆژە ناپلیۆن فەرمانیدا تۆپخانەکان ئاراستەی سەربازانی سوپای ئینگلیز بکرێت، ئەمەش زیانێکی زۆری بە سەربازانی ویلنگتۆن گەیاند، سەرەتای ئێوارەش بلۆچەر بە ھێزەکانییەوە گەیشتە لای ویلنگتۆن کە بەھۆی ناپلیۆنەوە لە دۆخێکی سەختدا بوو، و لە کاتی پێویستدا ھەردوو ھێزەکە یەکیان گرت و لێرەدا ناپلیۆن فەرمانیدا بە دەستەی پاسەوانی ئیمپراتۆر کە ھێرش بکەن و تۆپھاوێژەکانی ھەردوولا دەستیان بە تۆپ ھاویشتن کرد، کاتێک ناپلیۆن ھەوڵیدا لێدانێک بدات لە دڵی سوپای ئینگلیز زیانێکی زۆری بەرکەوت و پاسەوانانی سوپای ئیمپراتۆر لە بەردەمیدا دەکوژران، کاتێک ھێزەکانی (بلوچەر) و (وێلینگتۆن) کۆدەبوونەوە.[١٢]

ئەنجامەکانی شەڕەکە[دەستکاری]

شەڕی واترلۆ دوا لاپەڕەی ئیمپراتۆریەتیی ناپلیۆن بۆناپارت بوو، سەرۆکە زیرەکەکە و داگیرکەری ئەورووپا، کە گەڕایەوە پاریس و دەستبەرداری تەختی پادشایەتی بوو و دوورخرایەوە بۆ دوورگەی سانت ھێلانە.[١٢]

ھێز[دەستکاری]

فەڕەنسا:

٧٢ ھەزار سەرباز.

ھاوپەیمانی دژ:

١١٨ ھەزار سەرباز.

زیانەکان[دەستکاری]

فەڕەنسا:

٢٥ ھەزار کوژراو و بریندار و ١٥ ھەزار بێسەروشوێن و ٧ ھەزار بە دیل گیران.

ھاوپەیمانی دژ:

٢٤ ھەزار کوژراو و بریندار.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Bodart 1908, p. ٤٨٧.
  2. ^ ئ ا ب Bodart 1908, p. 487.
  3. ^ Hofschröer 1999, pp. ٦٨–٦٩.
  4. ^ Hofschröer 1999, p. 61 cites Siborne's numbers.
  5. ^ Hamilton-Williams 1994, p. 256 gives 168,000.
  6. ^ Barbero 2005, pp. ٧٥–٧٦.
  7. ^ Hamilton-Williams 1994, p. ٢٥٦.
  8. ^ Chesney 1874, p. ٤.
  9. ^ Barbero 2006, p. ٣١٢.
  10. ^ Barbero 2005, p. ٤٢٠.
  11. ^ ئ ا Barbero 2005, p. ٤١٩.
  12. ^ ئ ا ب پ "معركة واترلو", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 19 نیسان 2023, retrieved 10 May 2023