سەرقزڵ
سەرقزڵ
Sarqzl | |
|---|---|
| وڵات | |
| پارێزگا | سلێمانی |
| قەزا | قەزای خانەقین، ئیدارەی گەرمیان |
| ناحیە | ناحیەی قۆرەتوو |
| بەرزایی | ٤٥٩ مەتر (١٬٥٠٦ پێ) |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | سوننی شافعی |
سەرقزڵ گوندیکە، کەوتووەتە ناحیەی قۆرەتوو، قەزای خانەقین، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
سەرقزڵ دەکەوێتە بناری شاخی بزێنان (بێشکان)لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی چوارکڵاوی خواروو و لە باشوور لەگەڵ گوندی مەحمودقەجەر و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی قلمە لە شاری سەرپێڵی زەھاو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی سەی کەوەن ، خاوەن 11000 دۆنم زەویە کە 7000 ی کشتوکاڵین
دانیشتوانی ئەم گوندە سەر بە هۆزی بێویانین خەریکی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارین و لە ئێستادا زۆریان لە شاری کەلار و دەوروبەری نیشتەجێن
جوگرافیا
[دەستکاری]سەرقزڵ دەکەوێتە بناری شاخی بزێنان (بێشکان)لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی چوارکڵاوی خواروو و لە باشوور لەگەڵ گوندی مەحمودقەجەر و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی قلمە لە شاری سەرپێڵی زەھاو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی سەی کەوەن.[٢][٣][٤]
مێژوو
[دەستکاری]له ساڵی (1907ز) بنیاتنراوە ، لە سەرەتای چلەکاندا گوندی سەرقزڵ خراوەتە نەخشەی کارگێڕی ، دووجار لە لایەن ڕژێمی شۆڤینی عێراقەوە ڕوخێنراوە لە ساڵەکانی (1963ز) و (1975ز) وه دانشتووانی ئه م گوندە لە ساڵی (1975ز) زیاتر له (٦٢ ) ماڵ بووە و ئێستا زیاتر لە (٣٤٠ ) ماڵە
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ↑ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ http://wikimapia.org/
- ↑ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
- ↑ https://books.google.iq/books?