شازاد سائیب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شازاد سائیب ناسراو بە کاکە شا، ساڵی ١٩٤٦ لە سلێمانی لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٨ کۆلیژی مافی لە بەغدا تەواو کردووە و دەستی بە پارێزەری کردووە، لەم پێناوەشدا بەرگری لە زۆرلێکراوان کردووە، لەپاڵ کارەکەی خۆیدا درێژەی داوە بە خەباتی سیاسی. لە ساڵانی ١٩٦٩-١٩٧٠ سەرنووسەری گۆڤاری ڕزگاری بووە.

ساڵانی ١٩٧٠ تا ١٩٧٥ لە ریزەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستاندا کاری کردووە، دوای شکستی ١٩٧٥و دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕۆڵێکی دیاری لە گەیاندنی رێنمایی و راسپاردەکانی سەرکردایەتی لەنێوان دەرەوە و ناوەوەی وڵاتدا گێڕاوە. ساڵی ١٩٨٠ چۆتە شاخ و بۆتەوە پێشمەرگە، لەو ماوەیەشدا دادگاکانی شۆڕشی رێکخستووە.

ساڵانی ١٩٧٨ تا ١٩٨٣ بووەتە نوێنەری یەکێتیی نیشتمانی لە سوریا و لوبنان، لە ساڵی ١٩٨٨یشدا نوێنەری یەکێتیی نیشتمانی بووە لە ئەوروپا و ساڵی ١٩٩٤ لە ئەنقەرە بۆتە نوێنەری یەکێتی لە تورکیا.

شازاد سائیب ساڵی ٢٠٠١ پۆستی وەزیری کشتوکاڵی لە کابینەی سێیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا پەسەند کرد. لە ڕۆژی ٢١ی ئایاری ٢٠٠١ بە ڕووداوێک لە نزیکی شارۆچکەی پیرەمەگروون گیانی سپارد.

وتاری پەیوەندیدار[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]