تێستۆستێرۆن

تێستۆستێرۆن (بە ئینگلیزی: Testosterone) ھۆڕمۆنێکی ستیڕۆیدییە، توخمە سیفەتەکانی نێرە و بەرھەمھێنانی تۆوەکان ڕێکدەخات. [١]لە نێرینە تێستۆستیرۆن ڕۆڵێکی گرنگ دەگێرێ لە گەشەسەندنی ئەندامی بەرھەمھێنەر وەکوو (گون ، پرۆستات) ھەروەھاش بۆ گەشەسەندنی تایبەتمەندی سێکسی دووەم وەکوو گەشەسەندنی ماسوولکە و ئێسک بە شێوەی نێرینە، و گەشەسەندنی قژ،[٢]جگە لەمەش تێستۆستیرۆن لە ھەردوو جێندەرەکە دەبینرێ و پێویستە بۆ تەندروستی (بۆ نمونە جگە لە پیاوان ئافرەتان کەمێک تێستۆستیرۆن لەلەشیان ھەیە)[٣] وە جگە لەمەش تێستۆستیرۆن بەرگری دەکات دژی پووکانەوەی ئێسک[٤] ناجێگیری تێستۆستیرۆن لە نێرینە لەوانەیە چەن بارودۆخێکی نائاسایی دروست بکات وەکوو لەدەستچوونی ئێسک و خورانی ئێسک تێستۆستیرۆن سترۆیدێکە لە جۆری ئەندرۆستەین تیابووی کیتۆن و ھایدرۆکسیل[٥] جگە لە رۆلەکەی لەلەشی مرۆڤ، تێستۆستیرۆن وەکوو دەرمان بەکاردێت بۆ چارەسەری ھایپۆگۆنادیسم لە پیاوان و شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان،[٦] لەوکاتەوەی ڕێژەی تێستۆستیرۆن دادەبەزێ تا تەمەن بەرەو سەرەەوە بچێت، تێستۆستیرۆن ھەنێک جار وەک دەرمان دەستدەکەوێت بۆ ئەو پیاوانەی بەتەمەن داچوون و ڕێژەی تێستۆستیرۆنیان نزمە ھەروەھا وەک بەشێک لە چارەسەری ترانسجێندەر بەکارێت بۆ ترانسجێندەری کوڕ،
کە پەیوەستن بە گەشەکردنی سێکسی نێرینە ئەوانیش (تێستۆستێرۆن و دیھایدرۆتێسترۆن)[٧]
ھەروەھا تێستۆستیرۆن ڕۆلێکی گرنگی ھەیە بۆ دروستکردنی شەھووەت و چێژ و وروژاندن[٨]
کارەکانی تێستۆستێرۆن لەلاشەدا:
گەر بێت و لەتەمەنی ھەرزەکاری ھۆرمۆنەکە بە شێوەی ئاسایی گەشە بکات ئەوا:
- دەنگی نێرینە (گەشەکردن و قوڵبونەوەی دەنگ)
- مووەکان (گەشە کردنی مووەکان بە درێژایی لاشە)
- باڵا (لەوانەیە یارمەتی درێژی باڵاش بدات
- ماسولکە (یارمەتی گەشەی ماسولکەدەدات) + بە ڕاھێنانەوە
- لاشە (مەمکەکان و ڕووخسار و پێست)
- ئێسکەکان (بەشێوەی نێرینە)[٩]
کارەکانی دیھایدرۆتێستۆستێرۆن لەلاشەدا:
دی ھێچ تی (DHT) لە ڕێگەی تێستۆستیرینەوە دێتە بوون ئەگەر بێت لەلاشەدا نۆرماڵ بێت ئەوا:
ھەروەھا ھۆرمۆنی DHT پەیوەندی ھەڵوەرین و کەمبوونەوە و لاوازبوونی قژ ھەیە لە ھەردوو ڕەگەز کە ڕێژەکەی زیاتر لە نێرینە زیاترە[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Understanding the risks of performance-enhancing drugs». Mayo Clinic (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Mooradian AD، Morley JE، Korenman SG (شوباتی ١٩٨٧). «Biological actions of androgens». Endocrine Reviews. ٨ (1): ١–٢٨. doi:١٠.١٢١٠/edrv-٨-١-١. PMID ٣٥٤٩٢٧٥.
- ^ Bassil N، Alkaade S، Morley JE (حوزەیرانی ٢٠٠٩). «The benefits and risks of testosterone replacement therapy: a review». Therapeutics and Clinical Risk Management. ٥ (3): ٤٢٧–٤٨. doi:١٠.٢١٤٧/tcrm.s٣٠٢٥. PMC ٢٧٠١٤٨٥. PMID ١٩٧٠٧٢٥٣.
{{cite journal}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر) - ^ Tuck SP، Francis RM (٢٠٠٩). «Testosterone, bone and osteoporosis». Advances in the Management of Testosterone Deficiency. Frontiers of Hormone Research. Vol. ٣٧. لاپەڕە ١٢٣–٣٢. doi:١٠.١١٥٩/٠٠٠١٧٦٠٤٩. ژپنک ٩٧٨-٣-٨٠٥٥-٨٦٢٢-١. PMID ١٩٠١١٢٩٣.
- ^ Luetjens CM، Weinbauer GF (٢٠١٢). «Chapter 2: Testosterone: Biosynthesis, transport, metabolism and (non-genomic) actions». لە Nieschlag E، Behre HM، Nieschlag S (eds.). Testosterone: Action, Deficiency, Substitution (چاپی 4th). Cambridge: Cambridge University Press. لاپەڕە ١٥–٣٢. ژپنک ٩٧٨-١-١٠٧-٠١٢٩٠-٥.
- ^ «Testosterone». Drugs.com. American Society of Health-System Pharmacists. ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ ئ ا سەنتەری ھێلس لاین ، ھۆرمۆنی DHT دی ھێچ تی کورتکراوەی Dihydrotestosterone Medically reviewed by Alan Carter, Pharm.D. — Written by Tim Jewell on January 10, 2019
- ^ «Hysterectomy - Considerations». nhs.uk (بە ئینگلیزی). ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ زانکۆی ھارڤارد ، تێستۆستێرون چیدەکات و چیناکات لەلاشە؟، بەزمانی ئینگلیزی
- ^ YourHormones , Dihydrotestosterone
- ^ ماڵپەری فەرمی تەندروستی ھۆرمۆنەکان ، دی ھێچ تی (دیھایدرۆتێستۆستێرۆن) بە زمانی ئینگلیزی ،MAY 10, 2019
- پەرتووکی زیندەزانی ١٢ (چاپی دووەم - ٢٠١١)