ژێرخان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ژێرخان
لقیپێکھاتە
بەشێکە لەئابوور، کۆمەڵگە، logistics
بابەتی لاوەکیinfrastructure and economics
بازنەی ژیانی ژێرخان بە کورتی
ڕێگەکان و ڕێوبان لە ژێر خانە گرنگەکان هەر وڵاتێکن
بەنداوەکان نموونەیەکن لە ژێرخانە گشتییەکان.

ژێرخان (بە ئینگلیزی: Infrastructure) بە ئەو پێکھاتانە و سیستەمانە دەوترێت کە لە وڵات یان شارێکدا وەکوو بناغەیەک بۆ پەرە سەندنی ئابووری و بەڕێوە چوونی ژیانی خەڵک پێویستن. دوو جۆری سەرەکیی ژێرخانەکان بریتین لە ژێرخانی نەرم و ژێرخانی سەخت. ژێرخانی نەرم بریتین لەو ژێرخانانە کە بوونی فیزیکییان نیە وەکوو سیستەمی پەروەردە و سیستەمی تەندروستیی شارێک یان وڵاتێک. بەڵام ژێرخانی ڕەق ئەو پێکھاتانەن کە بوونی فیزیکییان ھەیە، بۆ نموونە وەکوو بەنداو، سیستەمی زێراب و سیستەمی ڕێگەکانی شار یان وڵاتێک. چۆنیەتیی بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی ژێرخانەکان یەکێک لە دڵەڕاوکێ سەرەکییەکانی حکوومەتەکانە لە سەدەی بیست و یەکەمدا. بەم بۆنەیەوە زۆرێک لە وڵاتان دەستیان کردووە بە بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ژێرخانەکان.[١][٢]

بازنەی ژیانی ژێرخان[دەستکاری]

ژێرخانەکانیش وەک زۆر شتی تر بازنەیەکی ژیانیان ھەیە. بازنەی ژیانی ژێرخانەکان بە کورتی پێک دێت لە پلان، کردنەوە، نۆژەنکردنەوە و لەناوبردن یا دووبارە کردنەوە. بازنە بەو واتایەی کە لە دوایی ژیانیاندا تیا ناچن بەڵکوو، سەر لە نوێ دروست دەکرێنەوە یا زبڵەکانیان لە پڕۆژەیەکی تردا بە کار دەھێنرێت. ژێرخانە فیزیکییەکان بێ نۆژەنکردنەوە زوو تێک دەشکێن و لە ناو دەچن، بەڵام کاتێک بە جۆرێکی سیستەماتیک ئاگادارییان لێ بکرێت، ڕەنگە بازنەی ژیانیان بۆ چەند سەد ساڵ درێژ بێتەوە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیی ئینگلیزی؛ نیسانی ٢٠١٥
  1. ^ Vanier, D., (2001), “Why Industry Needs Asset Management tools,” ASCE Journal of Computing in Civil Engineering, 15 (1), 35-43.
  2. ^ "El-Diraby, T. E., Kinawy, S., & Piryonesi, S. M. (2017). A Comprehensive Review of Approaches Used by Ontario Municipalities to Develop Road Asset Management Plans (No. 17-00281)". ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Mirza, S. (2007). “Danger Ahead: The Coming Collapse of Canada's Municipal Infrastructure,” Federation of Canadian Municipalities, Ottawa.