تۆم کلانسی ڕەینبۆو سیکس سیج

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تۆم کلانسی ڕەینبۆو سیکس سیج
پەرەپێدەریوبی سۆفت مۆنتریاڵ
بڵاوکەرەوەیوبی سۆفت
ئاوازدانەرBen Frost
Paul Haslinger لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
سەکۆپلەیستەیشن ٤
پلەیستەیشن ٥
ئێکس بۆکس وەن
مایکرۆسۆفت ویندۆز
ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس
گووگڵ ستادیا
بڵاوبوونەوە١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥
چەشنتەقەکەری تاکتیکی
شێوازتاک یاریزان
فرە یاریزان

تۆم کلانسی ڕەینبۆو سیکس سیج (بە ئینگلیزی: Tom Clancy's Rainbow Six Siege)یارییەکی ڤیدیۆیی تەقەکەری سەرھێڵە کە لەلایەن کۆمپانیای یووبیسۆفت مۆنتریاڵ پەرەی پێدراوە و لەلایەن یوبی سۆفت بڵاوکراوەتەوە. بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز و پلەیستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس وەن لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە، حەوت ساڵ دوای ڕەینبۆو سیکس: ڤێگاس و دوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە ناونیشانەکانی زنجیرەکە، بە ژێرنووسی The Patriots، لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز و پلەیستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس وەن بڵاوکرایەوە، ھەروەھا ڕێک پێنج ساڵ دواتر لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بۆ پلەیستەیشن بڵاوکرایەوە لە سەکۆکانی وەک پلەیستەیشن ٥ و ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس بەردەست بوو.[١][٢]

ڕەینبۆو سیکس سیج پاڵێوراو بوو بۆ چوار خەڵات و خەڵاتی باشترین نمایشی یاری و خەڵاتی باشترین دیزاینی کارەکتەریی و خەڵاتی باشترین یاری فرە یاریزانی سەرھێڵ لە ساڵدا و خەڵاتی باشترین و تەواوترین یاری فرە یاریزانی وەرگرت لە ڕووی بینراو و گرافیکەوە. یارییەکە بەگشتی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت و ستایشی زۆری لێکرا بەھۆی زیادبوونی گرنگیدان بە فرە یاریزان و کاتی یارییەکان، و گرنگیدانی بە تاکتیک و کاری تیپی، بەڵام ڕەخنەی زۆری لێگیرا بەھۆی نەبوونی سیستەمی بەرزکردنەوەی بەکارھێنەر.

ئەم یارییە سەرەتا فرۆشی خراپی بەخۆیەوە بینی، بەڵام دوای ماوەیەک کۆمپانیای یوبی سۆفت یاریزانی زیاتری بۆ ئەم وەشانە ڕاکێشا بەھۆی بەکارھێنانی سیاسەتی "game as a service" و پشتگیریکردنی ئەم یارییە بە بڵاوکردنەوەی پاکێجی زیادکراوەکانی بێبەرامبەر.

شوباتی ٢٠١٩ ئەم یارییە ٣٥٠ ملیۆن بەکارھێنەری ھاوکاتی تۆمارکردووە؛ و باسی یاری جی تی ئەی ٥ ناکەین کە ٦٨٨ ملیۆن بەکارھێنەری ھەبووە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە پلەی یەکەم و یاری فۆڕتنایت بە ٥٦١ ملیۆن بەکارھێنەر لە ١١ی ئازاری ٢٠١٩ لە پلەی دووەم و یاری ڕەینبۆو سیکس سیج بە نزیکەی ٣٥٠ ملیۆن یاریزانی سەرھێڵ لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩ بە شێوەیەکی نافەرمی لە پلەی سێیەم بوو و یاری کۆڵ ئۆف دیووتی واڕ زۆن لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ بە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن یاریزانی تۆمارکراو لە پلەی چوارەم و یاری ڕۆکێت لیگ بە زیاتر لە ٧٥ ملیۆن یاریزانی تۆمارکراو ڕیزبەندی ٥دایە لەنێوان پڕفرۆشترین یارییەکان کە لە مێژوو و جیھاندا بڵاوکراونەتەوە.

یاریکردن[دەستکاری]

یارییەکە جەختێکی زۆر لەسەر تێکدانی ژینگە و ھاوکاری نێوان ئەندامانی گرووپەکە دەکاتەوە. لە ھەر یارییەکدا لە نێوان دوو بۆ دە یاریزان دەتوانن بە دوو گرووپی شین و پرتەقاڵی ئامادەبن و ئەم دوو گرووپە بە یەکەوە لە دوو ڕۆڵی ھێرشبردن و بەرگری لە ھەر خولێکدا دادەنرێن. لە ھەردوو گرووپی بەرگریکار و ھێرشبەردا کەسایەتی گرووپە دژە تیرۆرەکان ھەن و توانای ھەریەکێک لەو کەسانە تایبەتە بەو کەسایەتییانە.[٣] ئەم تایبەتمەندییە ڕێگە بە ھەر کەسێک دەدات یارمەتی ھاوڕێکانی بدات بە ھەڵبژاردنی یەکێک لە کەسایەتییەکان و بەکارھێنانی ھێزی خۆی. یارییەکە دابەشکراوە بەسەر تاکە یاریزان و فرە یاریزان.[٤] لە بەشی تاک یاریزاندا، بە پێچەوانەی ناونیشانی ھەڵوەشاوەی ڕەینبۆو سیکس: پاتریووت کە تیشکی خستە سەر چیرۆک و گێڕانەوەی خۆی، ھیچ بەشێکی چیرۆک لەم ناونیشانەدا نییە و کورتە فیلمەکان بۆ بەکارھێنەر ڕوون دەکرێنەوە.[٥] چیرۆکی یارییەکە باس لە ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپی ڕەینبۆو دەکات لەگەڵ گرووپێکی تیرۆریستی بە ناوی دەمامکی سپی، کە بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی بارمتەگرتن و بایۆ-تیرۆریستیدا کردووە بۆ ئەوەی ئاژاوە لە چەند وڵاتێکدا دروست بکەن.[٦] ژنێک بە نازناوی «سیکس» (ئەنجێلا باسێت ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت) کە سەرۆکی گرووپی ڕەینبۆوە، داوا لە ئەندامانی گرووپەکە دەکات وەک قەڵغانێک بۆ خەڵکی بێ بەرگری لە بەرامبەر دەمامکی سپیدا مامەڵە بکەن و بەرگری لە خەڵک بکەن.[٧][٨]

لە بەشی فرە یاریزان (گەشەپێدەرەکان زیاتر سەرنجیان لەسەر یاریکردنی سەرھێڵە)، یارییەکە دابەشکراوە بەسەر دوو بەشی ئاسان و سەخت یان پلەدار، کە لە بەرامبەردا دابەش دەکرێن بۆ سێ بەش، بارمتەکان لە سەرەتای ھەر سێ جۆرەکەدا ناوچەی بۆمبەکە داگیر دەکەن، یارییەکە بەم جۆرەیە کە لە کاتی ئامادەکاریدا کە بۆ ماوەی نزیکەی دە چرکە تا خولەکێک، یاریزانە ھێرشبەرەکان دەبێت شوێنی بارمتەکان و بۆمبەکان و ئەو ناوچەیە بدۆزنەوە کە دەبێت بە ئۆتۆمۆبیلە بێ شۆفێرەکان بگیرێن، یاریزانە بەرگریکارەکانیش دەبێت ڕێگری لەم کارە بکەن بە لەناوبردنی ئۆتۆمۆبیلە بێ شۆفێرەکان (لەناوەوە ناوچەکەدا) و ناوچەکە بەھێز بکەن.[٩] دوای ئەم ماوەیە قۆناغی ئۆپەراسیۆن لە یەک بۆ دە خولەکەوە دەست پێدەکات و ھێرشبەرەکان دەبێت بارمتەکان ڕزگار بکەن یان بۆمبەکە لە ماوەی دیاریکراودا پووچەڵ بکەن.[١٠]

تاک یاریزان[دەستکاری]

لەم بەشەدا دە ھەنگاوی مەشقکردن ھەیە کە یاریزانە نوێیەکان دەتوانن پەیڕەوی لێبکەن بۆ ئاشنابوون بە حاڵەتەکان و میکانیکی پرۆسەی یارییەکە و ژمارەیەک جەنگاوەر و تواناکانیان.[١١] ئەم بەشە بەھۆی نەبوونی چیرۆکێکی تەواوەوە دۆخی پڵۆت (چیرۆک)ی نییە، بەڵام ڕوونکردنەوە و ڤیدیۆکانی پەیوەست بە قۆناغەکان یاریزانەکان بە چیرۆکی یارییەکە ئاشنا دەکەن.[١٢][١٣] ھەموو بەش و قۆناغەکانی ئەم بەشە تاک یاریزانن و دەتوانرێت بە بێ ھێڵ یاری پێبکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دوا قۆناغی ئەم بەشە بە ناوی «بەشی پێنجەم»ە کە لەم بەشەدا پێویستی بە ھێڵی ئینتەرنێت ھەیە و پێویستی بە ھاوکاری چوار ھاوڕێی تر ھەیە بۆ تەواوکردنی.[١٤]

