وتووێژ:خەیاڵی زانستی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

fiction ڕێک بەرامبەری چیڕۆکە. --Aza (لێدوان) ‏٠٧:٥٣، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: ئەی پێشنیارت بۆ story چییە؟!--چالاک وتووێژ ‏١٤:٠٠، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:سڵاو story یا narrative ئەبێتە حەکایەت. حەکایەت واتە نەقڵ، گێڕانەوە. چیرۆک واتە شتێکی ناڕاست و چێکراوی زەین و خەیاڵ. ھەر چیرۆکێ حەکایەتی خۆی ھەیە، واتە نەقڵ ئەکرێ و ئەگێڕدرێتەوە.--Aza (لێدوان) ‏١٨:٣٣، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza:سڵاو. ئەی fable و tale دەبن بە چی؟--چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٣، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
fiction چ پەیوەندییەکی بە چیرۆکەوە ھەیە؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٣:٤١، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ھیچ شتێک بە fact نازانم ھەتا خۆم بیری لێ نەکەمەوە. بە تایبەت لەم زمانەی ئێمەدا کە ھەمووی ھەڵەیە نابێ ھیچ بە ڕاست بزانی. ڕەنگە بەڕاستی ئەو شتەی ئێمە پێی دەڵێین چیرۆک یان دەڵێین فلانی چیرۆکنووسە لە ئینگلیزیدا پێی بڵێن Fiction. لەوانەیە تێکەڵاوییەک ھەبێ لە نێوان پێناسەی Fiction و Storyدا. بۆ نموونە ئێمە دەڵێین کورتەچیرۆک بەرامبەری Short story بەڵام لە پێناسەی Short storyدا ھاتووە A short story is a piece of prose fiction that can be read in one sitting. نازانم ئاڵۆزییەک ھەیە دەبێ ئەمانە روون بکرێنەوە story، narrative، tale، fable و fiction.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٢، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: ڕاس ئەکەیت. چیرۆک بۆ story باشە. حیکایەتیش ھەمان fable -ە، لە فەرھەنگی زاراوەی ئەدەبیی بەختیار سەجادیشدا ھەر وا ھاتووە. بۆ fiction -یش نووسیویە: چیرۆک، بەرھەمی خەیاڵکرد. من خەیاڵکردم زۆر پێ باشە. --Aza (لێدوان) ‏٠٩:٣٩، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵڵا fictional دەبێتە خەیاڵی و بەم پێیە fiction دەبێتە خەیاڵ. ھەڵبەت ڕەنگە تۆزێک گرفتی ھەبێ خەیاڵ بەتەنیا.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥٠، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: زۆرم بابەت و نووسراوە خوێندەوە. ھەندێ لەمانە ھەر بەرامبەریان نییە لە فارسی و عەرەبی و کوردی و زمانەکانی تری دەوروبەری ئێمەدا. بۆ نموونە فابل. چونکە قەت لە مێژووی ئەدەب و وێژەماندا شتی وامان نەبووە. ئەمانە چەشنگەلی ئەدەبین لە ئەورووپا و ڕۆژاوادا و دەبێ ھەر بەو ناوەوە ئێمەش دایان نێین. --Aza (لێدوان) ‏١٢:٣١، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza:، @Calak:- لە کوردیدا فەیبڵی زۆرمان هەیە. ئەوەیە کە پێی دەڵێن ڕاس/ڕاز. ناوەرۆک و بەسەرهاتەکانی تا ڕادەیەک لە فەیبڵی ئەورووپی دەچێت (کاراکتەرەکانی مام ڕێوی و ورچ و گورگ و مرۆڤ و دێو شتی وان). ڕاسی کورد لە ژانردا دەکەوێتە نێوان fairy tale و fable. هەردوو جۆریمان هەیە. ئەوەی لە فابلدا نووسراوە کە ئەم چیرۆکانە پەیامێکی ئەخلاقییان هەیە زۆر ئەورووپییە، ئەگەرنا بۆ نموونە ڕاسی کوردی یا هیندی لزوومەن پەیامێکی ئەخلاقییان پێ نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:١١، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: سپاس. بەڵێ دەمزانی ڕاز لە ھەندێک بنشێوەزاردا بە مانای «جیڕۆک»ە بەڵام نەم دەزانی ماناکەی بەوردی چییە و بە چی دەڵێن ڕەنگە ئێوە باشتر بزانن. ئەم وشەیە لە ھەورامیشدا ھەیە [١]. چالاک وتووێژ ‏٠٦:٢٢، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: سپاس هاوڕێ. بەڵێ، وایە. ڕاستییەکەی ئێمە پێی دەڵێین ڕاس (بە گۆکردنی ڕاز نەمبیستووە). وەک ئەوەی لێرە نووسراوە. بەڵام ڕازیش نووسراوە وەک لە کتێبی کاڵەبەیدا ئاماژەی پێکراوە. نازانم کامیان ڕەسەن و ڕاستترە، بەڵام بوونی هاوکاتیان ئاساییە چون لە کوردی و زۆر زمانی تردا دەنگی /s/ و /z/ جێگۆڕکێ دەکەن وەک دەرس/دەرز ئاسمان/ئەزمان. لە ڕووی ناوەرۆکە بڕێکیان زۆر نزیکن لە fairy tale، بەڵام بڕێکیشیان وەک فەیبڵ (بۆ نموون فەیبڵەکانی ئیساب en:Aesop's Fables) کاراکتەرەکانی حەیوانن و پلاتێکی سادەیان هەیە و بڕێک جار نەتیجەیەکی ئەخلاقیان هەیە، بۆ نموونەی ئەو ڕاسەی کە مام ڕێوی حەیوانەکان دەبا بۆ حەج و... پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٤٦، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]