بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سارا شۆسترۆم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سارا شۆسترۆم
لەدایکبوون (١٩٩٣-٠٨-١٧) ١٧ی ئابی ١٩٩٣ (تەمەن ٣١ ساڵ)
Salem Municipality، سوێد
وڵاتی وەرزشسوێد
ھاوسەرJohan de Jong Skierus
خزمەکانCharlotte Kalla
پیشەswimmer
ئەندامی تیپی وەرزشیSödertörns SS، Energy Standard
وەرزشمەلەوانی
خەڵاتەکانJerring Award، Jerring Award، Svenska Dagbladet Gold Medal، Victoria Award
وێبگەhttp://www.sarahsjostrom.se/

سارا فرێدریکا شۆسترۆم (سویدی: [ˈsɑ̂:ra ˈɧø̂:strœm]</link> ; لەدایکبووی ١٧ی ئابی ١٩٩٣) مەلەوانێکی پێشبڕکێی سویدییە و پسپۆڕە لە پێشبڕکێی مەلەوانیی ئازاد و پەپوولە.تا ساڵی ٢٠٢٤، سارا بە گشتی ٢٣ میدالیای تاکەکەسی لە پاڵەوانێتی جیھانی مەلەوانیدا بەدەستھێناوە، کە زیاترە لە ھەر مەلەوانێکی دیکە لە مێژوودا. ئەو تاکە مەلەوانی مێینە کە پێنج میدالیای تاکەکەسی لە یەک پاڵەوانێتی جیھانی وەرزشی ئاوی فینا بەدەستھێناوە. لە ساڵی ٢٠٢١دا، سارا کۆی گشتی زیاتر لە ١٠٠٠ خاڵی بەنرخترین یاریزانی لە خولی نێودەوڵەتی مەلەوانیدا بەدەستھێناوە و بووە یەکەم مەلەوان لە مێژوودا کە ئەو خاڵە بکات. لە ساڵی ٢٠٢٢ بووە یەکەم مەلەوان کە بە گشتی ٢٨ میدالیای لە پاڵەوانێتی ئاوی ئەورووپا (LEN)بەدەستھێنابێت. لە جامی جیھانی مەلەوانیدا ١١٢ میدالیای بەدەستھێناوە. پێشتر خاوەنی ڕیکۆردی جیھانییە لە پێشبڕکێکانی ١٠٠ مەتری پەپوولە، ٥٠ مەتری ئازادی (کۆرسی کورت)، ١٠٠ مەتری ئازادی (کۆرسی کورت)، ١٠٠ مەتری پەپوولە (کۆرسی کورت)، ٢٠٠ مەتری ئازادی (کۆرسی کورت)، و ڕێلەی ٤×٥٠ مەتری مێدل. یەکەم ژنە سویدییە کە میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی لە مەلەکردندا بەدەستھێنابێت.[١][٢] لە ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ جامی جیھانی مەلەوانی گشتی بەدەستھێناوە. لە ساڵی ٢٠٢٢ بووە یەکەم مەلەوان کە نوێنەرایەتی وڵاتێک دەکات لە ئەورووپا کە ١٠ میدالیای زێڕی تاکەکەسی پاڵەوانێتی جیھانی بەدەستھێنابێت.[٣] بەشداری لە پێنج ئۆڵۆمپیادی یەک لە دوای یەکدا کردووە، لە پەکین ٢٠٠٨ تا پاریس ٢٠٢٤. شەش میدالیای ئۆڵۆمپیادی بەدەستھێناوە: سێ میدالیای زێڕ (١٠٠ مەتری پەپوولە، ١٠٠ مەتری ئازاد و ٥٠ مەتری ئازاد)، دوو میدالیای زیو (٢٠٠ مەتری ئازاد و ٥٠ مەتری ئازاد)، و یەک برۆنزی (١٠٠ مەتری ئازاد).

ئۆڵۆمپیاد

[دەستکاری]

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨

[دەستکاری]

سارا لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ٢٠٠٨ی پەکین لە چین پلەیەکی لە تیپی مەلەوانی سوێدی بەدەستھێنا و لە لە پاڵەواتنە سەرەتایییەکانی ١٠٠ مەتری پەپوولە بە کات ٥٩٫٠٨ پلەی ٢٧ و لە گەرمییە سەرەتایییەکانی ١٠٠ مەتری پشتەمەلە پلەی ٢٩بەدەستھێنا کاتەکەی ١:٠٢٫٣٨ بوو، نەیتوانی لە ھەردوو پێشبڕکێکەدا سەرکەوێت بۆ قۆناغی دواتر. ھەروەھا لە یارییە سەرەتایییەکاندا لە قۆناغی پشتەمەلە ٤×١٠٠ مەتری مەلەوانی کرد، کە تێیدا تیپی سویدی لە پلەی حەوتەمدا سەرکەوت بۆ قۆناغی کۆتایی. .

