بەدیعە دارتاش
ھەندێک لە سەرچاوەکانی ئەم وتارە لەوانەیە پشت پێ بەستراو نەبن. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
بەدیعە دارتاش | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٤٦ |
نیشتەجێی | سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شانۆکار، مامۆستا |
چالاکبوون | ١٩٦٩ |
ئایین | ئیسلام |
خەڵاتەکان | پەیکەرێکی ھونەری لەناوەڕاستی شار، خەڵاتی یەکەم ژنەشانۆکاری ئەکادیمی (سنە) |
بەدیعە عەبدوللا حەسەن (لەدایکبووی ١٩٤٦، سلێمانی) خانمەشانۆکارێکی کوردە. لە ١٩٦٨ وەک یەکەم ئافرەتی کورد دەچێت لە بەغدا بەشی شانۆ لە پەمانگای ھونەرەجوانەکانی بەغدا دەخوێنێت و دەبێتە دەستپێکی کارە ھونەریەکانی، دوای تەواوکردنی پەیمانگا وەک مامۆستا لەبەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی دادەمەزرێت(١٩٧٢)، ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لەگەشەسەندن و پەرەپێدانی شانۆیی لەسلێمانی، لە(١٩٨٠)کاتێک پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی دادەمەزرێت دەبێت بەیەکەم مامۆستای پەیمانگاکە، لە ساڵی (٢٠٠٢)دەبێت بەسەرپەرشتیاری گشتی سەرجەم پەیمانگا ھونەریەکانی کوردستان، لە ساڵی(٢٠٠٥)لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوەجبە فەرمی نازناوی یەکەم ئافرەتی شانۆکاری کورد وەردەگرێت، لە بەردەم پارکی ئازادی شاری سلێمانی پەیکەرێکی ڕێزلێنانی بۆ دروستکراوە، ھونەرمەند خاتوو دارتاش دەبێتە ڕێخۆشکەری سەرەکی ئافرەتان تا بەئازادی و بوێریەوە بێنە جیھانی ھونەری و خزمەتکردنی وڵات
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- شانۆنامەی (نەفرەت)(١٩٦٩)
- شانۆیی (کۆتایی زۆرداری)(١٩٧٥)
- پێنج شانۆی منداڵان (وەرگێران)
- چەندین توێژینەوەی ھونەری لەبواری شانۆ
- بەشداریکردن لە دەیان فیلم و زنجیرەی تەلەڤژیۆنی
- (یادەوەریەکانم لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی (پەرتوک)(ژیاننامە)
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەرنامەی ١٨٠ لەکەناڵی ئێن ئارتی
- کوردستانی نوێ
- کوردیپێدیا
- ڕۆژنامەی دیپلۆماتیک ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.