شەڕی نێوخۆییی ڕووسیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی ناوخۆیی ڕووسیا
بەشێکە لەشۆڕشەکانی ١٩١٧–١٩٢٣
وڵاتئیمپراتۆریەتیی ڕووسی، یەکێتیی سۆڤیەت، کۆماری گەلی ئۆکرانیا
ڕێکەوتی دەستپێکردن٧ی تشرینی دووەمی ١٩١٧
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢

شەڕی نێوخۆییی ڕووسیا (بە ڕووسی: Гражданская война в России) بە دوا لاپەڕەی شۆڕشی ڕووسیا دادەنرێت، ئەم شەڕە بە دڕندەییەکی لە ڕادەبەدەر تایبەتمەند بووە، بەتایبەتی بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی، کە بووە ھۆی مردنی نزیکەی سێزدە ملیۆن کەس و ئاوارەبوونی نزیکە ھەمیشەیی ملیۆنێک کەس. بە شێوەیەکی نەریتی لە ماوەی ساڵانی ١٩١٨–١٩٢١ بەردەوام بوو، بەڵام لە ڕاستیدا لە نێوان ساڵانی ١٩١٧–١٩٢٣ درێژەی ھەبوو، ئەمەش وایکرد کە ماوەکەی ببێتە جێگەی مشتومڕ لە نێوان مێژوونووساندا.

لە نێوان کۆمۆنیستەکانی بەلشەڤیک (سوپای سوور بە سەرۆکایەتی لیۆن ترۆتسکی) و کۆمەڵە نایەکسانەکانی کۆنەپەرستی دیموکراتیک، کۆمۆنیستە میانڕەوەکان، ناسیۆنالیستەکان و ڕووسە سپییەکان، دەرفەتێک بوو بۆ دەستێوەردانی زۆرێک لە زلھێزە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی وەک ژاپۆن، بەریتانیا، کەنەدا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا، ئوسترالیا، یۆنان، چیکۆسلۆڤاکیا، کە ڕۆڵی سەرەکییان ھەبوو لە ململانێکاندا.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]