سەرتەنگ، ئەیوان
سەرتەنگ | |
---|---|
سرتنگ - Sartang | |
جێگەی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دا جێگە لە ئێراندا | |
پۆتانەکان: 33°54′48″N 46°08′45″E / 33.9134°N 46.1457°Eپۆتانەکان: 33°54′48″N 46°08′45″E / 33.9134°N 46.1457°E | |
وڵات | ئێران |
ھەرێم | ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | ئیلام |
شارستان | ئەیوان |
ناوچە | زەڕنە |
گوندەوار | کەلان |
بەرزایی | ١٬٠٢٠ مەتر (٣٬٣٥٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٣٤ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کەلھوڕی) |
• ئایین | ئیسلام (شیعە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٨٧ |
سەرتەنگ گوندێکە، کەوتووەتە گوندەواری کەلان، ناوچەی زەڕنە، شارستانی ئەیوان، پارێزگای ئیلام، ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران.[١][٢]
خەڵکی ئەم گوندە بەھۆی نزیکی گوندەکە لە (بەنداوی جەنگیر) کە لە ساڵی ٢٠١٤ خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبھێڵن. بەشێک لە خەڵکی سەرتەنگ لە نزیک شارۆچکەی ئەیوان (شارۆکەی ئەندێشە) نیشتەجێ بوون. باقی خەڵکی گوندەکە لە شارۆچکەی ئەیوان و لە گوندی داروەن سەرتەنگ نیشتەجێ بوون. ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سەرتەنگ (نزیکەی ٢٠٠ ماڵ) لە پارێزگای ھورمزگان و شاری بەندەر عەباس دەژین.
لەم گوندە و لە ناوچەی سەرتەنگ چەندین شوێنەوارە دێرینەکان ھەن کە زۆربەیان مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بنەماڵەی ساسانیەکان، شوێنەوارەکانی وەک: قوبەی جەھانگیر، قەڵای شەمێران، پەرستگای ئاگری سیەگوڵ، گۆریا، پیرۆسن و... بەداخەوە گۆریا و پیرۆسن دوای ئەوەی ئاوی بەنداوی گەنجیر دروستکرا، کەوتنە ژێر ئاو.
دانیشتووان
[دەستکاری]- بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (٣٤)کەس و (١١)خێزان بووە.[٣]
- دانیشتووانی گوندەکە کوردن.
- بە کوردی شێوەزاری (کەلھوڕی) دەدوێن.[٤]
ئایین
[دەستکاری]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان (کوردی).
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە (کوردی).
- ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٦".
- ^ http://iranatlas.net/index.html?module=module.language-distribution.ilam#
- ^ «سەرتیپ حاجعلی رزمآرا». فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا) (فارسی).