بە فەرمی ناسینی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەفەرمی دانپێدانان لەسەر کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان
بابەتی لاوەکیکۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان
بەرامبەرArmenian Genocide denial

دانپێدانان لەسەر کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان یان بەفەرمی ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لە ڕاستیدا بە فەرمی پشتڕاستکردنەوەی کوشتوبڕی سیستەماتیک و گواستنەوەی زۆرەملێی ئەرمەنییەکانە لە لایەن ئیمپراتۆریەتیی عوسمانییەوە و ڕووداوەکانی نێوان ساڵەکانی ١٩١٥–١٩٢٣ زایینی دەگرێتەوە، لە ساڵەکانی شەڕی یەکەمی جیھانییەوە تا چەند ساڵ پاش ئەو شەڕە بەردەوام بووە و وەک کۆمەڵکوژی ئاماژەی بۆ دەکرێت. زۆرینەی ئەو مێژووناسانەی لە دەرەوەی تورکیان ئەو ڕووداوانە و ھەڵسوکەوتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە دژی ئەرمەنییەکان و ئازار و کوشتوبڕیان وەک کۆمەڵکوژی پێناسە دەکەن.[١][٢] بەم دۆخەشەوە و ئەگەرچی کوشتوبڕی ئەرمەنییەکان لە دەقە ئاکادمیکەکاندا و ھەروەھا لە کۆمەڵگا مەدەنییەکاندا وەک کۆمەڵکوژی پێناسە دەکرێت، ھەندێک لە وڵاتەکان چونکە نیگەرانییان لەسەر پێوەندییە دیپلۆماتییکەکان لەگەڵ وڵاتی تورکیا ھەیە خۆیان لەو پرسە بە دوور گرتووە کە دان بەوەدا بنێن کە جینۆساید بووە.[٣] تا ساڵی ٢٠٢٣ میری و پەرلەمانی ٣٤ وڵات -وەک ئەرژەنتین، ڕووسیا، بەڕازیل، کەنەدا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، مەکسیک و ئەمریکا- کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکانیان بە فەرمی دانپێداناوە.

ڕاپرسییەکان[دەستکاری]

ساڵی ٢٠١٥، بنکەی یادەوەری شوا و فۆنداپۆڵ ڕاپرسییەکی لە ٣١١٧٢ کەسی نێوان ١٦ بۆ ٢٩ ساڵ لە ٣١ وڵاتدا کرد، پرسیارەکە ئاوا بوو: "بە بۆچوونی تۆ، ئەتوانین وەک جینۆساید باس لە سەر کوشتوبڕی ئەرمەنییەکان بکەن کە ساڵی ١٩١٥ لە لایەن تورکەکانەوە کوشتوبڕ کراون؟" سەتا ٧٧ی ئەو کەسانەی وەڵامیان داوەتەوە وەڵامی ئەرێنیان داوەتەوە و ئەو جینۆسایدەیان پشتڕاست کردووەتەوە. زۆرترین وەڵامی ئەرێنی لە وڵاتی فەڕەنسا بووە بە ڕێژەی سەتا ٩٣ و کەمترین ڕێژەی وەڵامی نەرێنیش لە وڵاتی تورکیا بووە بە ڕێژەی سەتا ٣٣. [٤] [٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Rebecca Joyce, Frey (2009). Genocide and international justice . Newyork: New York: Facts On File. p. 83. ISBN 978-0-8160-7310-8.
  2. ^ Loytomaki, Stiina (2014). Law and the Politics of Memory: Confronting the Past. Routledge. p. 31.
  3. ^ Öktem, Emre (2011). ?"Turkey: Successor or Continuing State of the Ottoman Empire. pp. 561–583.
  4. ^ "How Many People Worldwide Recognize the Armenian Genocide?".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ "a survey on memories of the 20th century among 31,172 young people aged between 16 and 29, carried out in 24 languages across 31 countries" (PDF).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)