بانقڵان
بانقڵان | |
---|---|
بانقلان - Banqalan | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | ئیلام |
شارستان | ئیلام |
ناوچە | ناوچەی ناوەند |
گوندەوار | دێیخواروو |
بەرزایی | ١٢٨٥ مەتر (٤٬٢١٦ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٣،٣١٥ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (ئیلامی) |
• ئایین | ئیسلام (شیعە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٨٧ |
بانقڵان گوندێکە، کەوتووەتە گوندەواری دێیخواروو، ناوچەی ناوەندی شارستانی ئیلام، شارستانی ئیلام، پارێزگای ئیلام، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران.[١][٢]
دانیشتووان
[دەستکاری]- بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (٣،٣١٥)کەس و (٩٠٤)خێزان بووە.[٣]
- دانیشتووانی گوندەکە کوردن.
- بە کوردی شێوەزاری (کوردیی باشووری) دەدوێن.[٤]
ئایین
[دەستکاری]مێژوو
[دەستکاری]ئەم گوندە یەکێکە لە کۆنترین ناوچەکانی نیشتەجێبوونی دەشتی ئیلام و ھەروەھا ئەم گوندە بە ناوەند ھۆزی کوردی پێنجستوون ناسراوە. لە نێو کار و شوێنە گرنگەکانی ئەم گوندە دەتوانین ئاماژە بە قەڵای توت و ئاشی ئاوی خەندان و کانی (بەھار) بکەین. وە لەسەر لوتکەی گردێکی دێرین، قەڵایەکی مێژوویی بە ناوی قەڵای توت دەبینرێت. بەرزی گردەکە لە ڕووی زەویەکانی دەوروبەرەوە تا نزیکەی ١٥ مەتر بەرزە. لە ئێستادا ھیچ پلانێکی ڕوون لە بینای ئەم قەڵایە نابینرێت. زۆربەی زۆری بەھۆی وەرینی وردە وردە و لەناوچوونەوە لەدەستچووە. لە گردەکەدا پارچەی چڕ لە سواڵەت و ئامێری بەرد دەبینرێت. ئەو سواڵەتەی بەدەست ھاتوون و زۆربەیان ڕوپۆشی گڵیین و خشتیان لەسەرە. لەسەر ڕووی گردەکە و لە گۆشەی باشووری ڕۆژھەڵاتیدا، کۆمەڵێک داروپەردوو بە بەرزی نزیکەی یەک مەتر دەبینرێت و لە لێواری ڕۆژئاوای ڕووی گردەکەش چەند ڕیزێک لە کۆمەڵە بەرد بە شێوەی چینی وشک دەبینرێت. بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم بەردانە پاشماوەی تەلارسازی قەڵای سەر گردەکەن کە لە ڕابردوودا لە دروستکردنی دیوارەکاندا بەکارھاتووە. بەھۆی چالاکییە کشتوکاڵییە نائاساییەکانی سەر ڕووی گردەکە و لێوارەکانی، پێکھاتەی ڕووکاری گردەکە و بینای قەڵاکە تێکچووە، لەسەر ڕووی گردەکە و لە لای باشووری گردەکە، شوێنەواری گەچ دەبینرێت(ڕەنگە کورەی گەچ)بێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان (کوردی).
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە (کوردی).
- ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٦".
- ^ http://iranatlas.net/index.html?module=module.language-distribution.ilam#
- ^ «سەرتیپ حاجعلی رزمآرا». فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا) (فارسی).
- وتارکان بە وەسف
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Infobox mapframe without OSM relation ID on Wikidata
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- شارستانی ئیلام
- گوندەکانی ئێران بەپێی شارستان
- گوندەکانی کوردستان بەپێی شارستان
- گوندەکانی شارستانی ئیلام
- گوندەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان