ساسکیا ساسەن
ساسکیا ساسەن | |
---|---|
لەدایکبوون | ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧ (تەمەن ٧٧ ساڵ) The Hague |
زانکۆ | |
پیشە | ئابووریناس، کۆمەڵناس، مامۆستای زانکۆ، نووسەر، urban planner، زانستیار، theorist، توێژەر |
شوێنکار |
|
ھاوسەر | ڕیچارد سەنێت |
خەڵاتەکان | |
وێبگە | http://www.saskiasassen.com/ |
ساسکیا ساسەن (لەدایکبووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧) کۆمەڵناسێکی ئەمریکی-ھۆلەندییە کە بۆ شیکارییەکانی سەبارەت بە بەجیھانیبوون و کۆچی نیودەوڵەتی مرۆڤان ناسراوە و ناوبانگی دەرکردووە. ئەو پڕۆفیسۆری کۆمەڵناسی لە زانکۆی کۆڵومبیایە و ھەروەھا پڕۆفیسۆری میوانە لە سکوڵی ئابووری لەندەن. ساسەن زاراوەی شاری جیھانی داھێناوە.
بنەماڵە و ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]ساسەن ساڵی ١٩٤٧ لە لاھای ھۆلەند لەدایک بووە. ساڵی ١٩٤٨ دایک و بابی ساسەن، ویڵەم ساسەن و مییەپ ڤان ڤوورت، دەڕۆنە ئەرژەنتین و بنەماڵەکەیان لە بوێنس ئایریس دەژین.[١] بابی ھاوکار و یارمەتیدەری نازییەکان بوو، ڕۆژنامەوانێکی نازی و ئەندامی وافەن-ئێس ئێس. لە ساڵانی ١٩٥٠، ویڵەم ساسەن ھاتوچووی لەگەڵ ئادۆڵف ئایخمەن بوو ئەو کاتەی ھەردوویان لە ئەرژەنتین دەژیان و ساسکیا دیداری ئەو لە ماڵەکەیان بە منداڵی وەبیر دێتەوە.[٢] ھەروەھا ساسکیا ساسەن بەشێک لە ھەرەتی لاوەتی لە وڵاتی ئیتالیا ماوەتەوە و پێنج زمان دەزانێ.[٣]
ئەو مێردی بە ڕیچارد سەنێتی کۆمەڵناس کرد. ئەو کوڕێکی لە ھاوسەرگیری یەکەم بە ناوی ھلاری کووب-ساسەن ھەیە.[٤]
پەروەردە
[دەستکاری]لە ١٩٦٦ەوە، ساسەن بۆ ماوەی یەک ساڵی لە ھەر یەک لە زانکۆی پۆیتیەی فەڕەنسا، زانکۆی ساپینزای ڕۆما و زانکۆی بوێنس ئایریس بۆ خوێندن و توێژینەوە لە فەلسەفە و زانستی سیاسی تێپەڕ کردووە. لە ١٩٦٩یەوە، ساسەن کۆمەڵناسی و ئابووری لە زانکۆی نۆتردامی ئیندیانا خوێندووە و لەوێ پلەی ماستەری لە ساڵی ١٩٧١ و پلەی دکتوری لە ساڵی ١٩٧٤ بەدەست ھێناوە. ئەو ھەروەھا پلەی ماستەری فەلسەفەی لە زانکۆی پۆیتییە ساڵی ١٩٧٤ بەدەست ھێناوە.
پۆستە ئەکادیمییەکان
[دەستکاری]پاش بوون بە پۆست-دکتوری لە ناوەندی کاروباری نێودەوڵەتی لە زانکۆی ھارڤارد، ساسەن پێگەی ئەکادیمی جۆراوجۆری لە ناوخۆ و دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەست ھێنا، وەک کورسی پڕۆفیسۆری ڕاڵف لویسی کۆمەڵناسی لە زانکۆی شیکاگۆ. ئەو ئێستا لە زانکۆی کۆلومبیا خەریکی وانە گوتنەوەیە. ھەروەھا پڕۆفیسۆری بانگھێشتکراوی ئابووری سیاسی لە بەشی کۆمەڵناسی لە سکوڵی ئابووری لەندەنە.
