بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سامی خاتر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سامی خاتر فەلەستینییە و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسە و لە ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی عەقرەبە لە قەزای نابلوس لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٧٢ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئابووری و زانستە سیاسییەکان لە بەغداوە بەدەستھێناوە، خێزاندارە و پێنج منداڵی ھەیە.[١]

چالاکییەکان

[دەستکاری]

دوای تەواوکردنی خوێندن لە ویلایەتی کوێت کاری کردووە و تا قەیرانی کەنداو لە ساڵی ١٩٩٠ لەوێ بەردەوام بووە. لە ساڵی ١٩٧٠ تا ١٩٧٥ وەک سەرنووسەری گۆڤاری نەفتلعەرەب کاری کردووە، ھەروەھا وەک توێژەری میدیای لە چەندین دامەزراوەی میدیایی کاری کردووە، لەوانە وەزارەتی ڕاگەیاندنی کوەیت و ئاژانسی ھەواڵی کوەیت لە ساڵی ١٩٧٥ تا ١٩٩٠. وەک بەرپرس کاری کردووە لە بەشی سیاسی لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاردا، و سەرنووسەری سیاسی گۆڤاری موجتەمەعی کوێتی بووە لە ساڵی ١٩٧٩ تا ١٩٨٦.

زۆر وتاری سیاسی پێشکەش کرد کە تایبەتمەند بوون بە پرسی فەلەستین و سیاسەتی نێودەوڵەتی و دوژمنی زایۆنیستی، لە کۆنفرانس، سیمینار، خول و مەکۆ لە چەندین وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی و بیانیدا. چەندین خولی سیاسی و میدیایی ئامادە و دیزاین کردووە. بەشداری لە ئامادەکردنی توێژینەوەی سیاسی تایبەتمەند و سیمیناری ئەکادیمیدا کردووە.

بە یەکێک لە نەوە دامەزرێنەرەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) دادەنرێت. لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٠ ەوە خۆی تەرخان کردووە بۆ کارکردن لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس، و لە سەرەتای دامەزراندنییەوە سەرپەرشتی دامەزراندنی بەشەکانی کاری سیاسی بزووتنەوەکەی کردووە. بەشداری لە شاندە فەرمییەکانی بزووتنەوەکە بۆ وڵات و ڕێکخراو و ئۆرگانی جۆراوجۆر کردووە. ناوبراو بە یەکێک لە بەشداربووانی سەرەکی لە داڕشتنی بەڵگەنامە سیاسییەکانی حەماس و بەرنامە سیاسییەکەی دادەنرێت. ئەندامی دەستەی ئەمینداری دامەزراوەی نێودەوڵەتی قودس بووە و ئەندامی کۆنفرانسی نیشتمانی ئیسلامی بووە.[٢]

دەستگیرکردن

[دەستکاری]

لە ١٢/٢٥/١٩٩٥ لە عەممانی پایتەختی ئوردن دەستگیرکرا، پاشان لە ٨/٣٠/١٩٩٩ دەستگیرکرایەوە، لەوێ لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەکە دیپۆرتکرانەوە بۆ دۆحەی پایتەختی قەتەر و بریتیبوون لە (خالد مەشعەل - ئیبراھیم غوشە - عیزەت ڕوشق). پاشان تا سەرەتای ساڵی ٢٠٠١ لە دەوحە نیشتەجێ بووە، دواتر بەرەو سوریا بەڕێکەوتووە و تا مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٢ لەوێ ماوەتەوە، دواتر لەو کاتەوە بەرەو دۆحە بەڕێکەوتووە تاوەکوو ئێستا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «حرکة المقاومة الإسلامیة - حماس -». web.archive.org. ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  2. ^ «سامی خاطر» (بە عەرەبی). ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]