سەفوەت جەڕاح

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەفوەت عەلی محەممەد مەحمود جەڕاح ناسراو بە سەفوەت جەڕاج (بەکرمانجی: Safwet Cerahدەرھێنەر و سینارست و شانۆکار و فیلمساز و ئەکتەری کوردە، لە ١٩٣٥ لە گەرەکی قەڵاتی کۆیە لە دایکبووە، لە تیرەی نانەکەلی بە رەچەڵەک ھەولێریە، لە ٢٠١٠\٧\١٩ کۆچی دوایی کردوە، باوکی عەلی جەراح لە ساڵانی ٢٠ بیستەکان کارمەندی تەندروستی بووە لە کۆیە و ھەولێر نەشتەرگەری ئەنجامداوە بۆیە بەناوی جەڕاح واتە نەشتەرگەر ناسراوە. سەفوەت جەراح لە سەرئاستی عێراق و باشووری کوردستان کاری شانۆ و فیلمسازی کردووە و لەبەر توندوتۆلی و کارەکتەری ھونەریەکەی بە جەنەڕاڵی شانۆی کوردی ناولێنراوە.

لە ساڵی ١٩٥٩ لەبەشی شانۆی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی بەغدا خوێندنی تەواو کردوە، لە دوای ئەوە ناوی دەردەچێت بۆ ئەوەی خوێندنی لە بواری وەرزینی (وەرزشی) شانۆیی لە وڵاتی ئیتاڵیا تەواو بکات بەڵام لەبەر دۆخی نالەباری تەندروستی باوک و دایکی ئەوکات کە نەخۆشبوون نەیتوانی بچێتە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندن.

ژیانی و دەسپێکی ھونەری[دەستکاری]

سەفوەت جەراح لە خێزانێکی بژێوی ژیان مامناوەند ھاتۆتە دونیاوە، باوکی ناوی عەلی محەممەد جەراح لە ساڵانی ٢٠ بیستەکان و ٣٠ سییەکان کارمەندی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر بووە، مۆلەتی تەندروستی لە حکومەت وەرگرتووە بۆ (پراکسیس) ی، عیادەی تایبەتی خۆی، وەک پزیشکێک نەشتەرگەری بچووکی بۆ نەخۆشان ئەنجامداوە، وەھەروەھا لە گەڵ (دکتۆر عبد الرزاق) و (دکتۆر سالم مصلاوی) و سەرۆکی تەندروستی ھەولێر ئەوکات (دکتۆر عوسمان ئەحمەد ئاغا) لە بواری نەشتەرگەری کاری کردوە، دایکی سەفوەت جەراح ناوی عەتیە شێخۆ سۆفی ئافرەتێکی نەخوێندەوار بووە بەڵام توانیوێەتی ٧ حەفت منداڵ پەروەردە بکات لەوان ٢ کچ و ٥ کوڕ ناویان بەدریە، ناسکە، محەممەد، عزەدین، جەودەت، مەلا ئەمجەد نانەکەلی کە لە سەفوەت جەڕاح کاتژێرێک بچووکترە لەبەر ئەوە دووانە بوون. سەفوەت جەراح لە ساڵی ١٩٦٩ ژنی ھێناوە خێزانی رۆناک عبد القادر جەمسی ھەرچەندە لە بواری ھونەری کاری نەکردوە بەڵام زۆر ھاندەری و بڕوای بە کارە ھونەریەکانی سەفوەت جەراح ھەبووە، و پێنج منداڵی لێ بووە دوو کچ نەجلە، لەمیا و سێ کوڕ نەجدەت، رافد، عەلی.

دەسپێکی ھونەری دەسپێکی ھونەری دەگەرێتەوە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٣–١٩٥٤ لە شاری ھەولێر وەک ئەکتەر بەشداری شانۆگەری ئوتێڵۆ (Otello) ی کردووە لە دەرھێنانی جەواد رەسول ناجی بە کارەکتەری (دێزدەمونە) کە کارەکتەرێکی ئافرەت بووە لە شانۆگەریەکە، کە ئەوکات لە بەر نەبوونی ئەکتەری ئافرەت لە ناو کوردا شەرەفی یەکەم ئەکتەری ئافرەت لە ناو کورد پێدراوە. لە ساڵی ١٩٧٠ تا ١٩٩٩ کاری بەرێوەبردن و بەرھەم ھێنانی شانۆ و فیلمسازی کردوە، وەک بەرێوەبەر لە دەزگای سینەما و شانۆ و کۆشکی رۆشنبیری و ھونەر لە بەغدا و بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی سینەما و شانۆ و ھونەرە میلییەکان لە ھەولێر بووە.

