ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز
(ڕەوانەکراوە لە ئیمپراتۆری پیرۆزی ڕۆمەوە)
Jump to navigation
Jump to search
ئیمپڕاتۆری پیرۆزی ڕۆم (بە ئەڵمانی: Heiliges Römisches Reich، بە لاتینی: Imperium Romanum Sacrum) ناوی فەرمیی وڵاتێکی مێژووییە کە لە ساڵی ٩٦٢ تا ١٨٠٦ی زایینی لە ئەورووپای ناوەندیدا بوو. ئەم وڵاتە خۆی بە خاوەنی مڵکی ئیمپڕاتۆری ڕۆم دەزانی و لەمەڕ ئەمەیش داخوازی دانانی بناغەی حکوومەتی جیھانی دەکرد. ئەو ئیمپڕاتۆرییە بە زیادکردنی وشەی پیرۆز بە ناوەکەی، ئامانجی خۆی بۆ پتەوکردنی بنەماکانی خۆی خستە ڕوو. لە ساڵانی کۆتایی ژیاندا، ئیمپڕاتۆری ڕۆم وەکوو یەکێتیەک لە ویلایەتە فیدراڵەکان بەڕێوە دەچوو.