بەردەعەلی خواروو
بەردی عەلی خواروو
Bardi Ali Lower | |
---|---|
وڵات | کوردستان[١] عێراق |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای خانەقین، ئیدارەی گەرمیان |
ناحیە | ناحیەی قۆرەتوو |
بەرزایی | ٣٨١ مەتر (١٬٢٥٠ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | سوننی شافعی |
بەردی عەلی خواروو گوندیکە، کەوتووەتە ناحیەی قۆرەتوو، قەزای خانەقین، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢][٣]
جوگرافیا
[دەستکاری]بەردی عەلی خواروو لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی شێخ فەیزوڵا و لە باشوور لەگەڵ گوندی ئەلی میر و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی بەردەعەلی سەروو لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی سەی کەوەن.[٤][٥][٦]
لە ڕووی ئیداریەوە دەکەوێتە سنوری ناحیەی (قۆرەتو) سەر بە قەزای (خانەقین) ناوچەی (گەرمەسێر)
گوندی (بەردی علی خواروو) هەڵکەوتەیەکی جوگرافی بەهێزی هەیە بە حوکمی ئەوەی کەوتۆتە چەقی ناحیەی (قۆرەتو) و بەرامبەر و دراوسێیە لە گەڵ گوندی (چیاسورخ) کە کانگایەکی گەورەی نەوتە و گرنگیەکی تایبەتی خۆی هەیە و پێشتریش لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا (بەردی علی خوارو) ناوچەیەکی سەربازی بووە بەهۆی نزمی شوێنەکەو هاتنەوە سەری ڕێگەکان بۆی کە گرنگیەکی پێدەبەخشێ...
(بەردی علی خوارو) دراوسێیە لە گەڵ هەریەک لە گوندەکانی(سەی کەوەن،بەردە علی سەروو،تازەدێ،چیا سورخ،سەرقزڵ،مەحمود قەجەر،مەجید سالار،پەروێزخان)
لە ڕووی بەرو بومی کشتوکاڵی و دانەوێڵەشەوە خەڵکی گوندی بەردی علی خوارو بە گشتی گەنم و جۆ دەچێنن....
لە ڕووی ئاژەڵداریشەوە سەرقاڵی بەخێوکردنی مەڕ و بزنن...
مێژوو
[دەستکاری]مێژووی ئەم گوندە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٢٧٠٠ ساڵ پێش ئێستا واتە بۆ سەرەتای ماددەکان،وە شوێنەواری ئەو سەردەمانەشی تیا دۆزراوەتۆ و گوندەکە لەگەڵ(گوندی حەوش کوڕو)ئەکەوێتە سەر یەک هێڵی ژیان کە لەوێدا شوێنەواری زۆری ئەو سەردەمانەی تێدایە تێدایە. وەک گوندی(بەردی علی خواروو)لە مێژووی خۆیدا و دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق(٣)جار سوتێنراوە و چۆڵکراوە بە خەڵکەکەی و بەردەوام چاوی ڕژێمەکانی لەسەر بووە هاوشێوەی گوندەکانی دیکە. وە ئەم گوندە هەمیشە ژیانی بەردەوام و پچڕ پچڕی تێدا بووە و خەڵکێکی ڕەنجکێی هەبووە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «پێڕستی گوندەکانی باشوور» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ https://books.google.iq/books?
- Pages using the JsonConfig extension
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- گوندەکانی سلێمانی
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای سلێمانی