لە ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ەکان، ساسەن وەک نووسەرێکی کارا لە بواری کۆمەڵناسی شار دەرکەوت. ئەو لەسەر کاریگەرییەکانی بەجیھانیبوون وەک گۆڕانی پێکھاتەی ئابووری(economic restructuring) توێژینەوە دەکات، و ئەوەی کە چۆن بزاوتنی کار و سەرمایە کاریگەری لەسەر ژیانی شار دەبێ. ئەو ھەروەھا لەسەر کاریگەری تەکنۆلۆژی پێوەندییەکان لە حوکمداری(governance) توێژینەوە دەکات. ساسەن لەوە کۆڵیوەتەوە کە چۆن دەوڵەت-نەتەوەکان توانای کۆنتڕۆل کردنی ئەم گۆڕانکاییانە بەرە بەرە لە دەست دەدەن و ئەو بەگشتی توێژینەوەی لەسەر بەرزبوونەوەی ترانسناسیۆنالیزم(بان ناسیۆنالیزم) کردووە کە کۆچی مرۆڤی نێودەوڵەتی لەخۆ دەگرێ. ئەو چەمکی شاری جیھانی ناساند و پێناسەی کرد. کتێبەکەی ھەر بەم ناوەوە واتە شاری جیھانی کە لە ساڵی١٩٩١ بڵاو کرایەوە ئەوی وەک نووسەرێکی بەجیھانیبوون ناساند. لە سەرەتاکانی ساڵانی ٢٠٠٠، ساسەن لەسەر کۆچی نێودەوڵەتی و بەجیھانیبوون چڕ بۆتەوە و توێژینەوە دەکات. شایانی باسە کتێبەکانی ساسەن بۆ ٢١ زمانی دنیا وەرگێڕدراونەتەوە.[٥]
خەڵات و شانازییەکان
[دەستکاری]- In January 2004, Sassen received the honoris causa degree in urbanism at Delft University of Technology.[citation needed]
- In 2013, she received the Prince of Asturias award in social sciences.
- In 2014, she received the honoris causa degree at Universidad de Murcia (Spain) and Ecole Normale Superieure (Paris).
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ساسکیا ساسەن تێدایە. |
- Personal Website ٢ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- Sassen's page at the London School of Economics
- Member Profile, Committee on Global Thought at Columbia University
- The Transnationalism Project, University of Chicago
- Downloadable PDFs of Sassen's papers at the University of Chicago's Transnationalism project website
- Globalization & World Cities, site at Loughborough University UK, founded by Peter Hall, Sassen, and Nigel Thrift
- Guantánamo in Germany (with Richard Sennett) in The Guardian, ٢١ ئاب ٢٠٠٧ (concerning arrest of German sociologist charged of being "mastermind" of the Militante Gruppe)
- 2008 Metropolis Congress Sydney
- Saskia on divulge, Saskia Sassen at Unbound
- "Comment: We seem to have forgotten history", The Guardian, February 26, 2004.
- "Special report: Terrorism in the US — A message from the global south", in The Guardian, September 12, 2001.
- "Special report: refugees in Britain — Unstoppable immigrants", in The Guardian, September 12, 2000.
- Saskia Sassen's Missing Chapter - article about Sassen in The Chronicle of Higher Education
- The Language of Expulsion. By Saskia Sassen, Truthout. July 30, 2014.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Saskia Sassen's Missing Chapter». The Chronicle of Higher Education. December 5, 2014. لە 15 September 2015 ھێنراوە.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|الأخیر1=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|الأول1=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ http://m.chronicle.com/article/Saskia-Sassens-Missing/150337/
- ^ Joost Panhuysen (١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤). «Wroeten in de mondiale stad». Tu Delta (بە Dutch). Technishe Universiteit Delft. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی|trans_title=
چاوپۆشیی لێ کرا (|trans-title=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «A monster crawls into the city - an urban fairytale by saskia sassed». The Guardian. December 23, 2015. لە 1 February 2016 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Columbia University Profile ٢١ی نیسانی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., retrieved 17 May 2013