دەرھێنانی شانۆگەری کوردی[دەستکاری]

  • ١٩٨٥ شانۆگەری (سورمێ خان) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٨٦ شانۆگەری (کانی مەلەک رێزان) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٨٧ شانۆگەری (خاتوو کڵاوزەر) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٨٨ شانۆگەری (پرسەی سیراجەددین) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٨٩ شانۆگەری (راوچی) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٨٩ شانۆگەری (کونەبا) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ٥ شانۆگەری بۆ زارۆکان دەرھێنانی سەفوەت جەراح.

دەرھێنانی شانۆگەری عەرەبی[دەستکاری]

  • ١٩٥٨ شانۆگەری (نموت ولانسلم) دەرھێنانی سەفوەت جەراح بۆ تیپی یەکێتی لاوانی دیموکرات.
  • ١٩٥٨ شانۆگەری (کاثلین ابنة ھولیھان) دەرھێنانی سەفوەت جەراح بۆ تیپی یەکێتی لاوانی دیموکرات.
  • ١٩٥٩ شانۆگەری (المرسم) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٥٩ شانۆگەری (معونة الشتاء) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٦٠ شانۆگەری (تجربة فقط) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٦١ شانۆگەری (الذی یزرع یحصد) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٦١ شانۆگەری (الدرس) بۆ زارۆکان/ منداڵان دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٦١ شانۆگەری (انە سیعیش) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٦٢ شانۆگەری (القدر) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٦٣ شانۆگەری (کلام الناس) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٧١ شانۆگەری (ثورة الطیور) بۆ زارۆکان/ منداڵان دەرھێنانی سەفوەت جەراح.

بەشداری وەک ئەکتەر لە شانۆگەری کوردی[دەستکاری]

  • ١٩٥٣–١٩٥٤ یەکەم کاری ھونەری شانۆگەری (ئۆتێللۆ) دەرھێنانی جەواد رەسول ناجی.
  • ١٩٧٥ شانۆگەری (شیرین و فەرھاد) دەرھێنانی قاسم محەممەد.
  • ١٩٨٧ شانۆگەری (خاتووکڵاوزەر) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٨٩ شانۆگەری (راوچی) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.
  • ١٩٨٩ شانۆگەری (کونەبا) دەرھێنانی سەفوەت جەراح.

بەشداری وەک ئەکتەر لە شانۆگەری عەرەبی[دەستکاری]

بەشداری وەک ئەکتەر لە زنجیرە و فیلمی تەلەفزۆنی و سینەمای کوردی[دەستکاری]

بەشداری وەک ئەکتەر لە فیلمی سینەمایی عەرەبی[دەستکاری]

بەشداری وەک ئەکتەر لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی عەرەبی[دەستکاری]

  • ١٩٦٤ زنجیرەی (خباب ابن الارث) دەرھێنانی وجیە عبد الغنی.
  • ١٩٧٢ زنجیرەی (جرف الملح) دەرھێنانی محمد یوسف الجنابی.
  • ١٩٧٤ زنجیرەی (فارس بن حمدان) دەرھێنانی عمانوئیل رسام.
  • ١٩٧٥ زنجیرەی (الوصیة) دەرھێنانی خلیل شوقی.
  • ١٩٧٦ زنجیرەی (فتاە فی العشرین) دەرھێنانی عمانوئیل رسام.
  • ١٩٧٨ زنجیرەی بەشی یەکەم (حکایة الأیام العصیبة) دەرھێنانی أبراھیم عبد الجلیل.
  • ١٩٧٩ زنجیرەی بەشی دووەم (حکایة الأیام العصیبة) دەرھێنانی عمانوئیل رسام.
  • ١٩٧٩ زنجیرەی (حلب حبیبتی) دەرھێنانی حسن حسنی.
  • ١٩٨٠ زنجیرەی (عاطفة الخوف) دەرھێنانی عادل الخزاعی.

دامەزرێنەر و بەرێوەبەری شانۆ و سینەما[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]