جەلال بایار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
(جەلال بایار)

"'جەلال بایار"' (به تورکیی ئیستانبولی: Mahmut Celâl Bayar) سیاسەتمەداری تورک و سێیەمین سەرۆک کۆماری تورکیا بوو. ئەو لە ۱٦ گۆڵانی ۱٨٨۳ لە دایک بووە.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

جەلال بایار لە گوندی ئوموربی سەر بە شاری جیملک نزیکی دەریای مەڕمەڕە لە ویلایەتی بورسا لە سالی ۱٨٨۳ لەدایک بووە. باوکی ماموستای زانستە ئیسلامیەکان بوو کە لە شاری لوم لە بولغاریا بەرەو تورکیا کوچ کرد. لە دوای ئەوەی جەلال خوێندنی قوتابخانە کوتایی هێنا، لە سەرەتا دا لە دادگای جیملک دا و دواتر لە بانکی کشتوکاڵی کە ئێستا لە باکە بەناوبانگەکانی تورکیایە وەک فەرمانبەر کار کرد. لە دوای ئەو لە بانکێکی ئەلمانی ب ناوی (دویچە ئوریانت) کار کرد.

ژیانی سیاسی[دەستکاری]

جەلال بایار لە سالی ۱۹۰٨ پەیوەندی به کومەڵەی ئیتحاد و تەرەقی کرد، و جەلال یەکێک لە ئەندامە چاڵاکەکانی ئەم کومەڵەیە بوو. هەروەها ئەو بوو بە سەرۆکی ڵقی ئەم کومڵەیە لە شاری ئیزمیر و بە هوی هاوکاریەکانی کۆلیژێکی کچانە و وێستگەیەکی شەمەندەفڕ دامەزڕا. لە سالی ۱۹۱۹ جەلال بایار بە نوێنەرایەتی خەڵکی ساروهان مانیسای ئەمڕو بوو بە ئەندام لە پەڕلەمانی عوسمانی لە ئیستانبوڵ، بەڵام کاتێک کە سۆڵتانی عوسمانی دەستوەردان لە ناو دەستوری دەولەت دا کرد، بە دیدی بایار ئەم کارە پێچەوانەی نسشتمانپەروەریە، لە بەر ئەم هویە لە سالی ۱۹۲۰ رو لە ئەنقەرە کرد و پەیوەندی به موستەفا کەمال پاشا کرد تاکو بەشداری لە بزووتنەوەی سەربەخوویی تورکیا بکات. دواتر بایار لە ناو (ڕێکخڕاوی پاراستنی مافەکانی ئەنادوڵ و روملی) بوو بە ئەندامێکی کارا و ئەمە یەکێکە لەو ڕێکخڕاوانەی کە لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم دامەزڕا. دواتر لە لایەن خەڵکی بۆرسا بوو بە نوینەر لەناو ئەنجونمەنی نیشتمانی گەورەی تورکیا کە تازە دامەزڕا بوو. لە هەمان سال دا بوو بە جێگری وەزیری ئابووری حکومەت و لە ۲۷ شوباتی ۱۹۲۱ خوی بوو بە وەزیری ئابووری و لە سالی ۱۹۲۲ همان سال نایب وزیر اقتصاد دولت شد و در ۲۷ فوریه ۱۹۲۱‌ خود وزیر اقتصاد شد و لە سالی ۱۹۲۲ وەک ڕاوێژکاری عیسمەت ئینۆنو بەشداری لەو شاندەی تورکیا دا کرد کە بو مەرەمی بەستنی کۆنگرەی ئاشتی بەرەو شاری لۆزان بەڕێکەوت. لە هڵبژاردنەکانی سالی ۱۹۲۳ جەلال بایار بە نوێنەرایەتی خەڵکی شاری ئیزمیر سەرکەوت بو پەڕلەمانی تورکیا و لە ۲٦ ئابی ۱۹۲۴ بایار یەکەمین بانکی نیشتمانی لە ئەنقەرە دامەزراند و تا سالی ۱۹۳۲ بڕێوەبەری ئەو بانکە بوو. لە ۲۵ تشرینی یەکەمی ۱۹۳۷ موستەفا کەمال ئەتاتورک ئەو وەک سەرۆک وەزیری نویەمین حکومەت دانا لە دوای ئەوەی عیسمەت ئینۆنو دەست لەم پوستەی بەردا و تا کاتی مەرگی ئەتاتورک لە سالی ۱۹۳٨ لە پوستی سەرۆک وەزیری دا مایەوە. لە دوای مردنی ئەتاتورک، عیسمەت ئینۆنو لە هەمان سال دا بوو بە سەرۆک کوماری تورکیا. بایار لە ۲۵ کانوونی دووەمی ۱۹۳۹ دەست لە کارکێشانەکەی لە پوستی سەرۆک وەزیریی پێشکەش بە سەرۆک کۆمار کرد لە دوای ئەوەی کە ناکۆکی سیاسی لە نێوان ئەو و عیسمەت ئینۆنو دا پەیدا بوو. جەلال بایار تاکو سالی ۱۹۴۵ ئەندامی پارتی کۆماریی گەل بوو بەلام لە ۲۷ کانوونی دووەمی ۱۹۴٦ پارتێکی نوێ بە ناوی پارتی دیموکرات کە پارتێکی ئیسلامی پارێزکار بوو بە هاوکاری عەدنان مەندەرس و فوئاد کۆپڕولو و ڕەفیق کۆڕاڵتای دامەزراند. ئەم پارتی نوێیە لە هەلبژاردنەکانی ۱۴ گۆڵانی ۱۹۵۰ سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەستی هێنا و لە سەرجەمی ۴٨۷ کورسی پەڕلەمانی ۴۰٨ بە دەست هێنا و پەڕلەمانی تورکیا کە زۆرینەکەی لە دەستی پارتی دیمۆکرات دا بوو جەلال بایار وەک سەرۆک کوماری تورکیا هەلبژارت. لە هەلبژارتنەکانی ۱۹۵۴ و ۱۹۵۷یش بایار وەک سەرۆک کۆماری تورکیا هەڵبژێردڕا کە بەم شێوەیە بایار بو ماوەی ۱۰ سال لە سالی ۱۹۵۰ تاکو ۱۹‎٦۰ سەرۆک کۆماری تورکیا بوو و لەم ماوەیەدا عەدنان مەندەریسیش سەرۆک وەزیری تورکیا بوو.