فرە یاریزان[دەستکاری]

بارمتە: لەم بەشەدا بارمتەیەک لە یارییەکەدا ھەیە، پێویستە یاریزانە ھێرشبەرەکان بارمتە بدۆزنەوە و لە خاڵە تایبەتەکانی نەخشەکەدا ئازادیان بکەن، یاریزانە بەرگریکارەکانیش دەبێت ڕێگری لەم کردارە بکەن.[١٥] ھێرشبەران و بەرگریکاران دەبێت ئاگاداری بارمتەکە بن و ڕێگری لە کوشتنی بکەن (بەتایبەت ھاوڕێکانی تیپەکە). لەم بەشەدا یاریزانە ھێرشبەرەکان دەتوانن ھەموو بەرگریکارەکان لەناوببەن یان بارمتەکان ئازاد بکەن، بۆیە ھێرشبەران توانای جووڵاندنی بارمتەکانیان ھەیە، بەڵام بەرگریکارەکان ئەم توانایەیان نییە.[١٦]

گرتنی ناوچەکە: لەم بەشەدا یاریزانە بەرگریکارەکان دەبێت بارێکی مەترسی زیندەیی بپارێزن. یاریزانە ھێرشبەرەکان دەبێت ھەوڵبدەن ھەموو بەرگریکارەکان لەناوببەن یان ناوچەی دڵخوازیان ھەبێت لە کاتێکی دیاریکراودا. بەرگریکاران بە بوونیان لە ناوچەکەدا دەبێت ڕێگری بکەن لە گرتنی ناوچەکە لەلایەن ھێرشبەران.[١٧]

بۆمب: لەم بەشەدا یاریزانانی ھێرشبەر دەبێت لە ماوەیەکی دیاریکراودا دوو بۆمب پووچەڵ بکەن. بە پێچەوانەی دوو بەشەکەی پێشوو ئەگەر یاریزانە بەرگریکارەکان ھەموو ھێرشبەرەکان لەناوببەن بەڵام پووچەڵکردنەکە چالاک بوو، دەبێت یەکێک لە بەرگریکارەکان پووچەڵکردنەوەکە بدۆزێتەوە و لەو ماوەیەی کە دەمێنێتەوە دەبێت لەکاری بخات.[١٨]

ڕاوکردنی تیرۆریستان: لەم بەشەدا بە بەشێکی جیا دادەنرێت. لەم بەشەدا یاریزان دەتوانێت بە تەنیا یان بە ھاوکاری ھاوڕێکانی لە دژی تیرۆریستان (game bots) شەڕ بکات. لەم بەشەدا وەک لە بەشی فرە یاریزاندا فڕێدانی بۆمب، ئازادکردنی بارمتە یان پاراستنی ھەیە، بەڵام لەبری داگیرکردنی ناوچەکە دەبێت یاریزانەکان ھەموو تیرۆریستان لە تەواوی نەخشەکەدا لەناوببەن.[١٩][٢٠]

دۆخی زۆمبی: ئەم بەشە بۆ یەکەمجار لە وەرزی یەکەم و ساڵی سێیەمی ئەم یارییە لە پاکێجی زیادکراوی ئۆپەراسیۆنی کایمێرا بە ناوی Outbreak بڵاوکرایەوە و بۆ ماوەی سی ڕۆژ لەسەر سێرڤەرەکانی ئەم یارییە دانرا. بە پێچەوانەی وەشانی ئەسڵی، ئەم بەشە کورتە چیرۆکێکی دەگێڕایەوە (ھەم لە فیلمەکان و چ لە پرۆسەی یارییەکەدا) و تێیدا وەک بەشەکانی دیکە زۆر سەرنجی لەسەر ھاوکاری گرووپی بوو. بە ئیلھام وەرگرتن لە یارییە بەناوبانگەکانی وەک لێفت فۆڕ دێد، دروستکەران ژمارەی یاریزانەکانیان لەسەر نەخشەکە زیاد کرد بۆ سێ یاریزان. ھەروەھا ژمارەی کارەکتەرە ئامادەبووەکانی ئەم بەشە زۆر کەمتر بووە لە کارەکتەرە ئامادەبووەکانی بەشەکانی تر. ھەرچەندە ئەم بەشە وەک دۆخی زۆمبی ئەم زنجیرەیە ناودەبرێت، بەڵام بە پێچەوانەی یارییەکانی تری وەک لێفت فۆڕ دێد یان کۆڵ ئۆف دیووتی، بەشی زۆمبییەکان زۆر گرنگی بە بەشی مانەوەی کارەکتەرەکان دەدات، بەڵام بەشی Outbreak زۆر گرنگی بە لایەنەکانی مانەوەی کارەکتەرەکان نادا.[٢١]

