تاھیر پاشا
| تاھیر پاشا | |
|---|---|
| وردەکاریی تاکەکەسی | |
| لەدایکبوون | ١٨٤٨ شکۆدەر، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی |
| مردن | ١٩١٣ (٦٤−٦٥ ساڵ ژیاوە) ئەستەمبوڵ، ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی |
| منداڵ(ەکان) | ٤ |
| خەڵاتەکان | |
| دڵسۆزی | سوپای عوسمانی |
| پلە | مرلیڤا |
تاھیر پاشا (لە دایکبووی ١٨٤٨ ‒ ١٩١٣ کۆچی دوایی کردووە[١]) ژەنەڕاڵێکی عوسمانی بووە (بە پلەی مرلیڤا) کە لە ناوچەی کرایێ چالاکی ھەبووە، کە ئێستا بەشێکە مۆنتینیگرۆی مۆدێرن؛ تاھیر پاشابە ڕەچەڵەک ئەلبانی بووە.[٢] لە ساڵانی کۆتایی ژیانیدا وەک پارێزگاری (والی) مووسڵ و بەتلیس کاری کردووە.[٣]
کورتە
[دەستکاری]تاھیر پاشا پێش ساڵی ١٨٧٦ چووەتە لای شازادەی جێنشینی عوسمانی و بووە بە متمانەپێکراوی، دوای ئەوەی شازادە بوو بە سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم تا کۆتایی دەسەڵاتی لەگەڵیدا مایەوە.[٢] لەوکاتەی عەبدولحەمیدی دووەم لە دەسەڵاتدا بوو، تاھیر پاشا سەرۆکایەتی پاسەوانی کۆشکی دەکرد و پلەی مارشاڵی بەدەست ھێنا، ئەمەش بەھۆی گەشەکردنی ھێزی پاراستن و بەرپرسیارێتییەکەیەوە بوو. تاھیر پاشا لە ساڵی ١٨٨٩ تا ١٨٩١ وەک والی مووسڵ لە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی کاری کردووە، پاشان بووەتە والی وان و بەتلیس.
پیشە
[دەستکاری]تاھیر پاشا لە دەوروبەری سەردەمی ڕاپەڕینەکانی تورکیا لە ساڵانی ١٩٠٦–١٩٠٧ لە شاری وانەوە گواسترایەوە بۆ بەتلیس.[٤] تاڵانکارییەکانی دژی گەلی کورد زۆر بوون، کاتەکانی بوجدەی قوتابخانە ئەرمەنییەکانی دەبڕی؛ ھەروەھا لە سەردەمی حوکمڕانیدا کوشتنەکان زیاتر بوون. چەندین جار بانگەوازی دەرکردنی تاھیر لەلایەن پێکھاتە کورد و ئەرمەنییەکان و بەتایبەتی فیدراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئەرمەنستان و کارمەندانی حکوومەتەوە ئاراستەی کۆمیتەی یەکێتی و پێشکەوتنی عوسمانی کرا. لە مانگی تەممووزدا ڕاگەیەندرا کە جێگرەوەی تاھیر، ئیسماعیل حەکی دەبێت کە وەلی ئەسگەتی بوو.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Sukran Vahide (١٦ی شوباتی ٢٠١٢). Islam in Modern Turkey: An Intellectual Biography of Bediuzzaman Said Nursi. SUNY Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٩١٤-٨٢٩٧-١.
- 1 2 Gawrych، George (٢٠٠٦). The Crescent and the Eagle: Ottoman rule, Islam and the Albanians, 1874–1913. London: IB Tauris. لاپەڕە ٨٣. ژپنک ٩٧٨-١-٨٤٥١١-٢٨٧-٥.
- ↑ William Warfield (١٩١٦). The Gate of Asia: A Journey from the Persian Gulf to the Black Sea. G. P. Putnam's Sons. لاپەڕە ١٤٧.
- ↑ Aykut Kansu (١٩٩٧). The Revolution of 1908 in Turkey. BRILL. لاپەڕە ٣٤٠. ژپنک ٩٠-٠٤-١٠٧٩١-٦.
- ↑ Dikran Mesrob Kaligian (٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١). Armenian Organization and Ideology under Ottoman Rule: 1908-1914. Transaction Publishers. ژپنک ٩٧٨-١-٤١٢٨-٤٨٣٤-٣.