دەروازە:بەلجیکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن



ھەنووکە ٩٠ وتار لە دەروازەی بەلجیکادا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

بەلجیکا یان بلژیک، بە ڕەسمی شانشینی بەلجیکا (بە ھۆڵەندی: Koninkrijk België و بە فەڕەنسی: Royaume de Belgique) یەکێکە لە وڵاتانی ئەورووپا. ڕژێمی پادشایەتی تیایدا حوکمڕانە، بۆیە بە وڵاتی پادشایەتیی بەلجیکا ناو دەبرێت. پایتەختەکەی شاری برۆکسلە. بەپێی دوا ئامار، ژمارەی دانیشتوانی ١٠،٦ ملیۆن دەبێت. ساڵی ١٨٣٠ سەربەخۆییی وەرگرتووە و ساڵی ١٩١٩ سنوورەکانی دیاری کراون. ناوی ئەم وڵاتە لە Gallia Belgica وەرگیراوە کە پارێزگایەکی ئیمپراتۆریی ڕۆم بووە. لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان «بلژیک» و لە باشووری کوردستان «بەلجیکا» بەکار دەبرێت.

بەلجیکا دەکەوێتە سەر دەریای سەروو، سنووری وشکانیی لەگەڵ وڵاتانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ھۆڵەندا و لوکسەمبورگەوە ھەیە. ڕووبەری بەلجیکا نزیکەی ٣٠.٥٢٨ کیلۆمەتر دووجا دەبێت، لەڕووی گەورەیییەوە ١٣٧ەمین وڵاتی دونیایە.

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی بەلجیکا ١١,١٤٤,٤٢٠ کەس بووە کە دەکاتە ٠.١٥ لە سەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤١.٧ ساڵە. ھەروەھا ٩٨ لە سەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.

وتاری ھەڵبژێردراو

فلیپی بەلجیکا (ناوی تەواوی:لویز فلیپ لیۆپۆلد ماری) لەدایکبووی ١٥ی نیسانی ١٩٦٠، فلیپ لەوەتەی ٢١ی تەمموزی ٢٠١٣ پاشای بەلجیکایە ئەمەش لەدوای ڕادەستکردنی دەسەڵاتی لەلایەن باوکییەوە ئالبێرتی دووەم ، فلیپ مەسیحییەکی کاسۆلیکییە

زیاتر...

وتار

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەلجیکا (بە ئینگلیزی: Belgium national football team) نونێنەری وڵاتی بەلجیکایە لە پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ ساڵی ١٨٩٥ یەکێتی تۆپی پێی دانیمارک دامەزرا یەکەم یاری نێودەوڵەتی ساڵی ١٩٠٤ بەرامبەر ھەڵبژاردەی فەڕەنسا بوو کە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بۆ ھەردوو لا یارییە کە تەواو بوو. گەورەترین بردنەوەی بەرامبەر ھەڵبژاردەی ھەڵبژاردەی زامبیا لە ساڵی ١٩٠٨ بوو کە بە ئەنجامی (٩–٠) یارییەکەی بردەوە ھەروەھا گەورەترین دۆراندنی بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئینگلترا لە ساڵی ٢٠١٧ بوو کاتێک بە ئەنجامی(١١–٢) یارییەکەی دۆراند. ١٣ جار بەشداری جامی جیھانی فیفا کردووە یەکەم بەشداری ساڵی ١٩٣٠ بوو باشترین ئەنجامی لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ کە پلەی سێیەمی بەدەست ھێنا ھەروەھا پێنج جار بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەورووپای کردووە.

زیاتر...

وتار

بروکسێل پایتەختی وڵاتی بەلجیکایە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە ١٤٤,٧٨٤ کەس بووە. برۆکسل لە ھەرێمی بروکسێل جیاوازە ھەر بەو جۆرە کە شاری لەندەن لە ھەرێمی لەندەن جیاوازە. ناوچەی پایتەختی برۆکسل لە سێ هەرێمی فیدراڵی پێکدێت کە بریتین لە بەلجیکا، والۆنیا و فلاندەر. هەریەک لەو ناوچانە بەشێکن لە کۆمپلێکسی بەلجیکا و دانیشتوانی برۆکسل ئاڵوگۆڕی کولتووری و پەروەردەیی لەگەڵ کۆمەڵگەی فەرەنسی زمان لە بەلجیکا و کۆمەڵگەی فلاندەرزدا هەیە.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان