سیپرۆترۆن ئاستەیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
پێکھاتەی دەرمانی سپرۆترۆن

سپرۆترۆن ئاستەیت یان ئێس پی ئەی دەرمانێکە لە گروپی دژە ئەندرۆجینەکان بەتەنھا و لەژێر ناوی بازرگانی ئەندرۆکیور دەفرۆشرێ یان لەگەل ئیسینیل ئیسترۆدیۆل لەژێر ناوی بازرگانی دیانێ یان دیانی-٣٥ لەنێوان ئەوانی تر، دەرمانەکە دژە ئەندرۆجینە و پرۆجێسترۆنە و کاردەکات لە دژی ئەندرۆجینەکان بۆ ئەوەی چارەسەری حاڵەتەکانی زاڵبوونی ئەندرۆجینی پێ بکرێ وەکوو، زیپکە، زۆربوونی گەشەی موو، زوو ھەرزەکاری، ھەروەھا چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستاتیش، دەرمانەکە ھاوکاری و چارەسەری ھۆرمۆنییە بۆ چارەسەرکردنی ھۆرمۆنی کوڕ بۆ کچ[١][٢][٣][٤][٥]

دەرمانەکە سێ جۆری ھەیە:

  • ئەندرۆکیور ١٠ ملیگرام
  • ئەندرۆکیور ٥٠ ملیگرام
  • ئەندرۆکیور ١٠٠ ملیگرام[٦][٧][٨][٩][١٠]

کاریگەرییەکان[دەستکاری]

سوودەکان[دەستکاری]

  • بەسوودە بۆ چارەسەری ھۆرمۆنی لەم کچانەی بە کوڕ لە دایک بوون[١٢]
  • بە سوودە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستات[١٢]
  • بە سوودە بۆ چارەسەری قژ ھەڵوەرین[١٣][١٤][١٥]

کاریگەرییە لاوەکییەکان[دەستکاری]

ئەندرۆکیور نابێت بدرێتە مناڵان یان کەسانی خوار ١٨ ساڵ ھەرچۆنێک بێت

  • ئەگەر دووگیانی نابێت بەکاری بێنیت (ئەگەر ئەم حەبە بەکاردێنی، شیر مەدە بە مناڵەکەت)
  • ئەگەر پێشوو تر خەمۆکیت ھەبووە یان مێژووی خەمۆکیت ھەیە وریابە
  • سەرئێشە
  • ئازاری مەمکەکان (گۆران لە شێوەی مەمکەکان) (گەورە بوونی مەمکەکان)
  • وریابە ئەگەر ھەناسە کورتیت ھەیە یان گەر بە زەحمەت ھەناسە دەدەیت
  • کاردانەوەی ھەستیاری بەرامبەر دەرمانەکە (ئەستوور بوونی ڕووخسار، لێوەکان، زمانەکان، یان پێکھاتەکانی تری لاشە)
  • خوریشت و سووربونەوە و خاڵی سووری سەر پێست

ئەم دەرمانەکە بەکارمەیەنە ئەگەر:

  • پێشوو تر نەخۆشی وەرەمی جگەرت ھەبووە یان ئێستا ھەتە (دکتۆرەکەت زانیاری زیاترت پێدەدات لەسەری)
  • حاڵەتەکانی (Dubin-Johnson) و (Rotor syndrome)
  • مێژووی (jaundice) (پێست یان چاوی زەرد)
  • لەکاتی دووگیانی پێشووتر (گەر ھەستیاریت ھەبووە)
  • ئەگەر ئێستا یان پێشووتر وەرەمی مێشکت ھەبووە (بەکاری مەھێنە) لەکاتی بەکارھێنان بۆ ماوەیەکی زۆر + ڕێژەیەکی بەرز ڕاپۆرت لەسەر ھەبوونی وەرەمی مێشک کراوە [١٦][١٧]
  • نەخۆشی لەدەست دانی ماسولکەکان (نەخۆشییەکە کە وا دەکات ماسولکەکان بەرەو لەناوچوون بچن، ھێز، لەگەل چاوەروانکردنی شێرپەنجەی پرۆستات)
  • جۆرەکانی نەخۆشی شەکرە (دکتۆرەکەت زانیاری زیاترت دەداتێ لەسەری)
  • پێش بەکارھێنانی لەگەل دکتۆرەکەت دابنیشە[١٢]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kuhl H (2005). "Pharmacology of estrogens and progestogens: influence of different routes of administration". Climacteric. 8 Suppl 1: 3–63. doi:10.1080/13697130500148875. PMID 16112947. S2CID 24616324.
  2. ^ Barradell LB, Faulds D (July 1994). "Cyproterone. A review of its pharmacology and therapeutic efficacy in prostate cancer". Drugs Aging. 5 (1): 59–80. doi:10.2165/00002512-199405010-00006. PMID 7919640.
  3. ^ ئ ا Neumann F (1994). "The antiandrogen cyproterone acetate: discovery, chemistry, basic pharmacology, clinical use and tool in basic research". Exp. Clin. Endocrinol. 102 (1): 1–32. doi:10.1055/s-0029-1211261. PMID 8005205.
  4. ^ Neumann F (January 1977). "Pharmacology and potential use of cyproterone acetate". Horm. Metab. Res. 9 (1): 1–13. doi:10.1055/s-0028-1093574. PMID 66176.
  5. ^ Neumann F, Töpert M (November 1986). "Pharmacology of antiandrogens". Journal of Steroid Biochemistry. 25 (5B): 885–95. doi:10.1016/0022-4731(86)90320-1. PMID 2949114.
  6. ^ Rabe T, Albring C, Blume-Peytavi U, Egarter C, Geisthövel F, König K, Kuhl H, Merkle E, Mueck AO, Reisch N, Schüring A, Stute P, Toth B, Wildt L, Zouboulis CC (2015). "Hirsutismus – Medikamentöse Therapie Gemeinsame Stellungnahme der Deutschen Gesellschaft für Gynäkologische Endokrinologie und Fortpflanzungsmedizin e.V. und des Berufsverbands der Frauenärzte e.V." [Hirsutism – Medicinal treatment. Joint statement of the German Society of Gynaecological Endocrinology and Reproductive Medicine and the Professional Association of Gynaecologists]. Journal für Reproduktionsmedizin und Endokrinologie (in German). 12 (3): 102–149. ISSN 1810-2107.
  7. ^ Jürgen Engel; Axel Kleemann; Bernhard Kutscher; Dietmar Reichert (14 May 2014). Pharmaceutical Substances, 5th Edition, 2009: Syntheses, Patents and Applications of the most relevant APIs. Thieme. pp. 351–352. ISBN 978-3-13-179275-4.
  8. ^ Muller (19 June 1998). European Drug Index: European Drug Registrations, Fourth Edition. CRC Press. pp. 79–. ISBN 978-3-7692-2114-5.
  9. ^ Jean L. Bolognia; Joseph L. Jorizzo; Julie V. Schaffer (8 June 2012). Dermatology E-Book. Elsevier Health Sciences. pp. 557–. ISBN 978-0-7020-5182-1.
  10. ^ Peter Altmeyer (2 July 2013). Therapielexikon Dermatologie und Allergologie. Springer-Verlag. pp. 27–. ISBN 978-3-662-10498-9.
  11. ^ دیھایدرۆتێستۆستیرۆن راستەوخۆ کەمدەکات دوای کەمبوونی تێستۆستێرۆن بەھۆی ئەوەی ھۆرمۆنەکە لە تێستۆستێرۆنەوە دەگۆرێ و بەرھەم دێت. YourHormone , Last reviewed: Feb 2018
  12. ^ ئ ا ب ماڵپەری سەنتەری پزیشکی، myvmc , ئەندرۆکیور چییە؟ (بەزمانی ئینگلیزی)، بڵاوکردنەوەی ٢٠٠٣، پێداچوونەوە ٢٠١٧
  13. ^ چارەسەری ھۆرمۆنی ، قژ ھەڵوەرینی ئافرەتان
  14. ^ ھێلس لاین، باسێک لە ھۆرمۆنی ( DHT) و کاریگەریەکەی لەسەر قژ بە زمانی ئینگلیزی
  15. ^ ھێلس لاین، ئەو خواردنانەی یارمەتی ھاتنە خوارەوەی ھۆرمۆنی (DHT) دەدەن. 2020
  16. ^ پی دی ئێف، کۆمپانیای گەشەپێدەر Bayer، ڕاپۆرتەکانی دەرمان Archived ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١, لە وەیبەک مەشین.، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٤
  17. ^ بریکاری پزیشکانی ئەوڕووپا، ڕاپۆرتێک لەسەر بەکارھێنانی سیپرۆترۆن ئاستەیت و سنووردارکردنی، ١٤ی شووباتی ٢٠٢٠