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢

لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ لە لەندەن، سارا لە چوار پێشبڕکێی تاکەکەسیدا بەشداری کرد،[٤] گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی ٥٠ مەتری ئازاد و ١٠٠ مەتری ئازاد و ٢٠٠ مەتری ئازاد، و پلەی چوارەمی لە یاری کۆتایی ١٠٠ مەتری پەپوولە بە کاتی ٥٧٫١٧ چرکە. لەم پێشبڕکێیەدا ژمارەی پێوانەیی جیھانی سارا لەلایەن دانا ڤۆڵمەری ئەمریکی شکێندرا.[٥] لە ساڵی ٢٠١٥، سارا ڕیکۆردی جیھانی بەدەستھێنایەوە لە پالەوانیەتی جیهانی مەلەوانی کە کازان لە ڕووسیا بەڕێوەچوو.[٦]

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦

لە ٧ی ئابی ٢٠١٦، سارا میدالیای زێڕی لە پێشبڕکێی ١٠٠ مەتری پەپوولەی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠١٦ لە ڕیۆ دێ ژانێرۆی بەڕازیل بەدەستھێنا و بە کاتی ٥٥٫٤٨ چرکە ژمارەیەکی پێوانەیی جیھانی تۆمارکرد.[٧] بە سەرکەوتنەکەی بووە یەکەم مەلەوانی مێینەی سوێد کە میدالیای زێڕی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاددا بەدەستھێنابێت.[٨][٩] دواتر لە پێشبڕکێی ٢٠٠ مەتری ئازاددا میدالیای زیوی بەدەستھێنا، کە تێیدا بە ٠٫٣٥ چرکە لە دوای کەیتی لێدێکی ئەمریکییەوە بوو، ھەروەھا میدالیای برۆنزی لە ١٠٠ مەتری ئازاددا بەدەستھێنا.[١٠][١١] بە میدالیاکانی، بووە دووەم مەلەوانی مێینە لە مێژوودا و پێنجەم مەلەوان لە ھەر ڕەگەزێکدا کە میدالیای بەدەستھێناوە لە ١٠٠ مەتری ئازاد، ٢٠٠ مەتری ئازاد، و ١٠٠ مەتری پەپوولە لە ھەمان یارییە ئۆڵۆمپییادەکان یان پاڵەوانێتی جیھانی ، دوای مارک سپیتز (١٩٧٢)، کۆرنێلیا ئێندەر (١٩٧٥، ١٩٧٦)، مات بیۆندی (١٩٨٦، ١٩٨٨) و مایکل کلیم (1998).[١٢]

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠

بەھۆی شکاندنی ئەژنۆی سارا بەھۆی کەوتنە سەر سەھۆڵ لە شوباتی ٢٠٢٠، بەشداری پاڵەوانێتی ئاوی ئەورووپای ٢٠٢٠ ی نەکرد.[١٣][١٤] لە مانگی ئازاردا گەڕایەوە بۆ ڕاھێنانەکان و لە سەرەتای مانگی حوزەیران پێش ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ گەڕایەوە بۆ مەلەوانی.[١٤][١٥] لە پێشبڕکێی ٥٠ مەتری ئازاد لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ لە تۆکیۆ، ژاپۆن، و لە ساڵی ٢٠٢١ بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ بەڕێوەچوو، سارا میدالیای زیوی بەدەستھێنا.[١٤] ئەو خۆڕاگرییەی سارا نیشانی دا لە کارکردن لە ڕێگەی پێکانەکەی ئەژنۆیەوە و بەدەستھێنانی میدالیای لە یارییە ئۆڵۆمپیادەکاندا، بووە ھۆی ئەوەی «خەڵاتی خۆڕاگری ئۆڵۆمپی» بۆ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ لە جیھانی مەلەوانی بەدەستھێنا.[١٦] لە پێشبڕکێکانی دیکەیدا، سارا لە پێشبڕکێی ١٠٠ مەتری ئازاد پلەی پێنجەمی بەدەستھێنا، لە پێشبڕکێی ٤×١٠٠ مەتری مێدلی پلەی پێنجەم، لە پێشبڕکێی ٤×١٠٠ مەتری ئازادی دا پلەی شەشەمی بەدەستھێنا و لە پێشبڕکێی ١٠٠ مەتری پەپوولەدا پلەی حەوتەمی بەدەستھێنا.[١٧]

