جەسان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەسان
جصان - Jasan
Map
شارەدێی جەسان
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
(ناوچە جێناکۆکەکان)
پارێزگاواسیت
قەزابەدرە
ناحیەجەسان
بەرزایی
٣٨ مەتر (١٢٥ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢٥٬٠٠٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(فەیلی) و عەرەبی
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

جەسان یەکێک لە شارەدێیەکانی قەزای بەدرە، لە پارێزگای واسیت، ناوەندی ناحیەی جەسانە. شارەدێیەکە لەسەر گردێک دروستکراوە. ٧٠ کم لە شاری کووتەوە دوورە و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٢٥ ھەزار کەسە لە نەتەوەی کورد و کەمینەی عەرەبن، بووە بە ناوەندی ناحیە بە ئیرادەی شاھانە لە ساڵی ١٩٢٩ دروستکراوە.[١]

ناحیەی لاوەکیە پشت بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەبەستێت، ھەروەھا (ھۆری شویجەی) ھەیە کە لە ڕۆژئاوای ناحیەکە تا نزیکەی ١٨ کم لە ڕۆژھەڵاتی کووت درێژ دەبێتەوە. یەکێکە لەو ئاوانەی کە لە وەرزی زستاندا فراوان دەبێت لە ئەنجامی باران بارین و دابەزینی ئاوی ڕووباری کەلال.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]