ناوەرۆک[دەستکاری]

بەپێی یارییەکە گرووپی ڕەینبۆو گرووپێکی نێودەوڵەتییە و ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم گرووپە لەسەر ئاستی جیھانی ئەنجام دەدرێت، کەواتە نەخشەی جۆراوجۆر لە ھەموو جیھانەوە لە یارییەکەدا ھەیە. ھەروەھا کارەکتەرەکانی ئەم یارییە ھەموویان بەشێکن لە گرووپە دژە تیرۆریستییەکانی وڵاتە جیاوازەکانی جیھان.[٢٢] پێنج گرووپی سەرەکی GIGN, GSG9، FBI, SAS و Spetnaz لە یارییەکەدا لە وەشانی سەرەتایییەوە ھەیە، ھەریەک لە پێنج گرووپەکە چوار کارەکتەر یان جەنگاوەریان ھەیە، دوو کەس لە گرووپی ھێرشکردندان و دوو کەسیش لە گرووپی بەرگریدان.[٢٣] ھەروەھا دوو جەنگاوەر و نەخشەیەکی نوێ بەزۆری لە پاکێجە زیادکراوەکاندا زیاد دەکرێن کە پێی دەوترێت ئۆپیرەیشن.[٢٤][٢٥]

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

لە میانی پێشانگای میدیا و بازرگانی ئی-تری ٢٠١٤ وەشانی ئەلفای ئەم یارییە ناسێندرا و یارییەکە بە دوو شێوەی دابەشکردنی فیزیکی و دابەشکردنی دیجیتاڵی لە فرۆشگاکانی یوبی سۆفت کەنێکت و ستیم و فرۆشگا ئەلیکترۆنییەکانی دیکە بۆ یاریزانان بەردەست بوو.[٢٦] یووبی سۆفت سەرەتا ڕای گەیاند کە پشتگیری یارییەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ساڵی دووەمدا ڕاگەیەندرا کە ئەم پشتیوانییە بۆ ماوەی ساڵێکی تر بەردەوام دەبێت؛ بەڵام دیسان لە سەرەتای ساڵی سێیەمدا ڕاگەیەندرا کە ئەمجارە یارییەکە بۆ ماوەی دە ساڵ لەلایەن ئەم کۆمپانیایە پاڵپشتی دەکرێت، بەڵام ھیچ ھەواڵێک لەسەر وەشانی دووەمی ئەم یارییە نابێت.[٢٧] لەم خشتەیەی خوارەوەدا، ئەو پاکێجە زیادانەی کە بۆ یارییەکە بڵاوکراونەتەوە لە ساڵی ٢٠١٦ و دوای ساڵێک لە بڵاوبوونەوەی وەشانی ئەسڵی ناسێنراون. جگە لە ناساندنی کارەکتەری نوێ و نەخشە یان باشترکردن و گۆڕینی نەخشە کۆنەکان، ئەم پاکانە گۆڕانکاری لە پێکھاتەی گشتی یارییەکەدا (وەک یاریکردن یان دەنگی و زیادکردنی ڕووداوی تایبەت)یش دەھێنێتە ئاراوە.[٢٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Rainbow Six Siege Will Blast It's Way on To Stadia On June 30th". stadiasource.com (بە ئینگلیزی). Archived from the original on July 14, 2022. Retrieved 2022-07-14. ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Luna, Team (2022-01-12). "Coming Soon to Luna in January". Medium (بە ئینگلیزی). Archived from the original on July 14, 2022. Retrieved 2022-07-14.
  3. ^ McWhertor, Michael (June 4, 2015). "Meet Rainbow Six Siege's FBI SWAT operators". Polygon. Archived from the original on January 1, 2016. Retrieved June 25, 2015.
  4. ^ Cowen, Nick (June 13, 2014). "E3 2014: Rainbow Six Siege preview". The Guardian. Archived from the original on June 30, 2015. Retrieved June 25, 2015.
  5. ^ "Information about Renown and R6 credits". ubi.com. Archived from the original on January 11, 2018. Retrieved January 11, 2018.
  6. ^ Davenport, James (December 4, 2015). "Seven things I wish I'd known before starting Rainbow Six Siege". PC Gamer. Archived from the original on May 29, 2016. Retrieved May 29, 2016.
  7. ^ LeJacq, Yannick (November 14, 2015). "Why There Are No Respawns In The Next Rainbow Six". Kotaku. Archived from the original on December 6, 2017. Retrieved June 15, 2017.
  8. ^ Makuch, Eddie (October 15, 2014). "Why Rainbow Six Siege Doesn't Let You Respawn". GameSpot. Archived from the original on December 5, 2015. Retrieved June 25, 2015.
  9. ^ Burns, Steven (April 10, 2015). "Rainbow Six Siege alpha impressions". VideoGamer.com. Archived from the original on July 4, 2018. Retrieved July 4, 2018.
  10. ^ Buckeridge, Rory (June 12, 2014). "E3 2014: Rainbow Six: Siege details emerge as Ubisoft unveil explosive hostage situation shooter". Mirror.co.uk. Archived from the original on June 19, 2015. Retrieved June 25, 2015.
  11. ^ Hillier, Brenna (August 14, 2015). "Why Ubisoft put Spectator Mode in Rainbow Six: Siege". VG 247. Archived from the original on December 6, 2017. Retrieved June 15, 2017.
  12. ^ Devore, Jordan (June 17, 2014). "Ubisoft talks single-player in Rainbow Six: Siege". Destructoid. Archived from the original on June 22, 2015. Retrieved June 25, 2015. ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ Lahti, Evan (June 18, 2014). "Rainbow Six Siege interview: how destruction works, moddability, hostage design". PC Gamer. Archived from the original on July 1, 2015. Retrieved June 25, 2015.
  14. ^ Lien, Tracey (June 11, 2014). "Rainbow Six Siege lets you do damage in creative ways". Polygon. Archived from the original on June 27, 2015. Retrieved June 25, 2015.
  15. ^ Langshaw, Mark (April 28, 2015). "Hands-on with tactical, destruction-filled shooter Rainbow Six Siege". Digital Spy. Archived from the original on July 20, 2015. Retrieved June 25, 2015.
  16. ^ Lewis, Anne (June 11, 2014). "Rainbow Six Siege - Destruction, Fortification And Other Modes". Ubisoft. Archived from the original on July 1, 2015. Retrieved June 25, 2015. ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ Wong, Steven (April 10, 2015). "Rainbow Six: Siege Closed Alpha Impressions: What Hostage?". Shacknews. Archived from the original on July 1, 2015. Retrieved June 25, 2015.
  18. ^ Dawson, Bryan (January 4, 2016). "Rainbow Six Siege - Bomb Mode, Preparation and Action Phase Tips and Tricks". Prima Games. Archived from the original on August 8, 2016. Retrieved May 31, 2016.
  19. ^ Dawson, Bryan (January 4, 2016). "Rainbow Six Siege - How to Win in Secure Area Mode". Prima Games. Archived from the original on August 8, 2016. Retrieved May 31, 2016.
  20. ^ "Rainbow Six Siege: Operation Skull Rain goes to Brazil for two new operators". PC Gamer (بە ئینگلیزی). Archived from the original on December 6, 2017. Retrieved December 5, 2017.
  21. ^ Martin, Matt (September 30, 2015). "No Rainbow Six: Siege story campaign? Try lone wolfing Terrorist Hunt". VG247. Archived from the original on September 30, 2015. Retrieved September 30, 2015.
  22. ^ Prescott, Shaun (September 16, 2015). "Rainbow Six Siege will launch with 11 multiplayer maps". PC Gamer. Archived from the original on June 16, 2016. Retrieved May 31, 2016.
  23. ^ Chieng, Kevin (June 9, 2014). "Siege is the Next Rainbow Six Game". GameTrailers. Archived from the original on June 30, 2015. Retrieved June 25, 2015.
  24. ^ "Maps | Tom Clancy's Rainbow Six Siege | Ubisoft (US)". www.ubisoft.com (بە ئینگلیزی). Archived from the original on April 17, 2021. Retrieved 2021-03-23.
  25. ^ Mccaffrey, Ryan (March 30, 2015). "6 Thing We Think About Rainbow Six Siege". IGN. Archived from the original on June 11, 2016. Retrieved June 25, 2015.
  26. ^ Albert, Brian (June 9, 2014). "E3 2014: Tom Clancy's Rainbow Six Siege Revealed". IGN. Archived from the original on August 11, 2017. Retrieved June 15, 2017.
  27. ^ Makuch, Eddie (April 3, 2015). "Rainbow Six Siege PC Closed Alpha Starts Next Week". GameSpot. Archived from the original on December 9, 2017. Retrieved June 15, 2017.
  28. ^ Yin-Poole, Wesley (August 18, 2015). "Rainbow Six Siege delayed to December". Eurogamer. Archived from the original on August 11, 2017. Retrieved June 15, 2017.