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤

سارا بۆ جاری پێنجەم بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد،پاش ئەوەی وەک یەکێک لە وەرزشوانانی سوێد سەرکەوتنی بۆ ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٤ بەدەستهێنا.[١٨] پلانی دانابوو لە ئۆڵۆمپیاددا ٥٠ مەتری ئازادی مەلە بکات؛ بەڵام بڕیاریدا بەشداری لە ١٠٠ مەتری ئازاددا بکات چونکە لەگەڵ خشتەی کارەکانیدا دەگونجێت لە نێوان ٤×١٠٠ مەتری ئازاد و ٥٠ مەتری ئازاد.[١٩] [٢٠]لە ٣١ی تەممووزدا لە پێشبڕکێی ١٠٠ مەتری ئازادا بە کاتی ٥٢٫١٦ چرکە پلەی زێڕینی بەدەستھێنا.[٢١][٢٢][٢٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "Sjöström gives Sweden a new hero". 11 August 2016.
  2. ^ Anderson, Jared (4 November 2016). "Sarah Sjostrom Splits With Coach Carl Jenner". Swim Swam. Retrieved 13 October 2017.
  3. ^ "Swimming, artistic swimming wave goodbye on day 8 of Budapest worlds".
  4. ^ "London 2012 Official Results". London 2012 Official Results. 10 August 2012. Archived from the original on 27 January 2013. Retrieved 18 September 2012. ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  5. ^ "London 2012 Official Results". London 2012 Official Results. 28 July 2012. Retrieved 18 September 2012.
  6. ^ "Sarah Sjöström Bio – SwimSwam". Retrieved 9 August 2016.
  7. ^ Radio, Sveriges (8 August 2016). "Swimmer Sarah Sjöström wins gold in Rio – Radio Sweden". Sveriges Radio. Retrieved 9 August 2016.
  8. ^ Agence France-Presse (8 August 2016).
  9. ^ "Here are 10 Swedish sports stars – from Anna Nordqvist and Armand Duplantis to Sarah Sjöström and Zlatan".
  10. ^ "Ledecky Holds Off Sweden's Sjostrom To Take Gold In Women's 200m Freestyle".
  11. ^ "2016 Summer Olympics Results – Swimming: Women's 100m Freestyle".
  12. ^ "HistoFINA – Statistics Archives". Archived from the original on 13 August 2016. Retrieved 3 November 2016. ١٣ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ Dampf, Andrew (28 June 2021).
  14. ^ ئ ا ب Baldwin, Alan (1 August 2021).
  15. ^ "Sarah Sjöström: in bocca al lupo a tutti i nuotatori per i Campionati Europei" (بە ئیتاڵیایی). nuoto.com. 17 May 2021. Retrieved 27 May 2021.
  16. ^ Rieder, David (14 September 2021).
  17. ^ Omega Timing; Atos (1 August 2021).
  18. ^ "Sarah Sjöström sprints to second gold medal in Paris Olympics with dominant win in 50-freestyle". AP News (بە ئینگلیزی). 2024-08-04. Retrieved 2024-08-10.
  19. ^ "Swimming-Late bid for 100m freestyle proves a winner for Sjostrom". The Straits Times (بە ئینگلیزی). 2024-08-01. ISSN 0585-3923. Retrieved 2024-08-02.
  20. ^ "Sun 4 August: Explore the timetable of women 50m Freestyle Swimming in swimming at the 2024 Paris Olympics". Le Monde.fr (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-08-10.
  21. ^ "Sjostrom wins gold, Huske takes silver in women's 100m free". NBC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-08-02.
  22. ^ "Sun 4 August: Explore the timetable of women 50m Freestyle Swimming in swimming at the 2024 Paris Olympics". Le Monde.fr (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-08-10.
  23. ^ "Women's 100m Freestyle - Finals results" (PDF). Olympics. 31 July 2024. Retrieved 1 August 2024.