پۆدکاستی فەنتازیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆدکاستی فانتازیا (بە ئینگلیزی: Fantasy Podcast) پۆدکاستێکە کە پەیوەندی بە ژانری فانتازیا ھەیە یان باسی دەکات، کە بەزۆری سەرنج دەخاتە سەر ژانری سیحراوی، سەروو سروشتی، ئەفسانەیی، یان فۆلکلۆر. چیرۆکی فانتازیا لە گەردوونە خەیاڵییەکان یان جیھانە فانتازیاکاندا دادەنرێت کە زۆرجار سەدەکانی ناوەڕاست و سەرەتای سەردەمی مۆدێرن دەھێنێتەوە یاد. سەرەڕای ئەوەی کە چیرۆکە فانتازیایییەکان ژینگەیەکی خەیاڵییان ھەیە، بەڵام دەتوانن شوێنەکان، ڕووداوەکان، یان کەسانی جیھانی ڕاستەقینە لەخۆبگرن یان ئاماژەیان پێبکەن. زۆرجار کارەکتەرەکانی ئەم چیرۆکانە ڕووبەڕووی بوونەوەری خەیاڵی وەکو ئەژدیھا و پەری دەبنەوە. جۆرە باوەکانی پۆدکاستەکانی فانتازیا بریتین لە درامای دەنگی، کورتەچیرۆکی گێڕدراو، یاری ڕۆڵگێڕان، یان گفتوگۆ و پێداچوونەوە بە بابەتەکانی فانتازیا وەک فیلمی فانتازیا، کتێب، یارییەکان و میدیای تر. بینەری مەبەست لە پۆدکاستێکی فانتازیا دەتوانێت لە منداڵانی بچووکەوە تا گەورەکان جیاواز بێت. پۆدکاستەکانی فانتازیا لە چیرۆکگێڕان و دروستکردنی ڕادیۆوە سەریان ھەڵدا. زۆرجار پۆدکاستەکانی فانتازیا وەرگیراون بۆ بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان و ڕۆمانی گرافیک و کۆمیک. پۆدکاستەکانی فانتازیا ژێر ژانرێکی پۆدکاستەکانی خەیاڵین و لە پۆدکاستەکانی زانستی خەیاڵی و پۆدکاستەکانی ترسناک جیا دەکرێنەوە بەھۆی نەبوونی تەوەری زانستی ھەرچەندە ئەم ژێر ژانرانە بە بەردەوامی سەرییەک دەخەن.

چەشنەکان[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٢١ەوە، درێژترین پۆدکاستی فانتازیا کە بەردەوام بووە بریتییە لە پۆدکاستڵ کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە چالاکانە ناوەڕۆک بڵاودەکاتەوە[١] باوترین ژێر چەشنی پۆدکاستەکانی فەنتازیا بەرزەکانە، بەڵام ژێرچەشنەکانی تر بریتین لە فانتازیا شارییەکان، فانتازیا مۆدێرنەکان و فانتازیا تاریکەکان.[٢][٣]

پۆدکاستەکانی زانستی خەیاڵی و فانتازیا[دەستکاری]

زۆرجار ناوەڕۆکی پۆدکاستەکانی فانتازیا لەگەڵ پۆدکاستەکانی زانستی خەیاڵیدا دەچێتە سەر یەک. ئەم دوو ژانرە زۆرجار لەژێر ناوی پۆدکاستەکانی زانستی خەیاڵی و فانتازیادا بەیەکەوە گرووپ دەکرێن، کە ھەندێکجار کورت دەکرێنەوە بۆ پۆدکاستەکانی زانستی خەیاڵی/فانتازیا یان بە سادەیی ئێس ئێف ئێف.[٤][٥] ھەندێک نموونەی پۆدکاستەکان کە ھەردوو بابەتی زانستی خەیاڵی و فانتازیا دەگرێتەوە بریتین لە SFF Yeah! , The SFF Audio Podcast. [٦] دوو لە درێژترین پۆدکاستەکانی زانستی خەیاڵی و فانتازیا، تا ساڵی ٢٠٢١،[٧] لە (شمشێر و لەیزەر) و پۆدکاستەکەی گۆڤاری کلارکس وۆرلد، کە ھەردووکیان لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە بە بەردەوامی ئەڵقەکانیان بڵاودەکەنەوە[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ SFEley (July 5, 2007). "Welcome!". PodCastle (بە ئینگلیزی). Escape Artists. Archived from the original on November 27, 2020. Retrieved February 27, 2021.
  2. ^ Manente, Kristina (April 21, 2019). "12 High Fantasy Podcasts That'll Take You on an Adventure During Your Commute". SyFy Wire (بە ئینگلیزی). SyFy. Archived from the original on January 6, 2021. Retrieved February 16, 2021.
  3. ^ Williams, Wil (August 3, 2018). "7 Fantasy Podcasts Beyond "The Adventure Zone"". Discover Pods (بە ئینگلیزی). Archived from the original on January 24, 2020. Retrieved February 16, 2021.
  4. ^ Pulliam-Moore, Charles (April 10, 2020). "10 Sci-FI and Fantasy Podcasts That Will Give Your Ears and Mind a Treat". Gizmodo Australia (بە ئینگلیزی). Pedestrian Group. Archived from the original on February 19, 2021. Retrieved February 16, 2021.
  5. ^ Krishna, Swapna (September 14, 2017). "6 Narrative Sci-FI Fantasy Podcasts to Put in Your Ears". SyFy Wire (بە ئینگلیزی). SyFy. Archived from the original on September 28, 2020. Retrieved February 16, 2021. ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Martin, Emily (May 11, 2020). "Science Fiction Podcasts: 15 You Can Listen to Right Now". Book Riot (بە ئینگلیزی). Riot News Media Group. Archived from the original on February 9, 2021. Retrieved January 28, 2021.
  7. ^ "Issue 21". Clarkesworld Magazine (بە ئینگلیزی). Wyrm Publishing. June 2008. ISSN 1937-7843. Archived from the original on November 12, 2020. Retrieved February 27, 2021.
  8. ^ Belmont, Veronica (February 4, 2008). "The Sword and Laser Podcast". Sword & Laser (بە ئینگلیزی). Frogpants Studios. Archived from the original on January 11, 2020. Retrieved February 27, 2021.