تەڵەبات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەڵەبات Talabat
بەردەستە بەعەرەبی ، ئینگلیزی
دامەزراندن٢٠٠٤
ناوچەی ڕاژەکراوکوێت، سعودیە، بەحرەین، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، عومان، قەتەر، میسر، ئوردن، عێراق
خاوەندیکیڤەری هیرۆ
دامەزرێنەر(ان)عەبدولعەزیز ئەللوغانی و خالد عوتەیبی
CEOتۆماس رۆدریگوێز
پیشەسازیئینتەرنێت
ڕاژەکانگەیاندی خواردن
فەرمانبەران>16,000

تەڵەبات (بە ئینگلیزی: Talabat) پلاتفۆرمی داواکردنی خۆراکی ئۆنلاینە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە کوێت دامەزراوە،[١][٢] و لە کوێت، سعودیە، بەحرەین، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، عومان، قەتەر، میسر، ئوردن، عێراق بەردەستە. تەڵەبات گەورەترین کۆمپانیای داواکردنی خۆراکە بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

مێژوو[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٤ کۆمپانیای بازرگانی گشتی و بەڵێندەرایەتی تەڵەبات لەلایەن عەبدولعەزیز ئەللوغانی و خالد عوتەیبی لە ووڵاتی کوەیت دامەزرا. ناوی "تەڵەبات" لە زمانی عەرەبیەوە وەرگیراوە و بە واتای "داواکاری" دێت.

لە ساڵی ٢٠١٢دا تەڵەبات فراوانتر بوو بۆ بەحرەین و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و عومان، لە ٢٠١٢ تاڵەبات بەرنامەی مۆبایلی خۆی بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بڵاوکردەوە.

لە ساڵی ٢٠١٥ تەڵەبات لەلایەن گروپی بازرگانی ئەلیکترۆنی ئەڵمانی جیهانی ڕۆکێت ئینتەرنێت بە بڕی ١٧٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کڕدرایەوە.

لە ساڵی ٢٠١٦دا، بازرگانی گەیاندنی خۆراکی ڕۆکێت ئینتەرنێت، لەنێویاندا تاڵەبات، چونە ژێر بازاڕی خۆراکی ئۆنلاین Delivery Hero ەوە ، هاوتەریب لەگەڵ ئەم کڕینەدا، عەبدولحەمید ئەل ئۆمەر وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەستبەکاربوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The war story behind Rocket Internet's acquisition of Kuwait's Talabat". Wamda (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-09-26.
  2. ^ "How did Kuwait produce some of the Middle East's largest exits?". Wamda (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-12-15.

https://en.wikipedia.org/wiki/Talabat