دەروازە:مەولانای ڕۆمی/دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەلالەددین موحەممەد بەلخی ھەروەھا ناسراو بە جەلالەددین موحەممەد ڕۆمی (بە فارسی: جلال‌الدین محمد بلخی)، مەولانا یان مۆلانا (بەفارسی: مولانا، بەواتای مامۆستا یان گەورەی ئێمەمەولەوی یان مۆلەڤی (بەفارسی: مولوی، بەواتای مامۆستا یان گەورەی من) ھەروەھا لە تورکیا ناسراوە بە مەڤلانا (Mevlānā) و بەگشتی لەجیھانی ئینگلیزیدا بە ڕۆمی ناودەبرێت (٣٠ی ئەیلوولی ١٢٠٧ – ١٧ کانوونی یەکەمی ١٢٧٣) شاعیر و فەقێ و ئاییناس و سۆفییەکی فارس بوو لە سەدەی ١٣دا.

فارس، تورک، ئەفغان، تاجیک و موسوڵمانانی تری ناوچەکانی ئاسیای ناوەڕاست ھاوشانی موسوڵمانانی باشووری ئاسیا فێرکارییە بەجێماوە ڕۆحییەکانی ئەو لەماوەی حەوت سەدەی ڕابڕدوو بەرز دەنرخێنن. گرنگیی ڕۆمی پێدەچێت سنوورەکانی نەتەوە و ڕەگەزی شکاندبێت و چووبێتە ئەودیو ئەوانیشەوە. شیعرەکانی بەشێوەیەکی بەرفراوان بۆ چەندین زمانی دنیا وەرگێڕدراون و بۆ چەندین شێوازی جودا وەچەرخێنراون. لەساڵی ٢٠٠٧دا، بە بەناوبانگترین شاعیر وەسف کرا لە ئەمەریکادا.

کارەکانی ڕۆمی بەفارسی نووسراونەتەوە و مەسنەوییەکانی ئەو یەکێکە لە پاراوترین شاکارەکانی ئەدەبی ئێرانی و یەکێکە لە کارە شانازییپێکراوەکانی زمانی فارسی. کارە ڕەسەنەکانی بەشێوەیەکی بەفراوان ئەخوێندرێتەوە بەزمانە ڕەسەنەکەی خۆی لە جیھانی زمانی فارسیدا (ئێران، تاجیکستان، ئەفغانستان و ھەندێک بەشی ناوەڕاستی ئاسیا-فارسی زمانەکان). وەرگێڕانی کارەکانی زۆر باوە لە وڵاتانی تردا. کارەکانی کاری کردۆتە سەر ئەدەبی فارسی، ئەدەبی ئوردو، شیعری پەنجابی، ئەدەبی تورکی و ھەندێکی تر لە زمانە ئێرانیی و تورکی و ھیندییەکان کە بە ئەلفبێی فارسی نووسراونەتەوە وەک پەشتۆ، تورکی عوسمانلی، چاتاگی و سیندی.

زیاتر...