کودەتای سەربازی[دەستکاری]

لە روژی ۲۷ گۆڵانی ۱۹٦۰ لەشکەری تورکیا کودەتایەکی لەشکەری لە دژی حکومەتی جەلال بایار ئەنجام دا و لە ئەنجامی ئەم کودەتایە دا حکومەتی مەندەریس هەڵوەشێندڕا و کودەتاچیەکان سەرۆک کۆمار جەلال بایار و سەرۆک وەزیر عەدنان مەندەریس و چەند کەسێک لە ئەندامانی حکومەتەکەی و پارتی دیموکرات رەوانەی گزیرتەی یاسادا لە دەریای مەڕمەڕە کردن و ە روژی ۱۰ حوزەیرانی هەمان سال دا ئەوان ڕادەستی دادگای دەولەت کران و دادگای باڵای دەولەت جەلال بایار و عەدنان مەندەریس بە پێشێڵ کردنی یاسا و دەستوری دەولەت تاوانبار کران و لەگەل ۱۵ کەسی دیتر لە ۱۵ ئەیلولی ۱۹٦۱ بە سێدارەدان حوکم دڕان. بەڵام لیژنەی لەشکەریی دەسەلاتدار بڕیاری سێدارەدان لە سەر عەدنان مەندەریس و بولاتکان و زورلو جێبەجێکران و حوکمی جەلال بایار و ۱۲ کەسی تر گۆردڕان و بە پلەیەک داشکاندن و بە زیندانی هەتاهەتایە حوکم دڕان و بایار بو زیندانێک لە قەیسەری گواستران، بەڵام لە روژی ۲۷ تشرینی دووەمی ۱۹٦۴ لەبەر نەخوشیێکی سەخت ئازاد کڕا.

سالەکانی کوتایی و ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

لە سالی ۱۹٦٦ بە شێوەیەکی فەرمی لە لایەن حکومەتەوە لێبوردن بوی دەرچوو و هەموو مافەس سیاسیەکانی بوی گەڕاندنەوە. بایار داوایەکی حکومەت ڕەد کرد کە تێدا داوایان لێکردبوو کە ببێتە ئەندام لە ئەنجومەنی پیرانی تورکیا، و ئاشکرای کرد کە هەموو کەسێک شایستەی ئەم پوستە نیە و ئەو کەسەی کە ئەم پوستەیەی هەبێ دەبێت لە لایەن گەلی تورکیاوە هەڵبژێردڕێت. جەلال بایار لە ۲۲ تەباخی ۱۹٨٦ و لە تەمەنی ۱۰۳ دا کۆچی دوایی کرد. بایار باوکی سێ منداڵ بوو: (Refii 1904-1940)، (Turgut 1911-1983)، (Nilüfer 1921). گەورەترین منداڵی بایار (Refii) بەڕێوەبەری گشتی کومپانیای Reinurance بوو و هەروەها ڕوژنامەنووس بوو و ڕوژنامەی گەل لە سالی ۱۹۳۹ تاکو ۱۹۴۱ لەگەڵ جەمال کوتای دا بڵاو کرد. کچی بایار بە ناوی (Nilüfer) که لەگەڵ کەسێک بە ناوی (Ahmed Ihsan Gürsey (1911-2008 هاوسەرگیری کرد، نوێنەری خەڵکی کوتاهیه لە پارتی دیموکرات لە نێوان سالەکانی ۱۹۴۶ تا ۱۹۶۰ بوو و نوێنەری بورسا لە پارتی داد عدالت لە نێوان سالەکانی ۱۹۶۵ و ۱۹۶۹ و هەروەها نوێنەری ئیستانبول لە پارتی دیموکراتیک لە نێوان سالەکانی ۱۹۷۳ و ۱۹۷۵ و دواتر لە پارتی داد ل نێوان سالەکانی ۱۹۷۵ و ۱۹٨۰ بوو. بایار لە سەردەمی ژیان و لە دوای ژیانیش چەندین ناسناو و شانازیەک وەرگرتووە لەوانە:

  • لە سالی ۱۹۵۴ ناسناوی دکتورای شانازی لە زانکوی بلگراد وەرگرت.

‌*سالی ۱۹۵٨ زانکوی ئازادی بەرلین ناسناوی دکتورای بە جەلال بایار بەخشی.

  • زانکوی جەلال بایار لە شاری مانیسا لە سالی ۱۹۹۲ دامەزڕا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]