پەنیری کووپە
ڕواڵەت
پەنیری کووپە جۆرێک پەنیرە کە لە بڕێک ناوچەی کوردستان دروست دەکرێت. ئەم پەنیرە سەرچاوەی لە ناوچەکانی ئازەربایجانە، بەتایبەتی شاری ورمێ، وە لە کاتێکدا بۆ کوردستانیش گواسترایەوە. تەنها جیاوازییەک ھەیە، ئەوەش ئەوەیە کە لە کوردستان پەنیرەکە لە شێرێ بیز دروست دەکرێت، بەڵام لە شارەکانی ئازەربایجانی، وەک ورمێ، بە شێری گا یان گاومیش ئامادە دەکرێت. دروستکردنی پەنێری کووپە چەند مانگی پێدەچێت، بۆیە بە پەنیرێکی تایبەت دادەنرێت.[١][٢] ئەم پەنیرە لە کاتی بەرھەمھێناندا بۆ ماوەی دوو تا سێ مانگ لە گۆزە (یا کووپە) دەخرێتە ژێر خاک، لەبەر ئەوە بە کووپە بەناوبانگە. ئەم پەنیرە بە زۆری لە وەرزی پاییز و زستاندا دروست دەکرێت، واتە لەدوای گەلاوێژ کەوتن دەکرێت بە ژێر گڵەوە و لە ئاخری پاییز و سەرەتای زستاندا بەرھەم دێت. [٣]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ناوەندی دەنگوڕەنگی ئێران: چۆنیەتیی دروستکردنی پەنیری کووپە». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «پنیر کوزهای - senioradvisor - مجله صنایع غذایی». senioradvisor. ۲۰۲۱-۰۱-۱۸. دریافتشده در ۲۰۲۱-۱۰-۲۸.
- ↑ «رئیس اداره تعاون روستایی شھرستان سقز (فارسی)». لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
| ئەم پەنیر وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |