ئەندرۆجین
ئەندرۆجین یان ھۆرمۆنی ئەندرۆجین (بە ئینگلیزی: Androgen) ھۆرمۆنێکە کە گون بەرھەمی دێنێت و دەستدەگرێت بەسەر سیفەتە دووەمییەکانی نێرینە. لەناو گونەکان بەرھەم دێت کە بەرپرسە لە دەرکەوتنی موو (ڕیش و سمێڵ) و دەنگ گڕی و گەورەبوونی ئەندامی نێرینە، وە پێکدێت لە ئەندرۆستیرۆن ئەلدیھایدرۆ ئەندرۆستسرۆن و تێستۆستڕۆین و ئەندرۆستان دیون، و لەگەڵ چوونە ناو تەمەنەوە بڕەکەی کەم دەکات بەتایبەت لەنێوان (٥٠ - ٩٠) ساڵیدا. ھەروەھا لە ئافرەتانیش لەناو ھێلکەدانیان ھەیە بە ڕێژەیەکی کەم، وە زیادبوونی ئەو بڕە کەمە لە ئافرەتاندا دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی سیفاتی نێرینە لە ئافرەتان وەک زیادبوونی موو و دەنگ گڕی.
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ئەحمەد رامبۆ٣٠ ساڵ لەش جوانی لاپەرە ٢٧٢
پەراوێزەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |