بەکارھێنەر:Gejeluk/خۆڵەپەتانێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گاڤی
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو پابلۆ مارتین پایێز گاڤیرا
ڕێکەوتی لەدایکبوون (٢٠٠٤-٠٨-٠٥) ٥ی ئابی ٢٠٠٤ (تەمەن ١٩ ساڵ)
شوێنی لەدایکبوون لۆس پالاسیۆس ئی ڤیافرانکا، ئیسپانیا
باڵا ١٫٧٣ م
جێگای یاریکردن ناوەڕاست
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا بارسێلۆنا
ژمارەی یانە ٦
ئەزموونی گەنجی
لا لیارا
٢٠١٤–٢٠١٥ بێتیس
٢٠١٥–٢٠٢١ بارسێلۆنا
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠٢١ بارسێلۆنا بی ٣ (٠)
٢٠٢١– بارسێلۆنا ٣٤ (٢)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٨ ئیسپانیا ژ١٥ ٤ (١)
٢٠١٩–٢٠٢٠ ئیسپانیا ژ١٦ ٥ (٠)
٢٠٢١– ئیسپانیا ژ١٨ ٣ (٠)
٢٠٢١– ئیسپانیا ١٠ (١)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

پابلۆ مارتین پایێز گاڤیرا (بە ئیسپانی: Pablo Martín Páez Gavira؛ لەدایکبووی ٥ی ئابی ٢٠٠٤)[١][٢] ناسراو بە گاڤی (بە ئیسپانی: Gavi) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئیسپانییە، کە وەک ناوەڕاست یاری بۆ یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنای لا لیگا و ھەڵبژاردەی نەتەوەییی ئیسپانیا دەکات.[٣] بە یەکێک لە یاریزانە ھەرە ھیوابەخشانەکانی جیھان دادەنرێت،[٤][٥] لە ٢٠٢٢، کوڕی زێڕین و خەڵاتی کۆپای بەدەست ھێنا.

پیشەی یانەیی[دەستکاری]

ژیان و پیشەی سەرەتایی[دەستکاری]

گاڤی لە لۆس پالاسیۆس ئی ڤیافرانکای ئەندەلوسیا لەدایک بووە. لە یانەی تۆپی پێی لا لیارا کە یانەیەکی زێدی خۆیەتی، دەستی بە پیشەی وەرزشی کردووە، بۆ ماوەی دوو ساڵ لەوێ بووە، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٢. لەوێشەوە ڕووی لە ئەکادیمیای لاوانی ڕیاڵ بێتیس کرد و دوو وەرزی لەوێ بەسەر بردووە. ٩٥ گۆڵی بۆ یانەی لاوانی ڕیال بێتیس تۆمار کردووە.

بارسێلۆنا[دەستکاری]

پیشەی لاوی[دەستکاری]

لە ٢٠١٥، لە تەمەنی ١١ ساڵیدا گرێبەستی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا واژوو کرد.

لە ئەیلوولی ٢٠٢٠، یەکەم گرێبەستی پیشەگەری لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە واژوو کرد، و دەسبەجێ لە تیمی ژێر-١٦ ساڵەوە بۆ تیمی ژێر-١٩ساڵ بەرز کرایەوە. لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢١، لە یارییەکەی بەرانبەر لووسپیتەلێد لە یاریگەی خۆیاندا کە بە ئەنجامی ٦–٠ بردیانەوە، یەکەم یاریی خۆی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بی ئەنجام دا، لە خولەکی ٧٧ وەک جێگرەوەی نیکۆ گۆنزالێس ھاتە نێو یاریگە. لە ١٤ی ئازاری دواتردا، لە یاریی دێربی بەرانبەر ئێسپانیۆل بی لە یاریگەی شاری وەرزشیی دانی ژارکێ کە بە ئەنجامی ١-٠ بۆ بارسا کۆتایی ھات، یەکەم یاریی دەستپێکی خۆی لەگەڵ بارسا بی ئەنجام دا.

وەرزی ٢٠٢١–٢٢[دەستکاری]

لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢١، کە لە لا لیگا بە ئەنجامی ٢-١ لە خێتافێیان بردەوە یەکەم یاریی فەرمیی خۆی بۆ تیمی یەکەمی بارسێلۆنا ئەنجام دا و لە خولەکی ٧٣ جێگەی سێرجی ڕۆبێرتۆی گرتەوە. لە ١٨ی کانوونی دووەم، لە یارییەکەی ئێلچێ لە یاریگەی خۆیاندا کە بە ئەنجامی ٣-٢بۆ بارسێلۆنا کۆتاییی ھات، یەکەم گۆڵی خۆی بۆ یانەکە تۆمار کرد و ئەسیستێکشی دابین کرد.

وەرزی ٢٠٢٢–٢٣[دەستکاری]

لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، گاڤی لە یارییەکەی بەرانبەر ڕیال مەدرید لە یاریی کۆتاییی جامی سووپەری ئیسپانیا کە بە ئەنجامی ٣–١ بۆ بارسێلۆنا کۆتاییی ھات، گۆڵێکی تۆمار کرد و دوو ئەسیستیشی دابین کرد و وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشان کرا.

ئامارەکان[دەستکاری]

یانە[دەستکاری]

ھەتا ١ی شوباتی ٢٠٢٣[٦]
یارییەکان و گۆڵەکان بەپێی یانە، وەرز و کێبڕکێ
یانە وەرز خول جامی شای ئیسپانیا ئەورووپا ھی تر گشتی
ئاست یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
بارسێلۆنا بی ٢٠٢٠–٢١ سێگوندا دیڤیسیۆن بی ٢ ٠ ٢ ٠
2021–22 Primera División RFEF ١ ٠ ١ ٠
Total ٣ ٠ ٣ ٠
بارسێلۆنا ٢٠٢١–٢٢ لا لیگا ٣٤ ٢ ١ ٠ ١١[ئ] ٠ ١[ا] ٠ ٤٧ ٢
٢٠٢٢–٢٣ لا لیگا ١٩ ٠ ٣ ٠ ٥[ب] ٠ ٢[پ] ١ ٢٩ ١
گشتی ٥٣ ٢ ٤ ٠ ١٦ ٠ ٣ ١ ٧٦ ٣
کۆی گشتی ژیانی پیشەیی ٥٦ ٢ ٤ ٠ ١٦ ٠ ٣ ١ ٧٩ ٣
  1. ^ شەش یاری لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، پێنج لە خولی ئەورووپا
  2. ^ یارییەک لە جامی سووپەری ئیسپانیا
  3. ^ یارییەکان لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا
  4. ^ یارییەکان لە جامی سووپەری ئیسپانیا

نێونەتەوەیی[دەستکاری]

ھەتا ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢[٧]
یارییەکان و گۆڵەکان بەپێی ھەڵبژاردەی نەتەوەیی و ساڵ
ھەڵبژاردەی نەتەوەیی ساڵ یاری گۆڵ
ئیسپانیا ٢٠٢١ ٤ ٠
٢٠٢٢ ١٣ ٣
گشتی ١٧ ٣
ھەتا ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢
پێڕستی ئەو گۆڵە نێونەتەوەیییانەی کە لەلایەن گاڤی تۆمار کراون
ژ. ڕێکەوت یاریگە یاری بەرانبەر گۆڵ ئەنجام کێب Ref.
1 5 June 2022 Sinobo Stadium, Prague, Czech Republic 8  کۆماری چیک 1–1 2–2 2022–23 UEFA Nations League A [٨]
2 17 November 2022 Amman International Stadium, Amman, Jordan 13  ئوردن 2–0 3–1 Friendly
3 23 November 2022 Al Thumama Stadium, Doha, Qatar 14  کۆستاریکا 5–0 7–0 2022 FIFA World Cup [٩]

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

بارسێلۆنا

ئیسپانیا

تاکەکەسی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Gavi Biography". ESPN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-24.
  2. ^ Six appearances in UEFA Champions League, five in UEFA Europa League
  3. ^ Appearance in Supercopa de España
  4. ^ Appearances in UEFA Champions League
  5. ^ Appearance in Supercopa de España
  6. ^ "Gavi: Summary". Soccerway. Perform Group. Retrieved 13 August 2022.
  7. ^ Gavi لە National-Football-Teams.com
  8. ^ "Czech Republic vs. Spain 2–2: Summary". Soccerway. Perform Group. Retrieved 13 August 2022.
  9. ^ "Spain vs. Costa Rica 7–0: Summary". Soccerway. Perform Group. Retrieved 23 November 2022.
  10. ^ "Spanish Super Cup: Barcelona beat Real Madrid". BBC Sport. 15 January 2023.
  11. ^ "Spain–France". UEFA. 10 October 2021. Retrieved 10 October 2021.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]