بابور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زاهیرەدین محمد بابور
وێنەیەکی بابور لەسەدەی ١٧یەم
یەکەم پاشا گورکانی.
دوایدامەزراندنی ئیمپراتۆریەت، ئیبراهیم لۆدی وەک سەرۆکی سوڵتانی دەهلی.
پێشھومایوون
خێزانە كەیمەحم بەگم
  • عائیشە سوڵتان بەگم
  • زەینەب سوڵتان بەگم
  • مەعسومە سوڵتان بەگم
  • ساڵحا سوڵتان بەگم
  • بیبی موبارەکێ
  • دێلدار بێگم
گۆڵڕۆخ بێگم
منداڵ(ەکان)
ناوی تەواو
زاهیرەدین محمد بابور
ڕەچەڵەکیشانشینی تیمور
باوکعومەر شێخ میرزای دووەم، ئەمیر دۆڵی فێرغانە
دایککالغنێگار بێگم
لەدایکبوونداڕێژە:لەدایکبوون
ئەندیجان، فێرگانا قەزای، ئیمپراتۆریەتی تیموریان (ئۆزبەکستان)
مردنداڕێژە:مردن و تەمەن
ئاگرا، ئیمپراتۆریەتی هیندستانی گۆرکان (هیندستان)
ناشتنباخچەی بابور، کابل (ئەفغانستان)[١]
ئایینئیسلام

بابور (بە فارسی: بابر‎) (١٤ی شوباتی ١٤٨٣ – ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٥٣٠)، دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی گورکانی ھیندستان (ئیمپراتۆریەتی موغەکانی ھیندستان) بوو، کە بە دوا ئیمپراتۆریەتی ئیسلامیەکان دادەنرێت لە سەردەمی زێڕین. بابور نەوەی پێنجەمی تەیمور گۆرکانی بوو،  کوڕی میرزا عومەر شێخ کوڕی سوڵتان ئەبو سەعید کوڕی میرزا محمد کوڕی میرانشا کوڕی تەیمور بووە. بابور لە ئەندیجان، لە دۆڵی فێرگانا (ئێستا بەشێکە لە ئۆزبەکستان) لەدایکبووە، عومەر شێخ میرزا باوکی لە ساڵی ١٤٥٦ تا ١٤٩٤ی زایینی فەرمانڕەوای فەرگانە بووە.[٢]

دوای مردنی باوکی لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا، بابور لەسەر تەختی فێرغانە کە ناوەندی ئەخسیکت بوو، سەرکەوت و لە سەرەتای دەسەڵاتی خۆیدا ڕووبەڕووی یاخیبوون بووەوە. دوای ٢ ساڵ سامەرقەندی داگیرکرد، بەڵام زۆری نەخایاند فێرگانای لەدەستدا. لە ھەوڵە سەرکەوتوونەبووەکەیدا بۆ داگیرکردنی فێرگانا، سەمەرقەندیشی لەدەستدا. لە ساڵی ١٥٠١ ھەوڵەکانی بۆ داگیرکردنی ھەردوو ھەرێمەکە سەرکەوتوو نەبوو کاتێک لەلایەن شیبەک خانەوە شکستی ھێنا. لە ساڵی ١٥٠٤دا کابولی داگیرکرد کە لە ژێر دەسەڵاتی ڕواڵەتی عەبد ئەلزراق میرزا میراتگری نەواد ئەلئوق بەگی دووەمدا بوو.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ داڕێژە:یادکرد وب
  2. ^ Robert L. Canfield, Robert L. (1991). Turko-Persia in historical perspective, Cambridge University Press, p. 20. "The Mughals-Persianized Turks who invaded from Central Asia and claimed descent from both Timur and Genghis – strengthened the Persianate culture of Muslim India".
  3. ^ Robert L. Canfield, Robert L. (1991). Turko-Persia in historical perspective, Cambridge University Press, p. 20. "The Mughals-Persianized Turks who invaded from Central Asia and claimed descent from both Timur and Genghis – strengthened the Persianate culture of Muslim India".