بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حوسێن بن عەلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حوسێن بن عەلی
بە عەرەبی: ونعم
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٨٥٣
ئەستەمبوڵ، تورکیا
مردن٤ی حوزەیرانی ١٩٣١(١٩٣١-٠٦-٠٤) (٧٨ ساڵ ژیاوە)
عەممان، ئوردن
شوێنی ناشتنمزگەوتی ئەقسا
باوکعەلی بن محەممەد بن عەبدولعەین
دایک؟
ھاوسەرعادیلە خانم
منداڵعەبدوڵڵای یەکەم، عەلی بن حوسێن، فەیسەڵی یەکەم، زەید بن حوسێن
خێزانھاشمییەکان
زمانی زگماکیزمانی عەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی، زمانی تورکیی عوسمانی
پیشەخەلیفە
پۆستەکانپاشای حیجاز، شەریفی مەککە، خەلیفە
قوتابییAl-Shanqaiti al-Tarkazi، Ahmad Zayni Dahlan
پێشگرێکی شەرەفمەندانەشەریف
نەژادعەرەب
ئایینئیسلام
ناکۆکیشۆڕشی گەورەی عەرەب

شەریف حوسێن بن عەلی بن محەممەد ئەلھاشمی (١٨٥٤ – ٤ی حوزەیرانی ١٩٣١)،[١] دامەزرێنەری شانشینی حیجاز، سەرکردەی ڕاپەڕینی گەورەی عەرەبی لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، و یەکەم کەس بوو کە داوای سەربەخۆیی عەرەبی کرد لە حوکمڕانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی. بنەچەی بۆ ئەشرافەکانی بەنی ھاشمی قوڕەیشەوە دەگەڕێتەوە و نازناوی «پاشای عەرەب»ی لێنراوە.

لە ساڵی ١٨٥٣ لە ئەستەمبووڵ لە دایکبووە لە کاتێکدا باوکی لەوێ بووە خوێندنی سەرەتایی لەوێ وەرگرتووە، پاشان گەڕاوەتەوە بۆ مەککە و لەژێر چاودێری مامیدا ژیاوە، کە ئەویش لێی نزیک بووەتەوە و ھەندێک ئەرکی پێ سپارد. داوای ڕزگاربوون لە دەسەڵاتی دەرەکی و گەیشتن بە سەربەخۆیی عەرەبی دەکرد، بۆیە لە پێناو سەربەخۆیی عەرەبیدا شۆڕشی چەکداری دژی دەوڵەتی عوسمانی سەرکردایەتی کرد. لە ساڵی ١٨٩٣ دوای ناکۆکی لەگەڵ مامی عەون ڕەفیق دوورخرایەوە بۆ ئەستەمبووڵ و بۆ ماوەیەک لەوێ مایەوە تا لە ساڵی ١٩٠٨ وەک میری مەککە گەڕایەوە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وڵاتەکە چونکە ئاواتەخوازی سەربەخۆیی تەواوەتی عەرەب بوو.[٢]

ساڵی ١٩١٦ بە بەڵێنی پشتیوانی بەریتانیا بۆ سەربەخۆیی عەرەب، ڕاپەڕینی عەرەبی دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕاگەیاند و لیژنەی ئیتیحاد و تەڕەقی تۆمەتبار کرد بە پێشێلکردنی بنەما ئیسلامییەکان بە سنووردارکردنی دەسەڵاتی خەلیفە. دوای جەنگی جیھانیی یەکەم، حوسێن وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە جاڕنامەی بلفۆر و دەسەڵاتی بەریتانیا و فەڕەنسا بەسەر سووریا و عێراق و فەلەستین ڕەتیکردەوە پەیمانی ڤێرسای قبووڵ بکات. دواتریش ڕەتیکردەوە پەیماننامەی ئینگلیز و ھاشمی واژۆوو بکات، بۆیە کاتێک شانشینی ئەو لەلایەن ئیبن سعوودەوە ھێرشی کرایە سەر، بەریتانیا چیتر پشتیوانی لێ نەدەکرد.[٣]

لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٢٤ کاتێک خەلافەتی عوسمانی ھەڵوەشایەوە، حوسێن خۆی وەک «خەلیفەی ھەموو موسڵمانان» ڕاگەیاند. کوڕەکانی بەناوی فەیسەڵ و عەبدوڵڵا لە ساڵی ١٩٢١ بە بوونە فەرمانڕەوای عێراق و ئوردن. دوای داگیرکردنی حیجاز لەلایەن سوپای ئەلسعوودەوە، لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٥، شەریف حوسێن تەسلیمی سعوودییەکان بوو و شانشینی حیجاز، شەریفی مەککە و خەلافەتی شەریفی کۆتایی ھات، حوسێن دەربەدەری قوبرس بوو، ئینگلیزەکان ھێشتییانەوە لای خۆیان و بیست ڕۆژ لە دیلێتیدا بوو تا پێش مردنی، تا گەڕایەوە بۆ عەممان بۆ لای کوڕەکەی عەبدوڵڵای یەکەمی ئوردن.[٤][٥]

دوای جەنگی جیھانیی یەکەم

[دەستکاری]

دوای شەڕەکە، عەرەبەکان خۆیان لەژێر سەدەکانی دەسەڵاتی عوسمانی ڕزگار کرد. کوڕی حوسێن بەناوی فەیسەڵ پاشای سووریا بوو، بەڵام ئەم دەسەڵاتە تەمەنی کورت بوو، بەو پێیەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەژێر دەسەڵاتی فەڕەنسی و بەریتانیدا بوو. پاشان حکوومەتی بەریتانیا فەیسەڵ و عەبدوڵڵای برای کردە پاشای عێراق و ئوردن.[٦]

شەریف حوسێن تا ساڵی ١٩٣١ لە قوبرس مایەوە، نەخۆشییەکەی توندتر بوو، بۆیە لە کۆتایی مانگی ئایاری ساڵی ١٩٣١ گواسترایەوە بۆ عەممان. دەگوترا بەریتانیا ڕێگەی نەدا حوسێن قوبرس بەجێبھێڵێت تا خەریک بوو بمرێت، و دوا ڕۆژەکانی لەنێو منداڵەکانیدا بەسەر برد. حوسێن لە عەممان نەخۆش مایەوە تا شەوی پێنجشەممە ٤ی حوزەیرانی ١٩٣١ کۆچی دوایی کرد و ئەو ڕۆژە لە تەنیشت مزگەوتی پیرۆز لە قودس لە دەرەوەی گۆڕەپانی حەڕەمی قودسی بە خاک سپێردرا. دەگوترا حوسێن لە یەکێک لە ژوورەکانی حەوشەی مزگەوتەکەدا بە خاک سپێردرا، لەسەر پەنجەرەی ژوورەکەش نووسرابوو: «ئەمە گۆڕی فەرماندەی ئیمانداران حوسێن بن عەلییە». ڕۆژنامە عەرەبییەکان بە بایەخەوە ھەواڵی تەندروستی حوسێنیان بڵاودەکردەوە، لەوەوە دەرکەوت حوسێن لەکاتی ھاتنی بۆ عەممان زۆر نەخۆش بوو، تا مردنی لە کاتژمێر ٠٣:٣٠ پێش بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی حوزەیرانی ١٩٣١.[٧][٨][٩][١٠][١١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ نضال داوود المومني. الشريف الحسين بن علي والخلافة. p. 18.
  2. ^ gc.jo https://web.archive.org/web/20210807054959/https://gc.jo/content/159/تاريخ-الهاشميين. لە ڕەسەنەکە لە 7 أغسطس 2021 ئەرشیڤ کراوە. لە 2021-08-07 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  3. ^ https://web.archive.org/web/20221009234200/https://sayyidamiruddin.com/2013/08/13/sharif-husseins-proclamation-of-independence-from-turkey-27-june-1916/
  4. ^ https://books.google.iq/books?id=tdb6F1qVDhkC&pg=PA397&redir_esc=y
  5. ^ https://www.tandfonline.com/doi/full/10.1080/00263206.2019.1596895
  6. ^ https://www.pbs.org/lawrenceofarabia/players/hussein.html
  7. ^ عيسى السفري. فلسطين العربية بين الانتداب والصهيونية. ص. 100.
  8. ^ محمد جمال بيهم. قوافل العروبة. ص. 207.
  9. ^ عبد الكريم غرايبة. الثورة العربية. ص. 256.
  10. ^ محمد رفيع. مكة في القرن الرابع عشر الهجري. ص. 291.
  11. ^ نضال داوود المومني. الشريف الحسين بن علي والخلافة. ص. 406.